پیشانگه‌ی فۆتۆگرافەریی ئومێدێک بۆ ژیان


پیشانگه‌ی فۆتۆگرافەریی (ئومێدێک بۆ ژیان)
 رۆژی دووشەمە (٥-٨-٢٠١٩) لە گەلەری میدیا لە هەولێر، بەڕێز (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، ئامادەی پیشانگه‌یەکی فۆتۆگرافەری بوو بۆ هونەرمەندی فۆتۆگرافەر (فریاد رەسوڵ) بە ناوی (ئومێدێک بۆ ژیان)، کە مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان، لە پێنجەمین ساڵیادی کارەساتی شنگال کردبوویەوە.
لەو پیشانگه‌یەدا، کۆمەڵێک فۆتۆی ژن و منداڵان نمایش کرابوون، کە چیرۆکی پڕ نەهامەتیی ئاوارەبوون و ژیانی بن خێوەت و مەرگەساتی دوور لە ئازیزانیان دەگێڕایەوە.
شایانی باسە، ئەم پیشانگایە لە رۆژی (٤-٨) کرابووەوە و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو.
 فۆتۆ: لانە نەوزاد

 

بەهار و هەناسەکانی رەگەزی مێ


بەهار و هەناسەکانی رەگەزی مێ
 ئەمڕۆ دووشەمە (٥-٨-٢٠١٩) لە گەلەری میدیا لە هەولێر، بەڕێز (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک لە هونەرمەندان و ئارەزوومەندانی بواری هونەری شێوەکاری، حەوتەمین پیشانگای تایبەتی خاتوونی هونەرمەند (بەهار شێروانی) کردەوە، کە لەژێر ناوی (هەناسەکانی رەگەزی مێ) بوو.
لەو پیشانگایەدا، هونەرمەند چەندین تابلۆی شێوەکاری دەربارەی ئافرەت و منداڵ لە کۆمەڵگەی کوردەواری و سروشت و ژیان نمایش کردبوو، کە بووە جێی سەرسامی و رەزامەندیی ئامادەبووان.
شایانی باسە کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر بە هاوکاریی هاوڕێیانی دڵسۆز ئەم پیشانگا تایبەتەی کردبووەوە. 
 فۆتۆ: لانە نەوزاد

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...