گۆرستانی ئامۆکان ...

گۆرستانی ئامۆکان ...

گۆڕستانی ڪۆنی گـــوندی ئامۆكانی سەر بەشارەدێی هەریر بەهۆی هێماو نیشانەی جــۆراو جــــۆری سەر كێلەكانی تایبە
تمەندییەكی وەرگرتووەو خەڵكێك سەردانی دەكەن،گۆڕەكان چــــەندان جار لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە هەڵدراونەتەوە گومان دەكرێت ئەوان بەدوای زێڕ و پارەدا گەڕابن ...

گۆڕستانەكە كــــۆمەڵێك گـــۆڕی تێدایەو دەكەوێتە سەنتەری گـــــــوندی ئامۆكان لە سنووری شارۆكەی شەقـــڵاوە سەر بە پارێزگای هەولێر، سەدان كێلی گۆڕستانەكە بەهێمای شمشێر، تفەنگ، خــۆر، سینگی ئافرەت نەخشێنراون و بووەتە جێگەی سەرنجی هاووڵاتییان و گەشتیاران.

محەمەد ئامۆكەیی چالاكی مەدەنی و دانیشتووی گــــــوندی ئامۆكان لە سنووری شارۆكەی شەقڵاوە بە "وشە"ی گوت، "لە سنووری شارەدێی هەریردا چەندان گۆڕستانی كـــــۆن هەیە، ئەوەش مانای وایە هـــــــەزاران ساڵا پێش ئێستە مرۆڤ لەم ناوچـــــەیەدا ژیاوە، یەكێك لە گۆڕستانەكانی گوندەكەشمان بووەتە جێی سەرنجی ئەو كەسانەی سەردانی گــوندەكەمان دەكەن ...

ئەو زیاتر دەڵێ‌، "ئەو كێلە گۆڕانە بە شێوازێكی زۆر سەرنج
ڕاكێش نەخشێندراون بۆیە بەم دروشمانە، گۆڕی ئافرەت و پیاو لێك جیا كراونەتەوە، خەڵكانێكی بیانی و هـــــــەندێك شوێنەوارناس لێكۆڵینەوەیان لەسەر هــۆكاری نەخشەكانی ئەم كێلە گۆڕانە كردووە، چونكە شێوازی نەخشانـــــــدن و دروستكردنی ئەم جـۆرە هەڵكۆڵینانە شتێكی ئاسان نییە و لەسەر گۆڕستانەكانی تر ئەو شتانە بوونی نییە، لە هـەمان كاتیشدا جێگەی سەر سوڕمانە چۆن تا ئێستە بەو شێوەیە ماونەتەوە، تەنانەت بەفــــــــر و باران و سروشت كاری لێ نەكردوون".

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" لە ساڵانی رابردوودا چەندان جار گــــــــــۆڕەكان لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە هەڵدراونەتەوە، بەگــــــــــــــــوتەی ئامۆكەیی، "كەسانێك وا بیر دەكەنەوە لەو گۆڕستانانە شتی گـــرانبەها هەبێت و شاردرابێتەوە، بەوەش زۆرجــــــار دەستكاری ئەو گۆڕانە كراوە و هەڵیان داونەتەوە، ئەمەش جگە لەوەی دیاردەیەكی ناشیرینە، لە هەمان كاتـــدا دەبێتە هۆی تێكدانی ئەم شوێنەوارە ...

عــەبدولــــوەهاب سلێمان بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران بە "وشە"ی راگەیانــــــــــــد، "گۆڕستانی گوندی ئامۆكان سەر بە شارەدێی هەریر كۆمەڵێك گۆڕی تێدایە كە بەپێی هەڵكۆڵین و بەدواداچــــوونی ئێمە، مێژووەكەی بۆ سەردەمی میرنیشینی سۆران لە سەدەی 10 تا سەدەی هەژدە دەگەڕێتەوە و گــــۆڕ
ستانێكی مێژووی و شوێنەواری گرنگە ...

ئەو دەڵێ‌، "هەبوونی ئەو كێلە گۆڕانە دەلالەت لە شوێنەواری و مێژووبوونی گـۆڕەكان دەكات، هـــەریەك لە كێلەكان جۆرە نەخشێكی جیاوازی لەسەرە و زۆر بە جـوانی نەخشێنراوە و هەریەك لەو هێمایانە مانا و واتای خـــــۆی هەیە وەك: گۆپاڵ، شمشێر، خەنــــــجەر، سینگی ئافـرەت، تفەنگ، ئەمەش ئەوە دەردەخــــــــــات كە گۆڕی مردووەكە بە ئاسانی بناسرێتەوە، هـــــــــــــاوكات گۆڕستانەكە تایبەت بووە بە بنەماڵەی میر و دەسەڵاتدارانی ئەوكات و زۆربەی نیشانەكان واتای فــەرمان
ڕەوایی و بەهێزی دەسەڵاتی ئەوكەسانە پێشان دەدات كەلە گۆڕستانەكە نێژراون ...

"بەهۆی بوونی ئەو دروشمانەی سەر گۆڕی مردووەكان، زۆر كەس پێیان وابووە لەو جــۆرە شوێنانە گەنجینە یا شتێكی گــــــــــــرانبەها شاردراوەتەوە، بۆیە چەندین جار لەو جۆرە شوێنانەیان كۆڵیوەتەوە، كەچی جگە لەمانـــــدبوون هیچی تریان بۆ نەماوەتەوە، لێرەوە خـــەڵكی دڵنیا دەكەمەوە، ئەو جۆرە دروشمانە تەنیا بۆچوونی چەند كەسایەتی وخەڵك و ناوچەیەك نەبێ هیچی تر نییە و پێویست ناكات دووچاری وێرانكارییان بكەنەوە"، عەبدولوەهاب سلێمان بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران ...

مۆنۆمێنتی (هۆمەردزەیی)له‌ شاری سلێمانی باشوری كوردستان


ئێوارەی ٢٠١٩/٣/١٩ لە پارکی هەواری شار لە بەردەم شانۆی ڕۆمانی پەردەلەسەرپرۆژەی مۆنۆمێنتی (هۆمەردزەیی)لادرا
شایه‌نی باسه‌ ئه‌م په‌یكه‌ره‌ له‌ لایه‌ن خانمه‌ په‌یكه‌رساز( ئاسۆس جاف)دروست كراوه‌ 
Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...