په‌یكه‌رسازه به‌تواناكانى كورد چى له‌باره‌ى په‌یكه‌ره خراپه‌كانى باشوورى كوردستان ده‌ڵێن
ڕاپۆرت: ڕه‌وه‌ند محه‌مه‌د جه‌میل
rmjzandi@yahoo.com
rmjzandi@yahoo.com
* هونه‌رى پهیكهرسازى له‌سه‌ر بنه‌ماى سێ دوورى بنیاد ده‌نرێت و لقێكى هونه‌رى بینین و هونه‌رى شێوه‌كارییه، ئه‌و مهتێریهڵانهشى كه په‌یكه‌ره‌كانى پێدروستدهكرێت چیمه‌نتۆ و بۆڕه‌ك و به‌رد و تاشه‌به‌رد و سیڕامیك و دار و كانزاكان و مۆم و هتد. مێژووى پهیكهرسازى بۆ هه‌زاران ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌كۆندا بۆ په‌رستن و پیرۆزڕاگرتن و شكۆداركردنى كه‌س و شته‌كان دروستده‌كرا، به‌ڵام پاش ڕێنیسانس و تاده‌گاته ئه‌مڕۆى سه‌رده‌مى مۆدێرنه و هونه‌رى هاوچه‌رخ، هونه‌رى پهیكهرسازى چه‌مكێكى هونه‌رى پێبه‌خشرا و ده‌ربازبوو له‌و چه‌مكه پیشهگهرییهى كه پێشتر پێى ناسرابوو.
بۆیه ئێستا له‌م سه‌رده‌مه هونه‌رمه‌ند یان هونه‌ره‌كان له‌ڕووى ده‌ربڕین و به‌كارهێنانى مه‌تێریه‌ڵ و سه‌رجه‌م ڕووه‌كانى دیكه‌ش له‌وپه‌ڕى ئازادیان دانه! به‌مه‌رجێك پابه‌ند و بهستراوهبن به‌و تووخم و به‌هایه هونه‌ریانه‌ى كه تایبه‌تن به
بۆیه ئێستا له‌م سه‌رده‌مه هونه‌رمه‌ند یان هونه‌ره‌كان له‌ڕووى ده‌ربڕین و به‌كارهێنانى مه‌تێریه‌ڵ و سه‌رجه‌م ڕووه‌كانى دیكه‌ش له‌وپه‌ڕى ئازادیان دانه! به‌مه‌رجێك پابه‌ند و بهستراوهبن به‌و تووخم و به‌هایه هونه‌ریانه‌ى كه تایبه‌تن به
خوودى هونه‌ره‌كه.
كاتێكیش كه باس له هونه‌رى پهیكهرسازى ده‌كه‌یین له باشوورى كوردستان، ئه‌وا هه‌ست به‌و گه‌ڕه‌لاوژه‌یه ده‌كه‌یین كه ده‌رهه‌ق به‌م هونه‌ره‌وه ده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى كاتێك هونه‌رمه‌ند ئاستێكى ڕ‌ۆشنبیرى و هونه‌رى به‌رز و تهكنیككارى باشى نه‌بێت، ناتوانێت له‌م سه‌رده‌مه پڕ له زانیارییه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌ره‌دا بكات و هونه‌رێكى نایاب یان داهێنانێكى باش به‌رهه‌م بێنێت.. . سه‌ره‌ڕاى بوونى كولێژ و په‌یمانگاى هونه‌رى له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و بوونى