ئێشی ددان و موعجیزه‌ی هونه‌ری شێوەکاری
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ددانم هاتبووه ئێش و مه‌جبوری کردم بێ ئه‌وه‌ی نۆبه بگرم بچم بۆ ده‌ندانپزشکی ، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و رۆژه ئه‌و ده‌ندانپزشکیه که هه‌میشه ئه‌چووم به‌سترابوو و
چون ناوێرم بۆ لای هه‌ر که‌سێک بچم و متمانه به هه‌ر ده‌ندانپزشکێک ناکه‌م ، له گه‌ڵ چه‌ند دانه له دۆستانم
پێوه‌ندیم گرت و وتم کێ باشه ؟ ئه‌وانیش وتیان که دوکتور ئه‌مجه‌د عه‌زیز په‌ناه زۆر باشه . به‌ره‌و مه‌ته‌بی دوکتور عه‌زیزپه‌ناه رێکه‌وتم و به زه‌حمه‌ت په‌یدام کرد له پلیکانه‌کان سه‌رکه‌وتم و چوومه ناو مه‌ته‌به‌که‌وه . ده‌نگی مۆسیقایێکی خۆش و ئارام ئه‌هات ، هه‌ستم کرد که هاتووم بۆ فه‌زایه‌کی هونه‌ری ، نه ده‌ندانپزشکی . ئه‌و رۆژه خۆش شانس بووم چوون که‌سی لێ نه‌بوو و من بێ ماتڵ بوون چوومه ناو ژوره‌که‌ی دوکتور . وه‌ختێ بۆ عیلاج کردنی ددانه‌که‌م سه‌ر سه‌نده‌ڵییه‌که راکشام دروست له رووبه‌روومدا و له سه‌ر بنمیچه‌که‌چاوم به تابلۆیه‌کی نه‌ققاشی که‌وت که سروشتی ده‌ورووبه‌ری شاری سه‌قز بوو . زۆر پێم جوان بوو و رۆیشتبوومه ناو نه‌قاشیه‌که‌وه و ئیتر که‌متر هه‌ستم به ئێشی ددانم ده‌کرد .

دوای ئه‌وه‌ی که مه‌راحێلی هه‌وه‌ڵی کاری دوکتور ته‌واو بوو و بۆ سڕ بوونی ددانم چوومه ناو ساڵۆنی ئینتزار و دانیشتم و سه‌یری ده‌ورووبه‌ری خۆمم ده‌کرد بینیم که پڕه له تابلۆی نه‌قاشی و په‌یکه‌ره له کاری هونه‌رمه‌ندان . زۆر له لام سه‌یر بوو ئاخر ده‌ندانپزشکی و تابلۆی شێوەکاری !!!!
دوباره وه‌ختێ بۆ کێشانی ددانه‌که‌م دانیشتم و جوان ته‌ماشای نه‌ققاشی بنمیچه‌که‌م کرد زانیم که کاری هونه‌رمه‌ندی سه‌قزی کاک ناسر فه‌یزوڵڵابه‌یگیه و وه‌ختێ له دوکتور عه‌زیزی په‌نام پرسی ئه‌ویش وتی : «به‌ڵێ کاری کاک ناسره ». هه‌ر به‌م هۆیه له پێوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له گه‌ڵ کاک ناسر له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چه‌ند پرسیارم لێکرد .
• بیرۆکه‌ی ئه‌م کاره چۆن بوو ؟ یانی چۆن به فیکرتان گه‌یشت که کارێکی ئاوا له سه‌ر بن‌میچ و له رووبه‌رووی نه‌خۆش دابنێن ؟
فه‌یزوڵڵابه‌یگی : چه‌ند ساڵ پێش له ئێستا رۆیشتبووم بۆ مه‌ته‌بی دوکتور ئه‌مجه‌د عه‌زیز په‌ناه و هه‌ر له‌و کاته‌دا که له سه‌ر سه‌نه‌دڵییه‌که راکشابووم و چاوم بڕیبووه بنمیچه‌که و دوکتوریش خه‌ریکی کار له سه‌ر ددانه‌کانم بوو به فیکرم گه‌یشت که ئه‌گه‌ر وێنه‌ی شتێکی جوان له سه‌ر بن‌میچ و دروست له رووبه‌رووی نه‌خۆش دابنێین زۆر باش ئه‌بێت و کاریگه‌ری له سه‌ر ئه‌و که‌سه وا هاتووه ددانی چاک بکات ئه‌بێت و هاو کات له گه‌ڵ خاس کردنی ددانی ده‌توانێت چاو له وێنه‌که بکات و که‌متر هه‌ست به ئێش بکات و ئارامشێکی نێسبی پێده‌درێت . هه‌ر ئه‌و رۆژه ئه‌م پێشنیاره‌م به دوکتور عه‌زیزپه‌ناه دا و وتم ئه‌گه‌ر وێنه یان نه‌قشه‌ی جیهان دابنێین زۆر باش ئه‌بێت ، دوکتوریش زۆری پێ باش بوو و قه‌بووڵی کرد . به‌ڵام کاتێک که باشتر بیرم لێ کرده‌وه زانیم که ئه‌گه‌ر سروشتی ده‌وورووبه‌ری خۆمان بێت باشتره و جوانتریشه و ئیتر نمایه‌ک له چۆمی شاری سه‌قز که ئێسکه‌یسه‌که‌یم له ئاخره‌کانی ده‌یه‌ی شه‌ستدا کێشابووه به ره‌نگ ره‌وغه‌ن و له سه‌ر بووم کێشامه‌وه و له‌وێ دامانا .
وا بیر ئه‌که‌مه‌وه که ئه‌و شێوەکاری سروشته به‌و ره‌نگه ئاوی و شینی چۆمه‌که و دار و چیمه‌نه سه‌رسه‌وزانه‌ی ده‌ورووبه‌ری هێمنیێکی تایبه‌ت به بینه‌ر ئه‌به‌خشێت و له هه‌مان کاتیش‌دا که‌متر هه‌سه‌ت به ئێش و ئازاره‌که ده‌کات .
• له ناو مه‌ته‌بی دوکتوردا تابلۆی شێوەکاری تریش بوون و هه‌ر که‌سێک بچێته ناو ژوره‌که‌وه وا ده‌زانێ چووه‌ته ناو گالۆری یان پیشانگای شێوەکاریەوە ؟
فه‌یزوڵڵابه‌یگی : به‌ڵێ ، ئاغای عه‌زیزپه‌ناه عه‌لاقه‌ی به کاری هونه‌ری هه‌یه و ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ی که ئێوه له‌وێ بینیوتانه ئه‌م شته ئه‌سه‌لمێنێت .
هه‌ڵبه‌ت دوکتور به وێنه‌گه‌رێش ( عه‌کاسی ) عه‌لاقه‌ی هه‌یه و به‌شێوه‌ی ئاماتۆر کاری کردووه .
• به رای ئێوه ئه‌و کارانه ده‌توانێت کاریگه‌ری له سه‌ر بینه‌ر و ئه‌و که‌سانه ببێت وا ده‌چن بۆ ئه‌وێ ؟
فه‌یزوڵڵابه‌یگی : هونه‌ر له هه‌ر کات و شوێنێکدا ببێت کاریگه‌ری خۆی هه‌یه و ئه‌م کاریگه‌رییه مه‌عنوی و هونه‌رییه به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ له سه‌ر بیر و فیکر و ژیانی مرۆڤ ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه
فه‌یزوڵڵابه‌یگی : هه‌ر چه‌ند که به ته‌له‌فۆن ناکرێت له سه‌ر هونه‌ر قسه بکرێت به‌ڵام سپاس بۆ ئێوه‌یش .
گه‌زیزه
سه‌رماوه‌زی 1388
فه‌یزوڵڵابه‌یگی : هه‌ر چه‌ند که به ته‌له‌فۆن ناکرێت له سه‌ر هونه‌ر قسه بکرێت به‌ڵام سپاس بۆ ئێوه‌یش .
گه‌زیزه
سه‌رماوه‌زی 1388
No comments:
Post a Comment
kurdistan art