.jpg) هونەرمەند خاتووزین له گوندی "بۆگەبەسی" سەر به ناوچەی تورجانی سەقز لەدایک بووە و زیاتر لە 73 ساڵ هەر لەم گوندەدا ژیاوه. ئەم خاتوونە هونەرمەندەی ناوچەی بوكان وسەقز وەک هەموو ژنانی کوردەواری بەشێک لە کۆڵەکەی قایمی بنەماڵەی خۆی بووە کە بۆ راپەڕاندنی کار و فەرمانی رۆژانه و دابین کردنی پێداویستیەکانی نێوماڵ دەستی داوەتە درووست کردنی تەنوور و دیزه و گۆزە و لەم رێگەوە بژێوی ژیانی خۆی و منداڵەکانی دەستەبەر کردوە.
هونەرمەند خاتووزین له گوندی "بۆگەبەسی" سەر به ناوچەی تورجانی سەقز لەدایک بووە و زیاتر لە 73 ساڵ هەر لەم گوندەدا ژیاوه. ئەم خاتوونە هونەرمەندەی ناوچەی بوكان وسەقز وەک هەموو ژنانی کوردەواری بەشێک لە کۆڵەکەی قایمی بنەماڵەی خۆی بووە کە بۆ راپەڕاندنی کار و فەرمانی رۆژانه و دابین کردنی پێداویستیەکانی نێوماڵ دەستی داوەتە درووست کردنی تەنوور و دیزه و گۆزە و لەم رێگەوە بژێوی ژیانی خۆی و منداڵەکانی دەستەبەر کردوە.
خاتووزین 31 ساڵ پێش مەرگی خۆی، هاوسەرەکەی کۆچی دوایی کردوه و ئەم کۆچکردن و لێک دابڕانە بوەتە هۆی ئەوەی کە ژنە هەتیوباری کورد جێگەی باوکی منداڵەکانیشی پڕ بکاتەوە و بۆ بەدەستهێنانی بژێوی ژیان زیاتر لە جاران خۆی ماندوو بکات. ناوبراو بۆ ئەم مەبەسته دەستی داوەته درووست کردنی تەنووری نانی ماڵان و سازکردنی گۆزەی سووری سەرشانی کچان و دێزه و دەرخۆنەی هەمەڕەنگ و کارگەیەکی خۆماڵی لە ماڵی خۆیدا لە گوندی بۆگەبەسی سازکردبوو.
بەردەوامی ئەم شێوە ئیش و کارکردنە وردەوردە پەرەی سەند و لە 12 ساڵی کۆتایی تەمەنیدا سیمای هونەرمەندێکی پەنجە رەنگینی بە خۆیەوە بینی کە وەک مامۆستای پەیکەرتاش "هادی زیائەدینی" ئەڵێ: ئەو لە گەڵ گڵ دۆست و هەڤاڵ بوو، گڵیش تریبوونی وشەکانی دڵی بوو کە رستەی دەروونی پێ ئەڕست.
ژنە هونەرمەندی دەست و پەنجه رەنگینی کورد لە گەڵ ئەوەی کە نەخوێندەوار بوو بەڵام زەینێکی تیژ و بیرێکی وردتری هەبوو، لە وتووێژێکدا کە کاتی خۆی تەلەفزیۆنی سنە لە گەڵی پێکیهێنابوو، سەبارەت به چۆنیەتی دەسپێکردنی سازکردنی پەیکەرەکان وتی: چەند ساڵێک لەوەپێش خولیای درووستکردنی کۆمەڵێک شتی جیاوازی دیکە جگه لە تەنوور و دێزه و گۆزە بووم و ئەم بیرۆکه هەژاندمی و منیش بە پیر خولیاکەمەوە رۆیشتم و ئەو ئاژەڵه دڕنده و پەلەوەرانەی کە خۆم دیتبووم و هەروەها قەڵافەتی ئەو پاڵەوانانەی کە لە چیرۆک و ئەفسانه و بەیت و حەیرانەکاندا بیستبووم و لە زەینمدا رەسمم کردبوو بە گڵ دامئەڕشتنەوە کە ئەم کارە خەڵک پێی دەگوت هونەری پەیکەرتاشی و منیش زیاتر مەبەستم دەربڕینی هەستی خۆم بوو.
بە داخەوە خاتووزینیش لە دوای مەرگی خەڵک ناسییان و زۆر کەس لە بابەت ژیانی هونەرییەوە باسیان لە سەر نووسیوە، وەک ئەڵێن: له ژیانیدا نەچوەته قوتابخانه و نەخوێندەوار بووە، پیشەی گۆزه و دێزه ساز کردن بووە له گڵ و خۆڵ، له ژیانیدا ناوبانگی داوینچی و میکێلنجێلۆ و رۆدێنی نەبیستبوو، بەڵام به کەڵک وەرگرتن له دەست و هەست و بیری خۆی گیانی به گڵه سووره ئەبەخشی. له سەر ژیان و کارەکانی خاتووزین فیلمێک به ناوی "خاتووزین" له دەرهێنانی "مەجید ماهیچی" ساز کراوه و هەروەها هەنووکه بەشێک له بەرهەمه دەستکردەکانی 
خاتووزین له مۆزەخانەی شاری سنه پارێزراوه.
خاتووزین له مۆزەخانەی شاری سنه پارێزراوه.
 هونەرمەندی پهیكهرساز خاتووزین
 
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)


No comments:
Post a Comment