وێنه‌كێشان له‌ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدا


وێنه‌كێشان له‌ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدا
(تێگه‌یشتن له‌ نێوان حه‌رام و حه‌ڵاڵیدا)
هه‌موو لایه‌نێكی ژیانی مرۆڤ بێ گومان ئه‌گه‌ر به‌ عه‌قڵێكی فراوانه‌وه‌ بیر لێ بكه‌ینه‌وه‌ گرنگی و مه‌زنی خۆی هه‌یه‌ له‌ به‌ره‌و پێشبردنی كۆمه‌ڵگه‌ی مرڤایه‌تی، وێنه‌كێشانیش به‌در نیه‌ له‌م خزمه‌ته‌.. 
كاتی خۆی له‌سه‌ر ده‌می كلێسا و سه‌رده‌می به‌ر له‌ رێنسانس توێكاری جه‌سته‌ تاوان بوو و كلێسا قه‌ده‌غه‌ی كردبوو به‌م كاره‌ زانستی پزیشكی چه‌ندین سه‌ده‌ دواكه‌وت ئه‌گه‌ر چی له‌پێش زاین چه‌ند زانایه‌ك و چه‌ند ده‌ستنووسێك هه‌بوون كه‌ ئاماژه‌یان به‌ توێكاری جه‌سته‌ داوه‌ وه‌ك هه‌ر دوو زانا هيروفيلوس ( 335 - 280 پ.ز) و ئيراسيستراتوس (سه‌ده‌ی سێی پ.ز) به‌ڵام به‌ گشتی ئاینه‌كان
توێكاری جه‌سته‌یان حه‌رام كردبوو.
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا وێنه‌كێشان توانی رۆڵی باش ببینێت له‌به‌ره‌وپێشبردنی زانستی توێكاری بویه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه‌ ئه‌و تابلۆیانه‌ی كه‌ له‌ رابردوو له‌ لایه‌ن وێنه‌كێشه‌كانه‌وه‌ كێشراون ئه‌بینین كه‌ زۆربه‌یان به‌ وێنه‌كێشان توێكاری جه‌سته‌ی مرۆڤیان كردووه‌.
من ده‌فته‌ری تێبینیه‌كانی وێنه‌كێش و ئه‌ندازیان و په‌یكه‌تاش لیۆناردۆ داڤینچی (1452 - 1519ز) م وه‌رگرتووه‌ كه‌ هه‌وڵێكی زۆری داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ توێكاری بكات ئه‌گه‌ر زیاتر وورد ببینه‌وه‌ له‌ ئه‌و تابلۆیانه‌ و ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ی كه‌ دروستی كردوون ئه‌بینین كه‌ شێوازی جه‌سته‌ و ماسولكه‌ی زۆر به‌ جوانی كێشاوه‌.
بۆیه‌ مه‌رج نیه‌ هه‌ر كارێك كرا یه‌كسه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی ببینین هه‌موو ئه‌و تابلۆ و وێنانه‌ی كه‌ كێشراون ده‌رباره‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌وانه‌یه‌ زۆر له‌ ئاینه‌كان پێیان حه‌رام بێت به‌ ئاینی ئیسلامیشه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌بینین ئه‌نجامی ئه‌و تابلۆیانه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ بریتی بوو له‌ پێشخستنی زانستی توێكاری.
هه‌ر ئاوایشه‌ كاتێ كه‌ مه‌یمونێك ده‌بردێته‌ سه‌ر مانگ راسته‌وخۆ ئه‌نجامی نابێت و به‌ڵكو ئه‌نجامه‌كه‌ی سه‌د ساڵی تر ده‌رئه‌كه‌وێـت!
نووسینی : دلێر ره‌فیق






No comments:

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...