ڕوانینێکی دادایانە

ڕوانینێکی دادایانە
لە ئێستادا مرۆڤ بێ بەھاترینە ، کەمرۆڤ کەوت ؛ کتێب چییە تانەکەوێ؟! ئاکارو سیستم چییە تانەکەوێ؟ پەروەردەو فێرکردن چییە تانەکەوێ ؟شانۆو سینەما چییە تانەکەوێ؟!
وەکو داداییەکان دەڵێن :
پاڵەوانەکان ھیچن ، سیاسیەکان ھیچن ، پەرلەمانتارو پارێزەرو دادوەرو ڕۆژنامەنوسەکان ھیچن ، ھونەرمەندو مەلاو نوسەرەکان ھیچن ، تیڤی و ڕادیۆو ڕۆژنامەو ڕێکخراوەکان ھیچن .مزگەوت وکڵێسەو قوتابخانەو ماڵ و ئاپارتمانەکان ھیچن .عەشق و ھاوسەرگیری ھیچە، شۆڕش و خەبات و چاکسازی ھیچن . ھەمووی ھیچە ھیچ. دنیایەک تف... پێویستە لەئێستادا بەڕوانینێکی نەھلیزمیانە بڕوانینە کۆمەڵگە ، دەبێ ھەمووی بڕوخێنرێ و سەرلەنوێ بینابکرێنەوە. چونکە ھەمووی پیس بووە .
بورھان قەرەداخی
ھانۆفەر ⁄ئەڵمانیا
فۆتۆ : ڕەوا عومەر

No comments:

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...