سەندیکاى هونەرمەندان و سەندیکاى کرێکاران وەک ئەلتێرناتیڤێک بۆ ئۆپۆزیسیۆن بوون

سەندیکاى هونەرمەندان و سەندیکاى کرێکاران وەک ئەلتێرناتیڤێک بۆ ئۆپۆزیسیۆن بوون
لە زۆربەى وڵاتان ڕێکخراوە ناحکومیەکان دەورى ئۆپۆزیسیۆن و چاودێر دەبینن لەسەر دەسەڵات و حکومەتى وڵاتەکان. زۆربەى ناڕەزاى و خۆپێشاندانى کە دەکرێت ئەم سەندیکایانە لە پشتیەوەن و ڕێکى دەخەن بە بەردەوام لە سەر شەقامن بۆ داکۆکى لە مافى کۆمەڵگە.
بە تایبەتى سەندیکاى هونەرمەندان و سەندیکاى کرێکاران ئەم دوو سەندیکایە کارگەرى زۆرى هەیە بەسەر گۆمەڵگەوە وە لە زۆربەى کاتدا دەورى ئۆپۆزیسیۆن دەبینێت و هەموو کاتێک لە بەرى هاوڵاتین و زۆر ئەکتیڤن.
دەسەڵات حسابى نتایبەتى بۆ ئەم سەندیکایە دەکات وەک ڕەکابەرێکى کۆلنەدەر تەماشاى دەکات.
بەڵام ئەوەى کە دەبینرێت لەم هەرێمە بە پێجەوانەى ئەوەى کە هەیە لە هەموو 
دونیادا,
هەرێمێک سەرتاپاى لە ژێر کێشە و شکستدایە, بە تایبەتى ڕەوشى هونەر و کولتور لە خراپترین حاڵیدایە وە دەتوانم بڵێم لە ئێستادا شتێک نەماوە بە ناوى هونەرەوە, ئەوە کە ماوە هەژارى ڕۆژ بە ڕۆژ ئەم هەژاریە زیاد دەبێت لە هەردوو ڕووەکەوە هەم وەک قەیرانى داراى وە هەم وەک قەیرانى فکرى و کولتورى, دەبێت لەمە خراپتر چیبێت ڕوو لەم هەرێمە بکات,
بەڵام ئەم سەندیکایانە ( نقە ) یان لە خۆیان بڕیوە سەریان خستۆتە ناو لمەوە تا کەس نەبینن وە کەسیش باسیان نەکات.
بۆ نموونە ( سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان ) ئەم سەندیکایە ئەک نەیتوانیوە مسداقیەتى خۆى بپارێزێ بەڵکو بە ئاشکرا بووە بە بەشێک لەم دەسەڵاتەى کەئەم هەرێمە بەرێوەدەبات وە خۆى بوو بە هۆکارێکى گەورەى ئەم قەیران و پاشاگەردانیە
کە ئیستا ئەم هەرێمە پێوەى دەناڵێنێت.
ئەم سەندیکایە لە مێژووى دواى ڕاپەرینەوە ناشرینترین دەورى بینیوە,
نەیتوانیوە ببێتە ڕێکخراوێکى ئەکتیڤ و چالاک لە ڕووى ئەو کێشانەى کە توشى کۆمەڵگە دەبن لە ڕووى سیاسەتى دەرەکى و لە هەمان کاتدا لە ڕووى سیاسەتى ناوخۆیەوە وە لە ڕووى کولتورى و فەرهەنگیەوە بە هەمان شێوە فەشەلیان هێناوە وە لە هەندێ کاتدا بوون بە هۆکارى سەرەکى بۆ هەنەر و هونەرمەندان لە پشت گوێ خستن و بجوک کردنەوەى کارکردن بە نەفەسى حیزبایەتى و براکوژى و محسوبیەت و مەنسوبیەت.
بۆیە ئەمان قەد ناتوانن ببن بە ئۆپۆزیسیۆن وە قەد توانایان نابێت بڵێن ( نەخێر ) وە بینە سەر شەقام و پیشڕەوى خەڵک بکەن و داکۆکى لە مافەکانى هاوڵاتى بکەن لەم قەیرانە گەورەىەى کە ئیستا ئەم هەرێمە پێیدا تێدەپەرێت. زامۆئا داراغا 2020
تێبینى:- بە باشترى دەزانم کەسێکى تر قسە بکات لە سەر ( سەندیکاى کرێکارانى کوردستان ) کە شارەزاى هەبێت لە سەر ئەم سەندیکایە.
بەڵام ئەوەى کە دیارە وەک سەندیکاى کریکاران کە یەێک بووە لە هەرە سەندیکا گرنگەکانى ناو کۆمەڵگە, کە لە هەندێ وڵاتدا توایویانە حکومەت بگۆرن و سیاسەتى دەوڵەت بگۆرن لە ڕێگەى فشار و داکۆکى لە مافى کرێکاران.
زامۆئا داراغا

No comments:

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...