پیشانگه‌ی (هیواکانی خۆزگە)ی خۆزگە حەسەن ئەمڕۆ چوارشەمە (٢٢-١١-٢٠١٧) لە زانکۆی نۆڵج،شاری هه‌ولێر


ئەمڕۆ چوارشەمە (٢٢-١١-٢٠١٧) لە زانکۆی نۆڵج، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (تاهیر عەبدوڵا) جێگری پارێزگاری هەولێر و (حاجی عەباس فازڵ) سەرۆکی ئەمینداری زانۆی نۆڵج و (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان و هونەرمەندان، پیشانگای تایبەتی فۆتۆگرافی لەژێر ناوی (هیواکانی خۆزگە) بۆ هونەرمەندی فۆتۆگرافەر (خۆزگە حەسەن) کرایەوە، هەر لەو چالاکیەدا دوو قوتابی پارچە مۆسیقایەک و گۆرانییەک بەشدارییان کرد.
شایانی باسە ئەم پیشانگه‌یە لەلایەن زانکۆی نۆڵج و بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر ئەنجام درابوو 
































Source:Site Kurdistan ART

No comments:

Related Posts Plugin for WordPress, Blogger...