هونەرمەندی گەورەی کۆچکردو محمد عارف

هونەرمەندی گەورەی کۆچکردو محمد عارف
هونەرمەندێک وەک پەشمەکی شیرین و رەنگین.
بۆ هەوڵە سەرەتاییەکانی دامەزراندنی گەلەریی زاموا و دروستبونی رایەڵەی پەیوەندیکردن بەشارو شارۆچکەکانی کوردستانەوە ،نامەیەکی کەمێک جیاواز لە نوسینی نامەی ئاسایم بۆ مامۆستا محمد عارف نوسی، ویستم نامەیەک بێت لە ئاست سەنگ و کەسایەتی هونەری ئەودا بێت ، تیایدا هەواڵی گەرمی فیگەرو رەنگ و تابلۆی نوێ و کارەکانیم پرسیبو ، هیوام خواستبو ، بارانی بەرهەمو داهێنانی لە برەودا بێت ، پێم راگەیاند ئەگەر لوتف بفەرموی سەردانت ئەکەم بۆ هەولێر بەمەستی ئەو پرۆژە هونەریەی سلێمانی ،دیارە ساڵی ۱۹۹٥ وەک ئێستا نەبو جگە لە نائومیدی شەری ناوخۆ و ناخۆشیەکان ، چالاکی هونەریش زۆر کەم بو . بەخویندنەوەی نامەکەم مامۆستای کۆچکردو زۆر خۆشحاڵ بو ،بەر لە گفتوگۆ وەک خۆی دواتر پێی وتم لەرێگەی نوسینی نامەکەوە بەوزمانە هونەریەو بەو شێوەئەدەبی و رۆمانسیە بۆ پێشوازیکرد نو بەسەرکردنەوەی وەک یەکێک لە هونەرمەندە گەورەکانی کوردستان ،رەزامەندی راگەیاند ، نەک تابلۆ بنێریت بەڵکو بێتە سلێمانیش .کاتیک چومە هەولێر سەردانی هونەرمەندان و مامۆستایان محمد عارف و سلێمان شاکرو دارا محمد علی و کەمال غەمبارو دکتۆر فەرهاد پیربالم کرد . بەگشتی ، پەیامی هونەری ئەو پرۆژەیەم پێ راگەیاندن. .مامۆستامحمد عارف وتی کاتیک نامەکەتم پێگەیشت چاوەرێی پیاوێکی گەورەی بەتەمەن بوم .!!بەپێکەنینە شیرینەکەی خۆی فەرموی : نەم زانی ئەوەندە جاحێلی . کاکە نامەکەت کاریگەری زۆری لەسەرم دروست کرد و ئامادەین خۆمان و تابلۆکانمان بێینە سلێمانی و لە کردنەوەی پێشانگاکەش ئامادەبین ،منیش زۆر خۆشحاڵ بوم بەو پێشوازیە گەرمە ، دواجار بۆ یەکەم پێشانگای زاموا هەمو ئامادەبون و هەر لەوێوە بیرۆکەی دروستبونی گەلەریی ئەربیللا بۆ شاری هەولێر دروست بو .ئەوەش چیرۆکێکی کەیەو هیوادارم لەداهاتو باسی سەرەتاکانی ئەربێللا بکەین .
ن- زاهیر سدیق

Source:Site Kurdistan ART


No comments:

Post a Comment

kurdistan art