خه‌یاڵی خه‌یات

بیر لهمەیان بكه‌ره‌وه، په‌یكه‌رێك ته‌نها له چاو دروستكرابێت. ئه‌مه چ كاریگه‌رییه‌كی بەسەر بینهرەوە هەیە؟ یان لێره‌دا، كه سه‌ری جەستەکەم دروست نه‌كردووه. هه‌ر په‌یكه‌رێك زمانێكی جیاوازه. هه‌ندێكجار، هونه‌رمه‌ند ده‌توانێت لەبارەی ئه‌م شتانهوە بدوێت، هه‌ندێكجاریش ناتوانێت. به‌ڵام هه‌مووجارێك بینهرە ده‌توانێت به هونه‌رمه‌نده‌كه بڵێت كه چ شتێكی دروست كردووه. هه‌ر بینه‌رێك تابلۆكه به جۆرێك ده‌بینێت كه ته‌نها خۆی ده‌توانێت بیبینێت. گوێ له خه‌ڵكی ده‌گرم کاتێک لەبارەی کارەکانمەوە دەدوێن: لێیانه‌وه فێرده‌بم. گوێ ده‌گرم و هه‌ر بینه‌رێك بیروڕای خۆی هه‌یه. هونه‌رمه‌ندان ده‌بێت بەم تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا تێپەڕن. ده‌بێت لە بینه‌ر بپرسین کە ئاخۆ چۆن بیر له كاره‌كانمان ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وان ڕابه‌ریمان ده‌كه‌ن بۆ قۆناغێكی تری ئافراندن.
لێره‌یا، ژنێك ده‌بینین كه ده‌جوڵێت، سه‌ما ده‌كات، باڵانسی وه‌رنه‌گرتووه، خۆی له‌سه‌ر تۆپێكی خڕی گه‌وره باڵانس ده‌كات. دووگیانه. مه‌مكه‌كانی ده‌بینیت، جه‌سته‌ی دەبینیت کە جەستەی ژنه، به‌ڵام سه‌ری، سه‌ری ژن نییه. لێره‌دا، هیچ بۆچوونێكم نییه بۆ ئه‌و شته‌ی كێشاومه. هیچ بۆچوونێک ده‌رنابڕم. ته‌نها ده‌كێشم. له ته‌واوی ژیانمدا، ئەزموونی چەندین تاقیکردنەوەم yکردووە. تاكه خوو کە هەمبێت ئەوەیە: كاتێك كارێكی نوێ ده‌كه‌م، کارە نوێیه‌كه ده‌هێنم، دووباره و دووباره تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌م. گرنگترین شت نوێگه‌رییه
Source:Site Kurdistan ART

No comments:
Post a Comment