Shara Rashid Kurdish artist~ Sulaymaniyah south of Kurdistan


خانمه‌ شێوه‌كار و نوسه‌ری كورد (شارا ره‌شید عه‌لی)ساڵی ١٩٧٤ له‌شاری سلێمانی له‌ دایك بووه‌ . ساڵی ١٩٩٤ بروانامه‌ی به‌شی شێوه‌كاری له‌ په‌یمانگه‌ی مامۆستایان به‌ده‌ست دێنێت پاشان درێژه‌ به‌ خوێندن ده‌دات و ساڵی ٢٠٠٠ بروانامه‌ی بكلویوس به‌ ده‌ست دێنێت له‌ زانستی مرۆڤایه‌تی زانكۆی سلێمانی. 
ناوبراو ساڵی ٢٠١٥ له‌ گه‌ل هاوسه‌ره‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند  (ماهر ستار ) پێشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری هاوبه‌ش ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ ناوی(حكايات) له‌  وزاره‌تی رۆشنبیری به‌غدا ،هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا به‌شداری پێشانگه‌ی سمپوزيومي كوردستان ده‌كات له‌ شاری سلێمانی. ساڵی ٢٠١٦ به‌شداری پێشانگه‌ی ساڵانه‌ی گه‌له‌ری دهۆك ده‌كات  له‌ شاری دهۆك . ساڵی ٢٠١٧ به‌شداری كردوه‌ له‌ سمپوزيومي كوردستان :هولير له‌ شاری هه‌ولێر 
له‌ گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ به‌ هه‌مان چه‌شن به‌شداری ده‌ بێت له‌ پێشانگه‌یه‌كی هاوبه‌شی بۆ ئه‌نفال،هه ر وه ها به شداری كردن له چه ندين چالاكي وپێشانگه‌ی هاوبه شي ديكه له نيوان سالانی(١٩٩٢-٢٠١٧)  شارا ره‌شید له‌ ئێستادا مامۆستای په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی شاری سلێمانیه‌ وه‌به‌رده‌وامی هه‌یه‌ له‌ سه‌ركاره‌ هونه‌ریه‌كانی
Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...