تەلیسەکان
ئەگەر لە دیدەگایەکەوە بمانەوێت دەستبکەین بە شرۆڤەکردنی ئەم فۆرم و کەرەستانە، ئەم نوسینە بکەینە لێدانێک بۆ گفتوگۆ لەسەر ئەم کارە هونەرییە، وای بەدروست دەزانم شوناسی کەرەستەی بەکاربراوی ئەم فۆڕمە هونەریانە بێنینە بەرباس (بەدیاریکراوی شوناسێک کە ئێمەی مرۆڤ بۆمان دروست کردوون). ڕەهەندێکی گرنگی پرسەکە خودی گوێنی (تەلیس) و خێمەکانن،چونکە ڕەسەنایەتی تەواوەتیان لێ وەرنەگیراوەتەوە، ئەو کەرەستانە جگە لە شوێن و کات (لەنێو میلەتە جیاوەزەکان و سەردەمەکانیش) تەنانەت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە خاوەنی شوناس و وێنەی یادەوەری جیاوازن. ئەوەش وادەکات نەتوانین تاکمەندیانە لێڕامانەکانمان پەخش بکەین بەسەر ئەم فۆڕمانە.
جگە لە کەرستەکان بەهایەکی دیکەی کارەکانم ئەو فۆڕمانەیە کە بە کەرەستەکان سازکراون، ئەوەش نزیک خستنەوە و پێشاندانەوەی بەشێک لە یادەوەری منە.
لە قەندیل بەشێک لە ژیانی منداڵیم لەگەڵ کۆڵبەر و قاچغچییەکان بووە، خێمە، گوێنی، گوریس، سوژن، پوش.....هتد یادەوەریی ئەو کاتەن و جۆرێک لەڕەمزی کاتی و شوێنی ئەوێ وەردەگرنەوە، بەڵام ئەم وێنا پێبەخشینە زۆر بەدیاریکراوی و ڕاستەخۆیی نامێنێتەوە، چونکە لە شوێن و کاتی دیکەشدا بەردەوام ئەو کەرەستانە شوناسی جیاوازیان لەسەر چاپێندراوە، لە داهاتوشدا یادەوەری و پرسی هەمەجۆر دێننەوە گۆڕێ.
(ڕێبوار خدر)
جلەكانمان لە پردی"كۆبانێ"
كاری ھونەری بێ لێدوان
ھەموو سەرنجەكان لە خۆیدا خڕ دەكاتەوە
باس كردن لە ژیانی كرێكار ئەگەر بە ڕۆمانێ
یا بە فەلسەفە و دەرونناسی و كۆمەڵناسی،یا
دیاری كردنی شوێن دەستە بریناوێكانی كرێكار
بە كتێبە مێژویەكان،لاپەڕەی زۆری بوێت و ماندوو بوونی
گەرەك بێ،ئەوا كارێك بە پیشاندانی جلی خۆڵاوی و تەپوو تۆزای زۆری ناوێ و فەقەت وردبوونەوەیەكی فكری دەوێ
كە كرێكارەكانی كورد لە چ عەزابێكدان،لە سەرەوی ئەوەشەوە
مقاولی كۆمپانیاكان و دەستەی بەڕێوبەر وەك سەگ و بەراز
لە ھەر جل چڵكنێك دەڕوانن،سەختی لەوەدایە
جلت پیس بێ و نەتوانی خاوێنی بكەیتەوە
شوێنەكەت وەك ئەوە وا بێ سەگ تێیدا تەرەكی بێ
وا بۆگەن و ڕەنگ پیس بێ
ھیچ مرۆڤك نیە ئازاد بێ و خاوەنی بوونی خۆی بێ
لە پێش گشت خەڵكیەوە كرێكارەكان دەزگایەكی بەكار ھێنراون
خاوەنی ھیچ شتێكی خۆیان نین،ئەوەشی ھەیانە بەكار براوە
كرێكار ئەو ساتەی دەیەوێت بڕیار بدا خاوەن ئاو و بەڵێی خۆی
بێ،پشتە ملی وەك پەڕۆیەكی ڕۆناوی دەگرن فڕێی دەدەن دەر
كرێكارەكان چونكە جەستەیان بەكار دێنن
بەردەوامی دەدن بە ڕەوتی مێژوو،زۆر كردنی سامانی
زگ زلە ماڵ خۆرەكان
زگ زلەكان چەكوش بەر پەنجەیان نەكەوتوە
بزمار نەچوە بە قاچیاندا
توشی فەقەرات نەبوون
لوتیان تۆز نەی گرتوە تەنگە مەفەس بن...
ھەموو ماندوو بونی كرێكارێك لە مانگێكدا
دەكاتە یەك دانیشتنی ئێوارەی خاوەن ئیشەكەیی
پێشیان دەڵێن باش ئیش بكەن با
قوزەڵقورتەكەی پێشتان حەڵاڵ بێ
وشەی حەڵاڵ نەبوایە پرۆلیتاریا دەحەساوە
من كرێكار بووم نەمویست جەستەم موڵكی ئەوان بێ
ھەمووان ڕقیان لێ ھەڵگرتم لە پێشەوەی خاوەن ئیش
كرێكارە ھاوڕێكانم!
وەك چەپە تێرەكان بۆ زیاد كردنی نانی خۆیان
باسی كرێكار ناكا ڕێبوار،ئەو وەك برسیەك
ژیانی خۆیی و ھەموو كرێكارەكان پیشاندەدا
كولی ھەبوویەك كە پێداویستی كرێكارە
لە وێنەیەكدا ئازاری بوونێك پیشان دەدا
وێنە كێش و ھاوڕێی كرێكارم
ڕێبوار ڕوانین
Source:Site Kurdistan ART
No comments:
Post a Comment
kurdistan art