پیشانگه‌ی تایبەتی شێوه‌كاری كورد( قەرەنی جەمیل)(١-٤-٢٠١٩) لە هۆڵی میدیا لە شاری هەولێر


بە ئامادەبوونی بەڕێزان (سەفین دزەیی) وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرس و هونەرمەندان، پیشانگایەکی تایبەتی هونەرمەندی دەستڕەنگین (قەرەنی جەمیل) کرایەوە، کە تیایدا چەندین تابلۆی شێوەکاری نمایش کردبوون و بڕیاریش وایە تا ١٠ی ئەم مانگە بەردەوام کراوە بێ.
فۆتۆ: سەردار قادر

‎گەلەری هونەریی ( مێژووی زارەكیی جینۆسایدی كورد) بەرزدەنرخێنن‎


وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی و سەرۆكی زانكۆی سلێمانی گەلەری هونەریی ( مێژووی زارەكیی جینۆسایدی كورد) بەرزدەنرخێنن
رۆژی 17ی ئازار 2019، بە دروشمی "پاراستنی ئەرشیفی نیشتمانیی، ئاییندەبینیی ونیشتمانسازییە"، ناوەندی كوردستان بۆ دۆكیۆمێنت ولێكۆڵینەوەی ئەكادیمیی سەرۆكایەتیی زانكۆی سلێمانی چەند چالاكییەكی بە بۆنەی یادەكانی ئازارەوە ئەنجامدا.
لەو چالاكییانەدا بە ئامادەبوونی (د.یوسف گۆران) وەزیری خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستیی و (د.رەزا حەسەن) سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، پێشانگایەكی تایبەت بە ‌هێڵكارییەكانی (د.عوسمان قادر) لێپرسراوی بەشی هونەری مەڵبەندی كوردۆلۆجی زانكۆی سلێمانی لەسەر( مێژووی زارەكیی جینۆسایدی كورد) كرایەوە.
كردنەوەی ئەو پێشانگایە و ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا دەرفەتێك بوو بۆ گفتوگۆ و بیروڕاگۆڕینەوە لەبارەی بایەخ و گرنگیی نماییشكردن وئەرشیفكردنی ئەو هێڵكارییانە كە بەشێكن لە ٣٥٥ تابلۆی هێڵكاریی و نزیكەی هەزار سكێچی تایبەت بە مێژووی زارەكیی جینۆسایدی كورد و چیرۆكە نەبیستراو و نەبینراوەكانی دەیان هەزار كوردی ئەنفالكراو بەرجەستەدەكەن لە گرتووخانە بەدناوەكانی رژێمی بەدناو و ئەنفالچیی بەعس لە عەرعەر و نوگرەسەلمان لە خوارووی عێراق.
لەو بارەیەوە د.عوسمان قادر وتی" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی بە بایەخەوە باسی لە پێشانگاكە كرد و بە وردیی گوێی گرت لە سەرنج و رەخنەكانم دەربارەی هەڵوێستی لایەنە پەیوەندییدارەكان وبەرێزیان وتیان من لە ئێستاوە بەرپرسیارێتییم دەكەوێتە سەرشان چونكە تا ئێستا ئاگاداری ئەم جۆرە كارانە نەبووم".
د.عوسمان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە (د.یوسف گۆران) پشتیوانیی خۆی بۆ پرۆژەكە نیشاندا و ئامادەیی دەربڕی بۆ چاپكردن وئەنجامدانی هەر كارێكی پێویست بۆ ئەم پرۆژەی دۆکیومێنتكردنە و نیشاندانی لە هەموو شار وشارۆچکەکان.
هاوكات سەرۆكی زانكۆی سلێمانیش پشتیوانبی دەربڕی بۆ سەرخستنی هەوڵ و هەنگاوەكانی زیاتر برەوپێدان و ناساندنی ئەو پرۆژە هونەرییە كەم وێنەیەی مێژووی زارەكیی جینۆسایدی كورد.
شایانی باسە هێڵكارییەكانی ئەو گەلەرییە بەشێكن لەتوێژینەوە مەیدانیی و تیۆرییەكەی د.عوسمان بە ناوی (دۆكیومێنتكردنی مەرگەساتەكانی ئەنفال بە هێڵكاریی) بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی دكتۆرای هونەر لە (زانكۆی هونەرەكانی لەندەن) لە بەریتانیا.
پێشتر (مۆزەخانەی ئیمپریاڵی جەنگیی بەریتانیی) چەند جارێك پێشنیازیان كردووە ئەو هێڵكاریانە وەك كارێكی توێژینەوەی دەگمەن بۆ خوێنەران و توێژەرانیان لەسەر جینۆسایدی نەتەوەكان ئەرشیف بكەن بەڵام د.عوسمان ئەو پێشنیازانەی رەتكردۆتەوە بەئومێدی ئەوەی لە هەرێمی كوردستان گرنگیی و بایەخ پێدانی پێویست هەبێت بۆ كارەكانی لەوانە كردنەوەی سەنتەرێكی توێژینەوەی جینۆساید و ئەرشیفكردنی ئەو هێڵكارییانە وچاپكردنیان لە شێوەی پۆستەر وكتێب یان نامیلكەدا بۆ ئاشناكردنی نەوەی نوێ و میوانانی بیانیی بە وردەكاریی رۆژگارە سەخت و پڕ لە نەهامەتییەكانی گەلی كورد و دروستكردنی پردێك بۆ بنیاتنانی ئاییندەیەكی باشتر.
هەرچەندە پاش 5 ساڵ لە تەواوبوونی ئەو توێژینەوە مەیدانیی و تیۆرییە و هێنانەوەی ئەو هێڵكارییانە هێشتا وەكو پێویست بایەخ و گرنگییان پێ نەدراوە، بەڵام د.عوسمان هیواخوازە دیداری وەزیری خوێندنی باڵا و سەرسامیی بە پێشانگاكەی ناوەندی كوردستان بۆ دۆكیۆمێنت ولێكۆڵینەوەی ئەكادیمیی سەرەتای بەدیهاتنی ئامانجەكانی بێت

Art work Painted by Artist,Osman Ahmed~born in Sulaimaniya south of Kurdistan

نەقابەی هونەرمەندانی سلێمانی سیهەمین پێشانگایان بۆکردمەوە لە ٧/ ١٩٨٥ لە گەلەری( دەبٶکە)ی سلێمانی کە تازە دروستکرابوو کاتی کۆتایم بە خویندن هینا لە هونەرەجوانەکانی سلێمانی لە ڕٶژی کردنەوەی پێشانگاکەدا بەرپرسیکی مخابەراتیان لەو بەر گەلەریی دەبۆکەوە کوشت... بوو بە قلیشانەوە و راکەراک رژیم چەند کەسیکی لەشوینیدا کوشتەوە چەندین کەسیش گیران....هەروا بەندەش لەوکاتەدا نزیکە فیراری بووم چونکە هیچ گەواهییەکی خویندنیان پێنەدام لەبەر نەبوونی هیچ پەیوەنیەک بە حیزبی حاکمەوە و بۆیە وەک فیرار وابووم . دووای رووم کردە شاخ و دووای ماوەیەک بەروە ئیران رۆیشتم .... هەندی وینەی یادگاری شیرین لەگەل هاورێکانم لەو سەردەمەدا .. هەندی لە وینەکان دیقەیان باش نییە بەلام یادگارییەکی شیرینی ئەو سەدەمەیە بە هەمووناخۆشیەکانیەوە حەزم کرد دایبنیم.
During my third personal exhibition in the newly build (Daboka) gallery 7/1985, this was arranged by the Artists Syndicate, from the very first day of the exhibition a Bathist officer was killed near the gallery, the situation was exploded, a number of my colleges and me were stuck inside the gallery. It was a very sad day; they have shot 10 innocent people in place, regardless of how many were arrested that day. In the 7 days of the exhibition the number of the attendances didn’t exceed 10 persons. That was my graduation exhibition!!
and from there I decided to get out of the country through Iran to continue my artistic carrier abroad
Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...