ئه‌م نافوره‌یه ده‌كوێته سه‌رشه‌قامی سی مه‌تری به‌رامبه‌ر به هۆتێلی شیراتۆنی شاری هه‌ولێر ، نافوره‌كه ساده‌یه‌و له‌چه‌ند تۆپێك پێك دێت به‌شێوه‌ی بازنه‌ی ریزكراون له لێواری حه‌وزێكی ئاو له ناوه‌راستیشدا تۆپكی قه باره گه‌وره تر هه‌یه له‌ناو حه‌وزه‌كه .له هه‌موولایه‌كی ئه‌م تۆپه گه‌وره‌یه ئاوی به‌ر ده‌كه‌وێت له لایه‌ن تۆپه بچوكه‌كانه‌وه جگه له‌مه‌ش چه‌ند به‌ردێكی چیایی ده‌بینرێت له‌ناو هه‌ندێك له حه‌وزه‌كانی ئاو به مه به‌ستی جوانی
ئازاد ته‌نیا نیگاركێشی سه‌ر شه‌قام له‌شاری هه‌ولێر
ئازاد ره‌شید ناسراوه به ئازاد ته‌نیا خه‌ڵكی هه‌ولێره‌و ساڵی 1970 له‌دایك بووه . تاپۆلی دووی ناوه‌ندی خوێندویه‌تی ماوه‌ی 18ساڵه خه‌ریكی نیگاركێشانه له سه‌رشه‌قام به‌رامبه‌ر به قه‌ڵای شاری هه‌ولێر. ئازاد ته‌نیا جگه له خولیای نیگاركێشی حه‌زبه مۆسیقاژه‌نینیش ده‌كات و ئامێر ساز ده‌ژه‌نێ رۆژانه كاته‌كانی به‌دروستكردن و كێشانه‌وه‌ی ئه‌و وێنه فۆتۆگرافیانه ده‌باته سه‌ر كه پێی دراوه له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه كه بۆی بكێشێت . ئازاد ته‌نیا چه‌ندان نامیلكه‌ی ئاماده‌كردووه هه‌ر له پاڵ شوێنی كاركردنه‌كه‌یدا ریزی كردوون بۆ فرۆشتن وه‌كو نامیلكه‌ی (بۆفێربونی وینه‌ی مرۆڤ)هه‌روه‌ها (بۆشیعرویادگاری) ئازاد ته‌نیا ده‌ڵێت . خه‌ڵكێكی زۆر من ده‌ناسێت و زۆر منیشیان خۆش ده‌وێت زۆرجاریش وێنه‌ی فۆتۆگرافیم له گه‌ڵ ده‌گرن
Subscribe to:
Posts (Atom)