پەیکەری هەنگاو له شارۆچکەی رواندوز ساڵی ١٩٩١
پەیکەری هەنگاو له شارۆچکەی رواندوز ساڵی ١٩٩١. بیرۆکەی دامەزراندنی پرۆژەی پەیکەرسازان لە دوای راپەرینەوە بوە خەونو خۆزگەیەکی لە میژینەم ئەوەندەی بۆم کرا پەیوەندیم بە کۆ مەڵیک هاوریو پەیکەرسازەوەکرد خۆشبەختانە هەوڵەکان ئەنجامیکی باشی هەبوو ئەوکات خۆنەویستانە هەموو لە ژیر چەتری پرۆژە کۆ بوینەوە یەکەم کارمان پەیکەری پیشمەرگەبو هەر ئەوکاتە لە سەر قاعیدەی کارەکە نوسيبومان ( چاوەروانی رۆژ ناکەین هەڵبیت خۆمان شەو دەسوتینین ) ئەوکاتە ژمارەی ئەندامانی پرۆژە زۆر بوین زیاتر لە ١٢ دونزە ئەندام بوین هەر هەمومان خۆمان بە خاوەنی پەیکەری هەنگاو دە زانین دیارە ئەزمونی کارکردن ئاراستەی بەردەوامی پرۆژەکەی گۆڕی بە شیوەیەک کە بە پێی پیویستی کارەکان کۆ ببینەوە... هۆ کاری ئەوەش نە بونی پشگیری بەردەوامی کارەکان بوو ...یەکەم کارمان کردە دیاری شاری سلیمانی بۆ دەڤەری رەواندوز و لە وتاری پەردەلادانی پەیکەرەکە وتمان ئەمە دیاری میری بابانە بۆ میری سۆران هەر ئەوکات دەمانویست لە سەرجەم شارو شارۆچکەکان پەیکەر دابنین دور لە بیری تەسکی ناوچە گەری کار بکەین زۆر لە خەمی دابە شبونی شارەکان بوین لە نیوان ململانیی سیاسی حیزبەکان مە خابن هەروا دەرچوو .ئیمە کارەکانمان گەیاندە زاخۆ و هەولیرو کۆیەو هەڵەبجەو و چەندین ناوچەی کە ئەمیستا ئەو قۆناغە تیپەری دە خوازین بیری نوێ خوینی نوێ ستایلی نوێ و عەقڵی نوێ دریژە بە چالاکی هونەری بە کاروو کردەوە بدات
پهیکهرساز زاهیر سدیق
پهیکهرساز زاهیر سدیق
Source:Site Kurdistan ART
Photo:RebazOmar
Photo:RebazOmar
No comments:
Post a Comment