تایبه‌تمه‌ندی شوین و كات له‌ دوو قۆناغی‌ كاره‌ فۆتۆكانی هه‌ڵۆ لانۆ

تایبه‌تمه‌ندی شوین و كات له‌ دوو قۆناغی‌ كاره‌ فۆتۆكانی هه‌ڵۆ لانۆ
لە نوسینى:- هونەرمەند ئاڤان سدیق

هه‌ڵۆ لانۆ كاره‌ فۆتۆ كانی له‌ سی قۆناغدا خۆی ده‌بینیته‌وه‌ كه‌ له‌نیوان كۆتای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان تا ئه‌مرۆ به‌رده‌وامیان هه‌یه‌ ، قۆناغی یه‌كه‌م كه‌ سه‌ره‌تای كاركردنیه‌تی وه‌ك فۆتۆگرافه‌ر به‌ خولیا ده‌ست پیده‌كات بۆ ئامیری كامیرا و وینه‌گرتن . له‌سه‌ره‌تادا فۆتۆكان زیاتر له‌ دیكۆمینتكردن و كاری ستریت فۆتۆگرافی و فۆتۆ جۆرنالستیه‌وه‌ نزیكه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تایبه‌ت مه‌ندی له‌ فۆتۆ سه‌ره‌تایه‌كانیدا به‌دی ده‌كریت وه‌ك وینه‌گرتنی ئازاره‌كانی مرۆڤه‌كانی ناو نه‌خۆشخانه‌كان و مناڵه‌ بی خانه‌كانی سه‌ر جاده‌كان و مرۆڤه‌ وپه‌ناهه‌نده‌ی ناو كه‌مپه‌كان و زۆر جار وینه‌ی مرۆڤه‌كان ته‌ڵخ و ناروونه‌ به‌ربه‌ست له‌ نیوان مرۆڤ و
چاوی كامیراوه‌ك شوشه‌ و په‌نجه‌ره‌ هه‌یه‌ كه‌ واكردوه‌ 
وینه‌كه‌ شایانی تیرامان و ووردبونه‌وه‌هه‌بیت به‌ هۆی نارونیه‌وه‌ .
به‌و هۆكاره‌ی كه‌ چاوی فۆتۆگرافه‌ت هه‌میشه‌ چاودیره‌ به‌ سه‌ر شته‌كان و روداوه‌كانه‌وه‌و هه‌ر روداویك یان بابه‌تیك رووبدات به‌ كامیرا چركه‌ساته‌كه‌ ده‌وه‌ستینیت بۆ مانه‌وه‌ ، هه‌لۆ لانۆ ئه‌م قۆناغه‌ تیده‌په‌رینیت به‌ بۆقۆناغیك كه‌تایبه‌ تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ وه‌ك شیوه‌و ناوه‌رۆك من لیره‌دا له‌سه‌ر دووزنجیره‌ له‌ كاركردنی ده‌وه‌ستم زنجیره‌ی یه‌كه‌میان ئه‌و فۆتۆیانه‌ن كه‌له‌ناو سروشتی پان و به‌رین دان و شوینی كاركردن و دروستكردنی باڵه‌خانه‌یه‌ و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی وه‌ك ئاسن و شیش و ریگه‌و بان و پانتای وشك هه‌ڵهاتوی تیدایه‌ . له‌م قۆناعه‌ی كاره‌كاندا په‌یوه‌ندیه‌كی بابه‌تیانه‌ له‌نیوان مرۆڤ و شوین و ته‌كنیكی وینه‌دا هه‌یه‌ تا له‌ریگه‌ی وینه‌ی گیراوه‌وه‌ ناوه‌رۆكی وینه‌گیراو درك بكریت یان به‌رجه‌سته‌ بكریت . یه‌كیك له‌سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م قۆناغه‌ هه‌لبژاردنی گۆشه‌ی وینه‌گرتنه‌ كه‌روانینه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ گۆشه‌ی ( هه‌ڵۆ ) یپده‌وتریت له‌زمانی هونه‌ریدا . بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی قه‌باره‌ ده‌رخستنی بچوكی قه‌باره‌ی مرۆڤ به‌رامبه‌ر ده‌رخستنی گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی سروشت . ئه‌گه‌روینه‌ی مرۆڤه‌كان له‌و گۆشه‌یه‌وه‌ نه‌گیرایه‌ په‌یوه‌ندی نیوان شوین و مرۆڤ به‌و به‌هیزیه‌ ده‌رنه‌ده‌كه‌وت وه‌ك قه‌باره‌ لیره‌وه‌ ئه‌وه‌ی وینه‌گیراوه‌ وه‌ك كۆنتراسیك له‌قه‌باره‌دا ده‌رده‌كه‌ویت تا مه‌به‌ستی ناوه‌رۆكی بابه‌تیانه‌ی وینه‌ گیراو به‌جه‌سته‌ بكات ئه‌ویش توانای مرۆڤه‌ له‌ دروستكردن و ویرانكردنی سروشت و له‌هه‌مانكاتیشدا ته‌نهایی و بچوكی مرۆڤه‌كان به‌رجه‌سته‌یه‌ . خاڵی جه‌وهه‌ری فۆتۆكانی هه‌لۆپرسیاره‌ له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی مرۆڤو په‌یوه‌ندیه‌تی به‌شوینه‌وه‌ . كه‌خۆی ده‌ڵیت وینه‌ بی بابه‌تی پرسیاری مرۆڤ خالیه‌ له‌زۆربه‌ی كاره‌فۆتۆكانیدا فۆرمی مرۆڤ بوونی هه‌یه‌ هه‌ندیك جار وه‌ك بكه‌ریكی ئه‌كتیڤ هه‌ندیك جار ته‌نها هه‌یه‌ خالیكی تر كه‌ شایه‌نی له‌سه‌ر وه‌ستان و باسكردنه‌ ئه‌ویش له‌فۆتۆگرافی ئه‌ویش دروستكردنی وینه‌یه‌ له‌ ریگه‌ی عه‌ده‌سه‌ی كامیراوه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ كامیرا مان خۆی وینه‌ دروست ناكات وینه‌كان یان رووداوه‌كان بونیان هه‌یه‌ به‌لام فۆتۆگرافه‌ر بریار ده‌دات له‌ چ ساتیكدا كامیرا بجركینیت تا ئه‌و ( كۆمپۆزه‌یشن )ه‌ دروست بكات له‌ریگه‌ی بریاردانی چركاندنه‌وه‌ ئه‌وی كه‌لای هه‌ڵۆ لانۆ تایبه‌ته‌ كۆمپۆزه‌یشنه‌كانی و دابه‌شكردنی روناكی وجوله‌ و پیوانه‌یه‌ له‌نیوان كه‌سه‌كان خۆیان و شته‌كانی ده‌وروبه‌ریان و هه‌روه‌هائه‌و جیاوازیه‌ی له‌ ئاراسته‌ی فیگوره‌كان داهه‌یه‌ كه‌ واده‌كات چاوی بینه‌ر زۆر بهیڵیته‌وه‌ له‌ ناو سپه‌یسی فۆتۆكان . كه‌ ئه‌م ورده‌كاریانه‌ له‌ یه‌كه‌كانی ناو فۆتۆكان له‌خه‌سڵه‌تی تابلۆوه‌ نزیكه‌ به‌ نموونه‌ی سه‌قفه‌ شیشكراوه‌كان كه‌زۆر له‌به‌كارهینانی هیڵ ده‌چیت له‌ناو تابلۆدا خه‌سڵه‌تی و تایبه‌تمه‌ندی فۆتۆكانه‌ .
له‌ قۆناغی سیهه‌می زنجیره‌ی كاركردنیا كه‌ وینه‌ی ته‌ڵخی ئه‌و مرۆڤانه‌یه‌‌ له‌ كاتی سورانه‌وه‌یان به‌ده‌وری خۆیاندا یان له‌ جوڵه‌دان دووگرنگترین فاكت كه‌ كاری له‌سه‌ركردوون ( كات و جوڵه‌یه‌ ) یان ئه‌كشن به‌ ده‌ستكاری كردنی (كات )ی ژماره‌ی فریمه‌كانی كامیرا كه‌ فیمه‌كان كه‌مكراونه‌ته‌وه‌ له‌ ئاوینه‌ی كامیرابه‌و هۆیه‌شه‌وه‌ جوڵه‌ی ئاوینه‌ به‌رامبه‌ر به‌ جوڵه‌ی مرۆڤ خاوتر ده‌بیت و كاتی وینه‌گرتن و وینه‌گیراو پیچه‌وانه‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌ خیرایدا فریمه‌كان خیراتر و جوڵه‌ی وینه‌خیراو خاوتر له‌ ئاسایی ده‌رۆن . وینه‌كان واده‌رده‌كه‌ویت كه‌ مرۆڤ شیوه‌ بنچینه‌یه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و شیواو و ته‌لخ ده‌رده‌كه‌ویت و شیو ،ته‌فاسیل و ورده‌كاری (تقاتعی) ده‌م و چاو له‌ش وون ده‌بیت وه‌ك یه‌ك پارچه‌ تیشك له‌ شیوه‌ی مرۆڤ ، فیگوراتیڤی ئه‌بستراكت ده‌رده‌كه‌ون ، وینه‌ی مۆدیله‌كان تا سه‌ر ئه‌ژنۆیه‌ ئه‌م به‌ شه‌ له‌له‌شی فیگورله‌ هونه‌ری فۆتۆو سنه‌ما پیده‌وتریت گرته‌ی ئه‌ مه‌ریكانه‌ كه‌ هه‌هبه‌ت و ریسپیكت ده‌داته‌ مۆدیل . له‌م زنجیره‌یه‌دا هه‌روه‌ك قۆناغی پیشو ئه‌و خۆی بریار له‌سه‌ر دروستكردنی وینه‌ده‌دات و داو له‌ مۆدیل ده‌كات له‌ حاڵه‌تی جوڵه‌دابیت به‌لام له‌مجاره‌ گۆشه‌ی بینین له‌ ئاستی وینه‌ گیراودایه‌ بۆ پیكاندنی مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ناوه‌رۆك . و به‌گشتی ئه‌م جۆره‌ ته‌كنیكه‌ بۆ وینه‌گرتن پیچه‌وانه‌ی پرنسیبی جوانی ودیقه‌ وكارامه‌ی وچركاندنی چركه‌ ساته‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ناو هه‌ر فۆ تۆیه‌كدا زیاد له‌ جووله‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ بوه‌ به‌ وینه‌ نه‌ك ته‌نها یه‌ك چركه‌ واته‌ چه‌ندین جوڵه‌ بوه‌ به‌ جوڵه‌یه‌ك پرسیاری گرنگی ناوه‌رۆك دیته‌ پیشه‌وه‌ ئه‌وی ده‌یبینین له‌ چركه‌یه‌كی دیاریكراو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌مانه‌ویت به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ن یان پیویستیه‌ بۆ پرسیار له‌سه‌ر ئه‌و فۆرمه‌ی كه‌ ده‌یبینین و كاریگه‌ری جوڵه‌ و كات له‌سه‌ر فۆرم وینه‌ی بینراو من پیم وایه‌ له‌م زنجیره‌كارانه‌دا پرسیاری بینی و ته‌ماشاكردن هه‌یه‌ له‌سه‌ر مرۆڤ یان ئه‌و شتانه‌ی توانای جوڵه‌یان هه‌یه‌ تا به‌دوای ناوه‌رۆك یان پرسیار له‌سه‌ر شیوه‌ی جیگیرو ناجیگیری فۆرم بده‌ین لیره‌وه‌ كات فاكتیكی گرنگه‌ بۆ جیبه‌جیكردنی كاره‌ فۆتۆگرافیه‌كان .
ئاماده‌كردنی نوسین \ ئاڤان سدیق

تینینی \ ووشه‌ی نیگای هه‌ ڵۆ واته‌ ئه‌و گۆشه‌یه‌ی كه‌ده‌ره‌وه‌ ده‌روانیت له‌لای نوسینه‌كه‌ی گارا وه‌رم گرتوه‌ كه‌ باس له‌كاره‌كانی فۆتۆگرافه‌ر هه‌ڵۆ لانۆ ده‌كات 
پیم باشه‌ سه‌رنجتان رابكیشم بۆ ئه‌و نوسینه‌ی هونه‌رمه‌ند گارا نوسیویه‌تی له‌سه‌ر میژوی هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی هونه‌ری فۆتۆگرافی وه‌ك هونه‌ریكی سه‌ربه‌خۆ له‌ كولتوه‌ر مه‌گه‌زین بلاو بۆته‌وه‌ بۆ ئاشنابوونی زیاتر به‌ میژووی هونه‌ری فۆتۆگرافی .






No comments:

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...