37 ساڵ لە شکست و فەشەل...

37 ساڵ لە شکست و فەشەل...
لە یادى دامەزراندنی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستاندا,
دەبێت ئەم یادە هەروەک یادەکانى تر بە سەرماندا تێنەپەرێت وە هەڵوێستەى خۆمان لەسەر ئەم سەندیکایە بخینە ڕوو.
سەرەتا من وەک خۆم پیرۆزبایتان لێناکەم, بەڵکوو داوادەکەم بە زووترین کات سەندیکاى هونەرمەندان دابخرێت بۆ هەتاهەتایى...
لە دواى تێپەڕینى ( 37 ) ساڵ بەسەر دامەزراندنى سەندیکاى هونەرمەندان دەمەوێت هەندێ پرسیار بروژێنم و بتوانم داواکاریە بگەیەنمە هەموو کەسێک تا بتوانین بە هەموومان ئەم سەندیکایە لە کاربخین وە بتوانین بەدیلێک بدۆزینەوە بۆ ئەم سەندیکایە کە شایستەى سەردەم و کاتى خۆیبێت! گرنگ نییە لە ژێر چ ناێکدا بیت گرنگ ئەوەیە سەربەخۆبێت و خیتابى ڕەخنەى و هەڵوێستى و جارەسەرى تایبەت بە خۆى هەبێت بەرامبەر بە کێشەکانى ناو هونەر و کۆمەڵگە و هونەرمەندان.
پرسیار...؟


ئایا ئەم سەندیکایە بەڕاستى سەندیکاى هونەرمەندانە ؟ ئایا ئەم سەندیکایە توانیوێتى داکۆکى لە مافەکانى هونەرمەندان بکات ؟ ئایا ئەم سەندیکایە چ زەڕوورەتێکى مێژووى هەبووە تا لە ئێستادا بەردەوامى هەبێ ؟ ئایا ئەم سەندیکایە لە کوێى بەرپرسیاریەتدا بووە لە مەڕ کێشەکان ؟ ئایا ئەم سەندیکایە چ شتێکى پێشکەش کردووە بە هونەر و کولتور وەک رێکخراوێکى سەربەخۆ؟ چى ئەم سەندیکایە جیا دەکاتەوە لە دەزگایەکى حیزبى یان دەزگا حکومیەکان ؟ ئایا ئەم سەندیکایە بە ڕاستى سەربەخۆیە ؟ ئەى گەر سەربەخۆیە بۆ ناتوانێت ئەرکەکانى جێبەجێبکات وەک ئەوەى کە لە پەیڕە و پڕۆگرامەکەیدا هاتوە ؟.
هەموومان دەزانیە کە چەندین کێشەمان هەیە لە ڕووى هونەر و کولتور و ڕۆشنبیریەوە, نوێترینیان ( فەزیحەى ) بیست ملیارد دینارەکەى سلێمانیە وە زائیدەن ئەوە کێشانەى کە ڕۆژانە توشى هونەرمەندان دەبیت لە ڕووى کۆمەڵایەتى و دینى و کێشەى دامودەزگاکانى حکومى,
بەڵام گەر سەرنچ بدەین لە کارەکانى ئەم سەندیکایە هیچ کارێک و کاردانەوەیەک نابینین نە لە سەر ئاستى کولتورى نە لەسەر ئاستى جەماوەرى وشەقامدا, ئەم سەندیکایە هیچ کاریگەریەکى ئەوتۆى نییە نە بۆ هونەرمەندان نە بۆ سەر هونەر نە بۆ کۆمەڵگە.
ئەوەى دەبینرێت و ئەوەى کە ڕوویداوە بە تایبەتى لە دواى ساڵەکانى 1991 کەوە ئەم سەندیکایە وەک کۆمیتە و لق دەردەکەویت لە زۆربەى بۆنەو ئاهەنگەکاندا, ئەوەندەى ئەجنداى حیزبى ئەنجام دەدات کارى خۆى ناکات وەک سەندیکایەکى سەربەخۆ و خاوەن کاریزمایەکى دیارى ناو کۆمەڵگە کە تواناى بەرهەم هێنان و گرتەدەستى چڵەوى هونەرى و کولتورى هەبێت کە تواناى جوڵاندنى شەقام و خەڵکى هەبێت, خاوەن ڕاو بۆجوونى ڕەخنەى هەبێت لەمەڕ کێشەکان و جارەسەرکردنیان .
بوون و بەردەوامى ئەم سەندیکایە لە ئێستادا سلمێنەرى ئەو ڕاستیە کە ئەم هەڕێمە لە چ قەیرانێکى کولتورى گەورەدایە وە ناتوانێت خۆى لێدەرباز بکات,
زۆر گرنگە ئەم پرسیارە دووبارە بکەمەوە ... کە ئایا ئەم سەندیکایە بەڕاستى سەندیکاى هونەرمەندانە؟؟
ئەم جارە پێشنیار ناکەم بەڵکوو داوا دەکەم بە داخستنى سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان.
تێبینى:-
ئەم داواکاریە بۆ ئەو هونەرمەندانەیە کە خاوەن هەڵوێست و دیدى ڕەخنەییان هەیە لەسەر کێشەکان و خەم خۆرى هونەر و کولتورى ئەم هەرێمەن,
بۆیە من هیچ داواکاریەکم نیە لە دەسەڵاتى کولتورى ئەم هەڕێمە وە هیچ داواکاریەکم لە هیچ دەزگایەکى حکومى و ناحکومى نییە چونکە زۆر باش دەزانم هەمان ئەو کەسانەن هەمان ئەو دەموچاوانەن کە بە بەیانیان لە دامودەزگا حکومیەکاندا پۆستیان هەیە و دواى نێوەڕۆ زۆربەیان خاوەن ڕێکخراو گروپ و سەنتەرن وەک سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان, کە خۆیان بۆ خۆیان دروستکەرى کێشەکانن. زامۆئا داراغا 2020

No comments:

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...