شکاندنى بەرامبەر و ئیگۆیستێکى سادى,
هونەرمەند و ڕۆشنیبرى ئەم هەرێمە بە نموونە ....
یەکێک لەو دیاردانەى کە ئێستا زۆر بەرچاون دروست بوونى ئەو فەزا نا دروستەیە کە لە ژیر ناوى رەخنەدا بۆ کارى هونەرى دەکرێت, وە لە بنەڕەتدا هەموو ڕەخنەکان دەچنە قاڵبى شەخسى و ئاراستەى کەسى هونەرمەند دەکرێت و کارە هونەریەکە پشت گوێ دەخرێت, وە هیچ پرسیاریک دروست نابێت, هەروەها لە هەندێ کاتدا رەخنە هونەریەکە بەلا ڕێگەى تردا دەبرێت و زۆر بە ڕوونى دەردەکەوێت تەنها بۆ خولقاندن و پەروەردەکردنى ئەو سادیەتە یە کە حەز بە ئازار و ئەشکەنجەى بەرامبەر دەکات لە ڕێگەى بە ناو ( ڕەخنەى هونەر ) یەوە,
لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت ئەم کارەکتەرە لە هونەرمەند و ڕۆشنبیر هەمیشە لە بۆسەدایە بۆ بەرامبەرەکەى هەموو کاتێ چاوەڕوانى درفەتێکە بۆ پەلاماردانى بەرامبەرەکەى. بە درخستنى ئەو (سادیەتە ) ئیگۆکەى خۆى بە شکاندن و ئازاردانى بەرامبەرەکەى پەروەردەى دەکات.

باشترین هەل بۆ خۆنمایشکردنى ئەم ئیگۆیە بوارى (