وێنه‌كێشان له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدا
هه‌موو لایه‌نێكی ژیانی مرۆڤ بێ گومان ئه‌گه‌ر به عه‌قڵێكی فراوانه‌وه بیر لێ بكه‌ینه‌وه گرنگی و مه‌زنی خۆی هه‌یه له به‌ره‌و پێشبردنی كۆمه‌ڵگه‌ی مرڤایه‌تی، وێنه‌كێشانیش به‌در نیه له‌م خزمه‌ته..
كاتی خۆی له‌سه‌ر ده‌می كلێسا و سه‌رده‌می به‌ر له رێنسانس توێكاری جه‌سته تاوان بوو و كلێسا قه‌ده‌غه‌ی كردبوو به‌م كاره زانستی پزیشكی چه‌ندین سه‌ده دواكه‌وت ئه‌گه‌ر چی له‌پێش زاین چه‌ند زانایه‌ك و چه‌ند ده‌ستنووسێك هه‌بوون كه ئاماژه‌یان به توێكاری جه‌سته داوه وه‌ك هه‌ر دوو زانا هيروفيلوس ( 335 - 280 پ.ز) و ئيراسيستراتوس (سه‌ده‌ی سێی پ.ز) به‌ڵام به گشتی ئاینه‌كان
توێكاری جه‌سته‌یان حه‌رام كردبوو.
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا وێنه‌كێشان توانی رۆڵی باش ببینێت له‌به‌ره‌وپێشبردنی زانستی توێكاری بویه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه ئه‌و تابلۆیانه‌ی كه له رابردوو له لایه‌ن وێنهكێشهكانهوه كێشراون ئه‌بینین كه زۆربه‌یان به وێنه‌كێشان توێكاری جه‌سته‌ی مرۆڤیان كردووه.
من ده‌فته‌ری تێبینیه‌كانی وێنه‌كێش و