ترس لە گۆران کارى و تازە گەرى و جووینەوەى سونەتى

ترس لە گۆران کارى و تازە گەرى و جووینەوەى سونەتى
پڕۆژەى دیوارى ڕاگرى شەقامى سالم, ئاسیا سێل بە نموونە
لە سەرەتاى مانگى نۆ ئاسیا سێل پێشبڕکێى پڕۆژەى دیوارى ڕاگرى شەقامى سالمى ڕاگەیان, من یەکێک بووم لە کەسانە کە پڕۆژەم ئامادەکرد و بەژداریم کرد لەژێر ناوى ( ژینگەیەکى تەندروست ) لەڕێى ئەم پڕۆژەیەوە ویستم ئەو کارە ناشرینەى کە پێشتر کرابوونەیهێڵم و هاولاتى ڕزگاریان بێت لەو وێنە ناشرینانە بەلام پرۆژەکە بۆمن دەرنەجوو, وا بیرم دەکردەوە کە ئاسیا سێل شتێکى زۆر ناوازە و جوان دەکات وتم لەوانەیە داهێنان بکات بە پێى ئەوەى وەک گەورەترین کۆمپانیایەکى کۆمینیکەیشن وە بەو توانا گەورەیەى کە هەیەتى هەم وەک زانست و زانیارى هەم وەک پارە بودجە, بەلام ئەوى دەرکەوت وانەبوو وە پڕۆژەى نوێ نەبوو تەنها دووبارەکردنەوەبوو هەمان مادە و هەمان تەکنیک وە هەمان هونەرمەند کە پێشتر کارى کردبوو لەسەر ئەو دیوارە ڕاگرە,
کێشەى زۆربەى خەڵک لە یەک شتدا کۆبووبووە ئەوەیش گۆرینى وێنەى کەسایەتیە بەناوبانگەکانى شار بە هۆتێلى شارى جوان بوو, لێرەدا وەک سۆزێکى دەستە جەمعى دەتوانم تێبگەم بۆ وا توڕەبوون, بەڵام بۆ ئەمە ڕوویدا؟
ئاسیا سێل هات هەمان شتى دووبارە کردەوە لە کارە سونەتیەکە دەرنەجوو هیچى تازەى پێشکەش نەکردین کەسمانى شاگەشکە نەکرد بە شاکارێکى هونەرى ناوازە, بەڵکو بە پێجەوانەوە هات هەمان هەڵەى پێش خۆى دووبارە کردەوە فەزاى شارى پیسکرد بە بۆیاخێکى کوالیتى نزم دواى یەک ساڵ ڕەنگەکانى دەگۆردرێت و خڕاپ دەبێت, وێنەى هۆتێلێکى بۆ دووبارە کردینەوە کە لە هەموو شوێنێکى شارەوە دیارە, بەلام با لە خۆمان بپرسین؟ ئەو کارەى پێشتر ئەوەندە شاکارێکى هونەرى بوو کاریگەرى هەبوو بەسەر هاوڵاتى شارەکەوە بووبوو بە بەشێک لە مێژووى شارەکە , بە دڵنیایەوە نەخێر بەلام ئەمەى ئێستا دەکرێت زۆر خراپترە لەوەى پێشووتر بۆیە هاوڵاتى هاتە دەنگ و بەدڵین نەبوو, 
دەبێت هۆکار چی بێت ئێمە ترسمان هەبێت لە گۆرانکارى و تازەگەى چى وامان لێدەکات ئەم جووینەوە سونەتیە وا پیرۆزبێت کەنەتوانین لێى دەربازبیت بە تایبەتى کۆمانیایەکى گەورەى وەک ئاسیا سێل, ئەمە پێوستى بە تێڕامانە بیر کردنەوە هەیە.
لێرەوە دەمەوێت ئەو پڕۆژەیەى خۆم بڵاو بکەمەوە کە وەک بەدیلێک بوو بۆ ئەو دیوار بەندە کە پێشووتر وێنەى کێشرابوو وە کە لەلایەن ئاسیا سێلەوە قبوڵ نەکرا... 
ناوى كارەكە:- ژینگەیەكى تەندروست 
زامۆئا داراغا:-
Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...