ئەمڕۆ دووشەمە (١٥-٧-٢٠١٩) لە هۆڵی میدیا لە هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی بەشی هونەری شێوەکاری، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتیمان و (سەلیم گەردی) جێگری بەڕێوەبەری گشتیمان و ژمارەیەک لە بەرپرس و کەسایەتی و هونەرمەندان ، نۆیەمین پیشانگای شێوەکاریی تایبەتی بۆ هونەرمەند (سامان ئەبوبەکر)ی
لەژێر ناونیشانی (گەڕان بەدوای خۆردا) کردەوە، کە تیایدا هونەرمەند چەندین تابلۆی رەنگینی خۆی نمایش کردبوون و بوونە جێی تێڕامان و سەرنجی ئامادەبووان.
No comments:
Post a Comment