پیشانگەی هاوبەشی (44) شێوەكاری شاری سلێمانی لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەكە ی شاری سلێمانی 6/3/2014


دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان و سەنتەری رۆشنبیریی هونەری هیوای نوێ  پیشانگەی هاوبەشیان بۆ (44) شێوەكاری شاری سلێمانی لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەكە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە هونەرمەندان و دەزگاكانی راگەیاندن پیشانگەكە لەلایەن بەڕێز (د. تەها رەسوڵ)ەوە كرایەوە.
كارەكانی ئەم پیشانگەیە لەلایەن شێوەكارانەوە كە تایبەت بوو بە سروشت بە ماتریاڵی جیاوازو ئەندازەی جیاواز ەوە نەخشێنرابوون و بریارە ئەم پیشانگەیە لەدوای شاری سلێمانی ببرێتە شاری هەولێر

چالاكی هونه‌ری خاتوو ساكار عەبدوڵڵا له‌ناو باخچه‌ی مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ له‌ شاری سلیمانی 8/3/2014


خانمە شێوەكار (ساكار عەبدوڵڵا) لەناو باخچەی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەكە كارێكی تایبەتی بۆ ڕێزلێنان لەو ژنانە ئەنجامدا كە ئەویش هەر لەو خشتانەی كە بینایەی ئەمنە سورەكەی لی درووستكراوە پرۆژەكەی لێ ئەنجامداوە كە هەر یەك لەو خشتانەی ناوی ژنێكی لێ نووسیووە كە ناوەكان تەنها وەكو ناوێكی ژنی كورد كە بەرەو رووی ئازارو ئەشكەنجە بۆتەوە بەكارهێناوە، ئەمڕۆ ئەم لەڕێگەی ئەم كارەیەوە ویستوێتی خۆڕاگری و ڕێزلێنانیان بۆ بگێڕێتەوە. 8/3/2014 -فۆتۆ-به‌ختیارسعید

كۆمه‌ڵێ شێوه‌كاری كه‌ركوك له‌ ساڵ رۆژی یادكردنه‌وه‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ .له‌ قه‌ڵای شاری كه‌ركوك نیگارده‌كێشن -16-3-2014


شێوه‌كارانی شاری كه‌ركوك
Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...