کارێکی نوێم بۆ هونەرمەند وئەدیب و سیاسەتمەدار
(ئەمین زەکی بەگ)
پەیامێک بۆ هونەرمەندان
پەیامێک بۆ کاربەدەستە حکومی و حیزبیەکان
پەیامێک بۆ بازگان و هونەردۆستان ...
ئایا ئەو کارەی من شایستەی ئەوەیە کە لە جێگایەکی گشتی دابنرێت ؟
من شەرم دەکەم کاتێک ئەوەندە کاری لاوازو ئاست نزم دەبینم لە جێگا گشتیەکاندا پێم وابوو منیش یەکێکم لەو هونەرمەندانەی کارەکانیان زۆر لە ئاستێکی نزمدایە ، بەڵام ئێوە بڕیار بدەن
ئایا ئەوکارەم ئاستێکی هونەری بەرزی هەیە یان لاوازە وەک کاری ئەوانی تر ؟!
لە هەموو ڕویەکەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن ...
بەداخەوە هونەری پەیکەرسازی لە کوردستان ئەوەندە بچوک کراوەتەوە تەنها لە چوارچێوەی پۆرتریتدا کار دەکرێت ئەوەش ئەو پۆرتریتانەیە کە ڕۆژانە لە جێگا گشتی و باخچەو شاقام و مۆڵەکاندا دەیانبینین ، بینەر توشی بێزاری دەکەن ،بینەر تێدەگات بیرکردنەوەی ئەم میللەتە لەچ ئاستێکدایە ، چۆن لەهونەرو جوانی تێدەگەن تا چەند گرنگی پێدەدەن ...
باشە ئەگەر من توانایەکی باشم هەیە و کارەکەم لە ئاستێکی باڵادایە ئەی بۆچی ئەبێت من نەتوانم کارەکانم لە جێگا گشتی و تایبەتیکاندا دابنێم ؟!
شارچێتی و حیزب حیزبێنەو ماستاوچێتی بە من ناکرێت ئەوە کاری من نیە لەپێناو ئەوەی کارێکم لەسەرشەقامێک دابنرێت لە هەزاران دەرگا بدەم سەدان قسەی نەشیاو بێڕێزی قبوڵ بکەم لە پێناوی
دەمرم لە پێناو هونەرەکەم بەڵام هەرگیز خۆم و هونەرەکەشم سوک ناکەم ، کارێکیش پیشانی بینەرنایەم توشی بێزاری بکەم و بیانتۆرێنم لە جوانی و هونەر ...
من گەورەترین ڕەخنەگری کارەکانی خۆمم هەرگیز لە ئاست وکاری خۆم ڕازی نیم ...بەڵام هێندە کاری ئاست لاواز دەبینم ناتوانم بێدەنگم .
هیوادارم بەرپرسەکان تێبگەن ...
بازگانەکان سپۆنسەری کاری لاوازنەکەن
هونەرمەندان ڕاستی بڵێن و بە باش بڵێن باش و بە خرا پ بڵێن خراپ هاندەری کاری ئاست بەرز بن و ڕێگری لە دانانی کاری خراپ بکەن ...
لەگەڵ ڕێزی بێ پایانم ...
22/11/2018
No comments:
Post a Comment