دەربارەی بەرهەمە شێوەکاریەکانی حاجی خانم
لەهەموو چاخە مێژووییەکاندا تاکەکان بۆ دۆزینەوەی خۆیان و مانادارکردنی ژیانیان و گەیشتن بە شۆناسێکی تایبەت، ڕێگەگەلی جیاوازیان تاقی کردووەتەوە. هونەری شێوەکاری یەکێک لەو ڕێگانە بووە کە مڕۆڤ لەسەرەتای پێکهاتن و درووستبوونییەوە لە ژیانی ناو ئەشکەوتەکانەوە بگەرە و ئێستاشی لەگەڵدا بێت کەڵکی لێوەرگرتووە و کردووەیەتی بە زمانحاڵی خۆی و لەڕێگەیەوە هەست و سۆزی خۆی پێدەربڕیوە و خۆشی و ئازار و کولتووری ئەوە سەردەم و نەتەوەی تیایدا ژیاوە لە چاخێکەوە بۆ چاخێکی دیکە و لە جیلێکەوە بۆ جیلێکی دیکە، پێگواستووەتەوە. هونەر لە کاتی پێکهاتنییەوە تائێستا گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتووە و لە شێواز و ستایلی جیاوازدا خۆی نواندۆتەوە و لەهەموو کات و ساتەکاندا لەپەیوەندیەکی بەردەوام و بەرامبەردا بووە لەگەڵ ئەو ژینگە و جوگرافیا و کانتێکسە کۆمەڵایەتی و سیاسی و مێژوویەی کە بەرهەمەکان تیایاندا سەرهەڵدەدەن. هونەرمەندان بەپێی سەردەم و شوێنی تایبەت بە ژیانیان لەڕێگەی ئەم شێوازە هونەریانەوە هەست و سۆز و تەنانەت گیروگرفتەکانی کۆمەڵگایان گواستوەتەوە بۆ ئێمە و خەڵکانی شوێنەکانی دیکەی جیهان. لەنێوان هەموو نەتەوەکانی جیهاندا هونەر بەتایبەت موسیقی و شێوەکاری، وەک زمانێکی جیهانی و یەکگرتوو وان بەچەشنێک کە هەرکات بتەوێت کولتووری شوێنێک، وڵات یان قارەیەک بناسن ڕێگەکان هەموو بۆ لای هونەر ئاراستە و ڕێنماییمان دەکەن و لەڕێگەی هونەرەکەیەوە دەتوانین کولتووری ئەو شوێنە بناسین و بە مێژوویی هەر وڵاتێکدا ڕۆبچین، ئەوا هونەر دەبێتە زمانی