Wahby Rasool Kurdish artist~ Sulaymaniyah south of Kurdistan


وەهبی ڕەسووڵ ئەحمەد   لەساڵی 1963سلێمانی لە دایك بووە.ساڵی 1983  یەكەمین نوسین وووتاری لە بواری شێوەكاریدا بڵاوكردۆتەوە. ساڵی 1986  ئەكادیمیای هونەرەجوانەكانی بەغدا (بەشی شێوەكاریی ـ لقی نیگاركێشان)ی تەواو كردووە.پاشان له‌ساڵی 2008  بڕوانامەی ماستەری (كۆلێژی هونەر/زانكۆی سلێمانی) لەبواری نیگاركێشاندا بەدەستهێناوە.1982 ـ 2007 شەش پیشانگەی تایبەتی لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات كردۆتەوە .

 خاوەنی ئەم كتێبە چاپكراوانەیە لە بواری شێوەكاریدا

 نیگاركێشان لە سەدەی بیستەمدا، شمیدت دیچینر، وەرگێڕان، دەزگای سەردەم 2002
هونەری ئەوروپی سەدەكانی ناوەڕاست‌و رێنیسانس، دەزگای سەردەم 2002
پەیڤەكانی رەنگ، ووتاری شێوەكاریی، دەزگای سەردەم، 2004
هونەری نیگاركێشان مێژوی لە كوردداو لە جیهاندا، تەكنیك، تەكنۆلۆژیا، وەزارەتی پەروەردە، 2003
واتا بینەییەكان خوێندنەوە لەسیستمەكانی نیگاركێشاندا، وتاری رەخنەیی، دەزگای سەردەم، 2008
بیرەوەری قوڕ، پرۆفیسۆر د.زوهێر صاحب، وەرگێڕان، لەژێر چاپدایە. 2008
ئەبستراكت ئێكسپرێشنیزم لە نیگاركێشانی كوردستانی باشوردا، نوسین و وەرگێڕان، خانەی وەرگێڕان،2010
التعبیریە التجریدیە فی الرسم المعاصر فی كوردستان العراق، دار سردم للگباعە والنشر،2010

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...