شوان کەمال پهیكهرساز
لەبەر نەبونی رەخنەسازی بواری هونەری پەیکەرسازی لە کوردوستان،زۆر جار هەوڵم یاوە بابەتی هەلسەنگاندن و رەخنەیی بنوسم،ئەمە وەك خزمەتێكە بە بوارەکە و بۆ بەرچاورونی و زیاتر تێگەیشتنە لە کارێکی هونەری.
بەداخەوە لە کوردوستان بێجگە لەوەی کە پەیکەرسازێکی زۆرمان هەیە و کەسانی زۆر بەتوانایان تێدایە،ئەگەر رێگەیان پێبدرایە ئێستا کوردوستان خاوەنی چەندیین پرۆژە و کاری پەیکەری ئاست بەرز ئەبو،لە لایەکی ترەوە ئەبینی پارەی خەیاڵی سەرفکراوە بۆ چەند پرۆژەیەك،بەداخەوە لەبەر بێ پلانی و بە بازرگانی کردنی پرۆژە هونەریەکە،لە کۆتاییدا کاری بێ مستەواو ئاست نزم بەرهەم هێنراوە.
بۆ ئەم پرۆژەیە زانیاریم نییە بودجییەکەی چەند بوە،بەڵام ئاگاداری پرۆژەی ترم کە (٢٠٠٠٠٠٠٠٠٠)دوو ملیارد دیناری بۆ دابیین کراوە،کەوابێ پارەی خەیاڵی بۆ هەندێك پرۆژە دانراوە کە باوەرناکەم لە هیچ شوێنێکی دونیا بەو شێوەیە پارە بدرێتە کاری هونەری و ئەنجامەکانیشی بەو شێوەیە بێت.
لە کۆتاییدا مەبەستی هەلسەنگاندن تەنیا کارێکی پیشەیی و ئەکادیمی پەتییە و نامەوێت ناوی کەس بهێنم ،کاتێك کارێك لە شوێنی گشتی دانرا،ئیتر ئەبێتە موڵکی گشتی و قسەکردن لەسەری ئاساییە،هەلبژاردنی کارەکەش لەبەر ئەوەبو،گەورەترین پەیکەرە لە شاری سلێمانی و وەك مۆنۆمینت کاری بۆکراوە لە دابینکردنی جێگە و شوێن و پارك و ...هتد
پەیکەری شێخ مەحمود هەلسەنگاندنەکەی ئەکەم بە دوو بەشەوە،لایەنی هونەری و لایەنی تەکنیکی کارەکە.
لایەنی هونەری و دارشتنی(الانشاء)ی پەیکەرەکە
١/هەلبژاردنی شێوە و جوڵەی پەیکەرەکە لەگەڵ کەسایەتی شێخ ناگونجێ،شێخ مەحمود کەسێکی ئایینی و عەشائر بوە و لە پەکەرەکەیا ئەوە بەدی ناکرێ،زیاتر لە پەیکەرەکانی یەکگرتوی روسیای جاران ئەچێت.
٢/بۆ کەسێکی وەك شێخ مەحمود دانانی ئەو هەمو کەرەسەی جەنگە (فیشەکەکانی بەرۆکی)لە خزمەتی کارەکەیا نیەو زیاتر دیکۆرە،ئەبوایا زیاتر گرنگی بە هێمنی و بیرکردنەوە بدایە لە پەیکەرەکەدا،هەست بە کەسایەتیەکی سیاسی و بیرکەرەوە و خاوەن بریار بکرایە.
٣/لە پرۆژەکەیا زۆر گرنگی بە( ئاو) دراوە،شەلالە و قاڵدرمەی زۆرو حەوز دروستکراوە،لە سلێمانی ئاومان کەمەو روبارمان نیە،شێخ مەحمود کەشتیوان یان پیشەی راوە ماسی نەبوە،بێجگە لەوە هەر لە ئێستاوە زۆربەی بەردو خشتە کاشیەکان شکاون و ئاوەکە وشکی کردوە،پرسیارم کرد،وتیان ساڵانە جارێك یان دوجار بەکار ئەهێنرێت ئەویش ئەگەر کاربکات!!
لایەنی تەکنیکی کارەکە
١/ئەبوایە پەیکەرسازەکە بیزانیایە کە لە کەرەسەی چیمەنتۆ کارەکە دائەرێژرێت و سلێمانی بە رەشەبا بەناوبانگە،ئەبویە ئەو ئاڵایەی بۆ دروست نرکردبایە یان موعالەجاتی تری بۆ بکردبایە(دوای دانانی پەیکەرەکە بە ماوەیەکی کەم،ئاڵاکە شکاوە و ئێستا بە چیمەنتۆ چاك کراوەتەوە،بەڵام ئەوە کاتییە و سیمایەکی ناشرینی یاوە بە پەیکەرەکە.
٢/شوێنی تێکردنی قاڵبەکان هەموی دیارن،بە کۆمەلێك خەتی سپی لەسەر باری پانی و درێزی.
٣/پەیکەر پەیامی شارستانی و مێژویی هەیە،بە تەمەن درێژی و توانای مانەوەی بۆ هەزاران ساڵ،پەیکەرەکە تەمەنی ١٠ ساڵە،کەچی هەموی کون کون بوە و خەریکە سیمای دەموچا و زۆربەی شوێنە گرنگەکان ئەشێوێ.
٤/ئەکرا بە کەرەسەی باشتر پەیکەرەکە و کاری بیناسازی بۆ بکرایە،بێجگە لە پەیکەرەکە زۆربەی بەردی کاشی بنکەکەی و پلیکانەکان و حەوزی ئاوەکان کەوتون و شکاون و سیمایەکی داروخاو ناشرینی بەخشیوە بە پرۆژەکە.
٤/ئەکرا لە جیاتی ئەو هەمو گرنگیە بە دابینکردنی ئاو و حەوز و فوارە و شەلالانە،بنکەیەکی مەزنتر دروست بکرایە و ژێرەکەی بکراتە بە مۆزەخانەیەکی کلتوری و کەل و پەلەکان و وێنەکانی شێخی تیا نمایش بکرایە.
٥/بیر لە دابیین کردنی پارکی ئۆتۆمۆبیل نەکراوەتەوە،
٦/پەیکەرەکە گردێکی گرنگی شاری سلێمانی بۆ دابین کراوە،بەرزە،شوێنێکی جوانە،کەچی لەبەر دابیین کردنی ئاوی بۆ ئەو حەوزو فوارانە(ساڵی چەند جارێك لە بۆنەکەنا بەکار ئەهێنرێت،ئەگەر ئیش بکات)چەند تانکیەکی ئاوی گەورە خراونەتە پشتی پەیەکرەکە،ئەو بۆشایی و فەزایەی شێواندوە.
Source:Site Kurdistan ART
No comments:
Post a Comment