حه‌مه هاشم
كه پاشگرى ئاڕتمان دانا بۆ چه‌مكى ئه‌بستڕاكت بێگومان واتا باسی ته‌نها ئه‌و ئهبستڕاكته ده‌كه‌ین كه له هونه‌ردا هه‌یه و به‌تایبه‌تیش هونه‌رى شێوه‌كارى، چونكه ئه‌بستڕاكت وه‌ك رێباز و مه‌زهه‌بى هونه‌رى له زۆرێك له ژانره‌كانى ئه‌ده‌بى و ته‌نانه‌ت سیاسه‌ت و ئابووریشدا وه‌ك چه‌مك به‌كاردێت.
ووشه‌ى ئه‌بستراكت كه به ئینگلیزییه‌كه‌ى ده‌نووسرێت (Abstract)، له كوردیدا هیچ ووشه‌یه‌كى ته‌واو گونجاومان بۆى نییه، ماناكه‌ى واتا داماڵراو، یان ساده‌كراوه، یان وه‌رگرتنه‌وه‌ى ماناى جیاجیا له شتێك.. هتد.، به‌ڵام له عه‌ره‌بیدا ووشه‌ى (التجرید) به‌كارهاتووه و (التجریدیه) بۆ ره‌وته هونه‌رییه‌كه جێگیركراوه، كه ره‌گى ووشهكهیان له (مجرد) وه‌رگرتووه به ماناى (ته‌نیا) .