سەروەت ئەنوەر سەوز
چڵە رێحانەی بۆن خۆشی ئێوارانی زاموا .
ئەگەرچی مێژوی کارکردنمان لە پرۆژەیەکی هاوبەشی زاموا وە دەستی پێکرد ، بەڵام من پێشتر بەهۆی برایەکی پێشمەرگەم لە هەرێمی چوار کە شەهید جەمالی عەلی باپیر ئامر هەریمی بو ، ناوی مامۆستا سەروەتم بیستبو. ئەوکات تەمەنم۱۷ ساڵ بو ، ئەویش ماوەیەک، پێشمەرگەی هەرێمی چوار بوو ، دوای تێپەربونی زەمەن و لەساڵی۱۹۹٥ بەدیداری شاد بوم و باسی دامەزراندنی گەلەرییەک کراو زۆر خۆشحاڵ بو ، ئەو هەمو ئامادەیی خۆی نیشانداو بەلایەوە زۆر باش بوو ، لەو بارو دۆخە دژوارە ، گەلەرییەکی هاوبەش بۆ کاری هونەرمەندان ، بەهەمو شێوازو ستایلە جیاوازەکان بکرێتەوە، بەلای مامۆستا سەروەتەوە گرنگ بو ، بۆ دەسپێکردن لە یەک ژوری تەنیاشەوە بێت ئێمەدەست پێ بکەین .ئەو وتی : کاکە وەرە بزانە من لە ماڵەوە لەپال مەتبەخەکە ،هەمان شوێنی نانخواردن و خواردن دروستکردن چۆن کاردەکەم !ئەگەر ئیرادە هەبیت کار هەر دەکرێت ، بەڵێ کاتیک سەردانم کرد لەشوقەیەکی بچوکی گەرەکی توی مەلیک ، لای فولکەی کاوەی ئاسنگەر ، ئەو دیمە نەو ئەو عەشقە گەورەیەی ئەو هونەرمەندەم بینی، لەو چوارچێوە تەسکەدا چۆن کا ر دەکات !! هیچ شوینیکی وای نییە . ئەم دیمەنەم بۆ بەرێز هێرۆخان گێرایەوە و باسی کارو نەبونی ئەوکاتەی بەشێکی زۆر لە هونەرمەندان و نوسەرانم بۆکرد و پێم راگەیاند : لەبری ئەوەی ئەوان سەردانت کەن ، تۆ ئەگەر بۆت ئەکرێت سەردانی ماڵەکانیان بکە . بە خۆشحاڵیەوە داواکەی پەسەند کردو یەکەم ماڵ کە چوین ماڵی مامۆستا سەروەت بو ، ئیدی سەردان و بەسەرکردنەوەی بەشیکی زۆر لە نوسەرو هونەرمەند لە سلێمانی و هەولێر دەستی پێکرد .لە ماڵە جوانەکەی مامۆستای گەورە سەروەت سەوز ، گفتوکۆی گەرمی ئیمە بۆ هەنگاو نان و دروست بونی پرۆژەی کاری هاوبەشی هونەرمەندان و فرۆشی تابلۆو بەرهەمی هونەری بۆ ماڵ و شوێنی گشتی و دامەزراندی هونەرمەند لە شوێنی هونەری و دروستبونی ژیانیکی باشتر بۆ هونەرمەندان باسکرا، هەر لەزاموا چەند هونەرمەندیکی بەرێز بە پاداشتیکی رەمزی بەڵام لە و دۆخە ناهەموارە دەتوانم بڵێم باش و پێویست بو مانگانە کار ، کرا . دواتریش بەهەمان شێوەی زاموا لە هەولێریش بۆ گە لەریی ئەربێلا ئەو کارانە ئەنجام درا . ئەگەرچی ئەوکاتەش هەندیک لێرەو لەوێ دژ بون ، یان دەیانویست بەچاویکی کەم سەیری پرۆژەی بنیاتنانی زاموا و ئەربێلا کەن و لەرۆژی خۆیدا بابەتیک لەسەر ئەو دۆخە دەنوسم ، بەلام ئیمە لە دیدگایەیکی تەواو هونەریەوە رەنگرێژی بەرنامەی کاری زاموامان دارشت و ئیستاشی لەسەر بێت زاموا پەیرەوی ئەو سەرەتایانە دەکات کە پێشتر دارێژرابو وە دور لە پاشکۆبون بۆ هیچ ئایدیایەکی سیاسی... ئیدی دەنگی نەشاز و بۆچونی ژەهراوی وەک بڵقی سەرئاویان لێهات .
سلاو بۆ رۆحی پاکیزەیی مامۆستا سەروەت سەوز .....ا
ن- زاهیر سدیق
Source:Site Kurdistan ART
No comments:
Post a Comment
kurdistan art