هونه‌رمه‌ند قه‌ره‌نی جه‌میل له‌شاری هه‌ولێر له دایك بوه . بروانامه‌ی دبلۆمی له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه كانی  به‌غدا به ده‌ست هێناوه ، كۆرسی یه‌ك ساڵه‌ی (لیتۆگراف)ی له به‌رشلۆنه- ئیسپانیا ته‌واوكردووه. یه‌كه‌مین پیشانگه‌ی تایبه‌تی له‌هۆڵی (ئه‌یوبیه)ی شاری ههولێركردۆتهوه . هه‌روه‌ها  دووه‌مین پیشانگه‌ی تایبه‌تی له‌هۆڵی (پرات دی لوجانێر) به‌رشلۆنه- ئیسپانیا.بووه،  سێیه‌مین پیشانگه‌ی تایبه‌ت له‌شاری ئه‌لمونێیه‌ر- ئیسپانیا.كردۆته‌وه .  چواره‌مین پیشانگه‌ی تایبه‌ت له‌هۆڵی (ئه‌لحه‌نه‌ش) ڤالێنسیا- ئیسپانیا.  كردۆته‌وه .  به‌شداری زیاتر له (30) پیشانگه‌ی هاوبهشداكردووه له (به‌غدا، هه‌ولێر، ئیتاڵیا، به‌رشلۆنه، ئهلمونێیكهر، ڤالێنسیا، بڕۆكسل، كۆپنهاگن، هۆڵنده، پۆڵنیا).هه‌ره‌ها  سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری (شێوه‌كاری)ییه
Source:Site Kurdistan ART

 

















No comments:
Post a Comment