یەکەم بەرێوەبەری گەلەریی ئەربێللا

 دکتۆر فەرهاد پیرباڵ
یەکەم بەرێوەبەری گەلەریی ئەربێللا 
ئەو شەوەی لە هوتیل چراخان ، لە سلێمانی گفتوگۆی نێوان هونەرمەندی کۆچکردو محمد عارف و دکتۆر فەرهاد پیربال بۆکردنەوەی گەلەرییەک لە شاری هەولێر دەستی پێکرد ،ئەوان بۆ درێژە پێدانی فکرەی کارەکەیان،دکتۆر پیربال ، تەلفونیکی بۆکردم و منیش سەردانم کردن بۆ بەشداریکردن لە گفتو گۆکە ، دیارە ئەوان بۆ رێو رەسمی کردنەوەی گەلەریی زاموا لە سلێمانی بون رێکەوتی ۱۹۹٥/۹/۱۷ .
بۆ پشتگیری پرۆژەکە زۆر بەباشم زانی هاوشێوەی زاموا لە هەولێر شوێنیک پەیداکەین .لەوکاتانەدا پێشنیاری ئەوەم بۆ کردن لە ناو قەڵای هەولێر شوێنێک دابینکەین ، بەتایبەت ئیستا دەستەی فریا کەوتنی قەڵا هەندێک لەو ماڵانە نۆژەن دەکەنەوە، لێرە دەمەویت باسیک لەو قۆناغە ناخۆشەی کوردستان و شەری پارتی و یەکێتی بکەم کەهیچ تروسکاییەک نەمابو ، بەلام هێرۆخان جگە لەوەی زۆر دژی ئەو شەڕە خۆکوژییە بوو ، هەوڵی ئەدا کۆمەک بۆ نۆژەنکردنەوەی قەڵا پەیدا کات، لەبری ئەوەی کۆمەک بۆ چەکە و فیشەک بکات ، هەوڵی ئەدا قەڵای هەولێر لە روخان و هەرەس بپارێزێ وبەتەنها شەڕی بۆ ئاوەدانی ئەکرد، دەستی هاوکاری بۆ پرۆژەی هونەری ورۆشنبیری و کلتوری درێژ ئەکرد، ئێمەش بەشانازییەوە هاوکاری ئەوانە بوین کە دەیان ویست بەردێک بخەنە سەر بەردی ئاوەدانی کوردستان، ناکریت ئەو راستیانە زیندەبەچاڵ کرێت. بەڵێ باسی نۆژەنکردنەوەی خانوەکانی قەڵام کردو دکتۆر فەرهاد پێشنیارەکەی بە باش زانی ،وتی : کە گەراینەوە هەولێر دەچین بۆ قەڵا و دواتر لە قەڵای هەولێر خانوییەکی جوانیان هەڵبژارد بۆ ئەوەی بکرێتە گەلەریی و هاوکات دەستەیەکی بەرێوەبردنی گەلەرییەکەشیان دروست کرد و دکتۆر فەرهاد هەڵبژێردرا ببێت بەیەکەم بەرێوبەری گەلەریی ئەربیللاو ناوی ئەربیللاش لە لایەن دەستەی فریاکەوتنی قەڵا هەڵبژێردرا ، کۆمەڵێک پسپۆرو مامۆستای مێژویی ئەندام بون لەو دەستەیەو هەر ئەوانیش پێشنیاری دروستکردنی پەیکەری ئیبن مستەوفیان کرد ، بە هۆی ئەوەی ئیبن مستەوفی مێژوی چواهەزار سالی قەڵای هەولێری نوسیوەتەوە بەناوی (تاریخ اربل) منیش بەخۆشحاڵیەوە کارێکی گەورەم دروست کرد و بۆ رەمزی مێژوی قەڵای هەولێر بە کاریکی شایستەمان زانی ،بەس بەداخەوە دواتر پەیکەرەکە فرێدرا . ئەو پەیکەرەو گەلەریی ئەربیللا بەیەکەوە ساڵی ۱۹۹٦ رێو رەسمی پەردە لادانی بۆ کرا ،ئەو رێو رەسمەی ئەربێللا بابەتیکی دیکەیەو نامەوێت خوێنەری خۆشەویست و هاورێکانم ماندو بکەم پاش چەند رۆژێکی کە بڵاوی دەکەمەوە
ن- زاهیر سدیق


Source:Site Kurdistan ART




No comments:

Post a Comment

kurdistan art