خەمڵاندنی بەھای کاری ھونەری .یەکسانە بەئاستی وشیاری تاک.



گومانی تێدانە چەمکی ھونەر بەشێوازە تازەومۆدێرنەکەی مێژویەکی کۆنی نیە لە کودرستان بەتایبەت نیگارکێشان و پەیکەرتاشی بەئەندازەیەک تەمەنی ناگاتە سەدەیەک . 
ئەوەی جێی سەرنجە کاری ھونەری تائاستێکی باش بێ بەھایە ئەوەش پەیوەندی راستەوخۆی بەئاستی تێگەیشتن لەھونەر و وشیاری وپەروەردەو فێرکردنەوە ھەیە . ھەرگیز ئێمە بەراورد ناکرێین بە گەلانی پێشکەوتولەمەڕ ئەم چەمکە چونکە ئەوان ژێرخانێکی فرە دەوڵەمەندیان ھەیە وئەزمونێکی کەڵکەبویان ھەیە لەو بوارە بەئەندازەیەک تەنھا لەماوەی یەک سەدەدا دەیان رێبازی ھونەری و جوڵەی جیاواز بەدی دەکرێ لەمێژوی ئەو گەلانە .ھەڵبەت مەبەستم رۆژئاوایە. بەئەندازیەک لەھەر جوڵەیەک وەچەرخانێک و کۆمەڵێ دیالیکتیکی فەلسەفی بەخۆیەوە ھێناوەتە ئاراوە ھێندەی دیکە فکری فەلسەفی وتێروانینی زانستی جوانی وئستاتیکی

بردۆتەپێشەوە.
ببورن تاکو ئیستا میلەتی ئێمە تێنەگەیشتوە !
کە کاتێک نوسین و فەلسەفە لەشوێنێک دەوەستن وتوانای وڵامی پرسیارە دینامیکیەکانیان پێ نامێنێ ئەوا ھونەر دێتە مەیدان و وڵامی پرسیارەکان دەداتەوە بەواتای ھونەر باڵاترین گوزارشتی مرۆڤە کاتێک زمان ناتوانێ گوزارشت بکات لە حاڵەتێکی دیاریکراو . بەکوردێکەی ھونەر لەباڵاترین تەجەلیاتی روحی مرۆڤەوە ھەڵدەقوڵێ و زۆر جار حاڵەتی ویژدانی تێدەپەرێنێ .
ئەوەی جێی داخە میلەتی ئێمە وەک لە ئیدارەو حوکمرانی ساوایە لەھونەریش ساوایە ھیچ تێگەیشتنێکی گشتی نیە بۆ ئەو کایە گرنگ و زیندوە کە دواجار بە حاڵەتێکی بێ بەھا تەماشای دەکات ھەر ئەوەش وایکردوە کە ھونەرمەندی نیگارکێش لە خاڵێک پەکی بکەوێ و نەتوانێ داھێنانی زیاتر بکات چونکە کارەکانی بەھای راستەقینەی خۆیان ناکەن نەک ھەرئەوەش بەڵکو ھەر بۆشی ساغ ناکرێتەوە .
ن-‎طيب عبد الرحمن‎

No comments:

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...