مەراسیمی پەردەلادان لەسەر دیواربەندێك به‌ناوی( یەکەم کابینەی حکومەتی کوردستان)له‌ هۆتێل رامادا له‌ شاری سلێمانی ٢٨-١٢- ٢٠١٧


ئەمڕۆ٢٨-١٢-  ٢٠١٧    مەراسیمی پەردەلادان لەسەر  دیوار بەندێک بەناوی (یەکەم کابینەی حکومەتی کوردستان )واتا شێخ مەحمود و گشت وەزیرەکانی ئەم پرۆژەیە لەلایەن هۆتێل رامادا جێبەجێکراوە وە پێوانەی دیواربەندیەکە ۲ مەتر بە ۷ مەترە بە ماتریاڵی هاراوەی بەرد دارێژراوە شایه‌نی باسه‌ ئه‌م دیوار به‌ندیه‌ دروستكراوه‌ له‌ لایه‌ن په‌یكه‌رسازی كور چێنه‌رنزار























چێنه‌ر نزار له‌شاری سلێمانی له‌دایک بووه‌ . ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌کانی سلێمانیه‌ به‌شی په‌یکه‌ر سازی . ئه‌ندامی هونه‌رمه‌ندانی کوردستانه‌ .خاوه‌نی ماڵێکی هونه‌ریه‌ به‌ناوی (ماڵی هونه‌ری به‌یع باباجان) به‌پرسی گروپی شێوه‌کاری ڕێنیسانسه‌ . به‌شداری زیاتر له‌ ٤٨ پێشانگای هاوبه‌ش کردووه‌  .١٣ پێشانگا سه‌رپه‌رشتی کردووه‌ .٣ساڵ له‌سه‌ر یه‌ک ڕاسته‌خۆ کاری په‌یکه‌ری لمی به‌ ئه‌نجام گه‌یاندووه‌ له‌ شه‌قامی سالم له‌ سلێمانی ، کارکررنی ڕاسته‌وخۆ له‌ فیستیڤاڵی نه‌ورۆز به‌ بزمار و دواتر ئه‌م بیرۆکه‌یه‌م کرده‌ پێشانگایه‌ک به‌ ٤٠ که‌سایه‌تی  دیاری کوردستان وه‌ دواتر بیرۆکه‌ی لم که‌ ئه‌وه‌ش یه‌که‌م جار بوو ئه‌و دوو ماتریاڵه‌ بینه‌ری کوردی له‌کاری هونه‌ریپۆرتریدا بیبینن .  کارکردن به‌ بارووت بۆ هه‌مان پرۆژه‌ی که‌سایه‌تیه‌کان به‌داخه‌وه‌ هاوکاری نه‌کراین  ـ خاوه‌نی چه‌ندین په‌یکه‌ری دانراوه‌ی که‌سایه‌تیه‌کانه‌ له‌وانه‌ 
١- په‌یکه‌ری هونه‌رمه‌ند ته‌ها خه‌لیل ساڵی٢٠١١ سلێمانی،  ٢-په‌یکه ری هونه‌رمه‌ند کاروان عوسمان ٢٠١٢ سلێمانی ،٣-په‌یکه‌ری هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار٢٠١٣هه‌ولێر برۆنز، ٤-په‌یکه‌ری مامۆستا جه‌مال تاهیر ٢٠١٣ سلێمانی،  ٥- په‌یکه‌ری شاعیر نالی ٢٠١٤ ، ٦-په‌یکه‌ری ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ ٢٠١٤.  ٧-په‌یکه‌ری مه‌حوی شاعیر ٢٠١٥ ،  ٨-په‌یکه‌رێک بۆ قاله‌ مه‌ڕه‌ .٩- ڕیلیفێک بۆ موجته‌بای میرزاده‌ . ١٠- په‌یکه‌رێک بۆ ئه‌نفال ٢٠١٢ 



































Source:Site Kurdistan ART

No comments:

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...