پیشانگه‌ی پێشمەرگە کرایەوە


ئەمڕۆ دووشەمە (٩-١٢-٢٠١٩) لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری- میدیا لە هەولێر، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و سەربازی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر/ بەشی هونەری شێوەکاری، پیشاناگه‌ی تایبەتی (پێشمەرگە)ی بۆ فۆتۆگرافەر (ئازاد لەشکری) کردەوە.
لەو پیشانگایەدا کە بەڕێزان (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و (سەلیم گەردی) جێگری بەڕێوەبەری گشتیمان ئامادەی کردنەوەی بوون، چەندین تابلۆی فۆتۆگرافەری هێزەکانی پێشمەرگە لە بەری شەڕی دژی داعش و لەنێو سەنگەرەکانیان نمایش کرابوون، کە گوزارشتیان لە قارەمانێتی و خۆڕاگریی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ دەکرد 

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...