هونه‌رمه‌ند له کۆمه‌ڵگای مۆدێرندا
و: سه‌عیده سائێب
وێناکردنی ئێمه _ و وێناکردنی هونه‌رمه‌ندان بۆ خۆیان _ له‌وه‌ی که هونه‌رمه‌ندان کێن و چیده‌که‌ن و ده‌توانین چ چاوه‌ڕوانیه‌کمان لیان هه‌بێت، خاوه‌ن مێژوویه‌که به کۆنی خودی مێژووی هونه‌ر. ئێرنێست گامبریج له کتێبه‌که‌ی خۆی له‌ژێر ناویی (مێژوویی هونه‌ر)دا ئه‌م بابه‌ته‌ی به ته‌واوی و، له هه‌مان کاتیش‌دا به کورتی، لێکداوه‌ته‌وه و[ گۆڕانه‌کانی] هونه‌ر له زه‌مینه‌ی بگۆڕی ئه‌ندێشه‌کان و کارکردهکاندا خستۆته ڕوو .زێده‌باری ئه‌وه ، ئه‌و له هه‌ر به‌شێکی(کتێبه‌که‌یدا) به وێنه‌یه‌ک کۆتایی پێده‌هێنێت که
ده‌ربڕی بۆچوونی خۆلی به‌رباسی ده‌باره‌ی هونه‌رمه‌ند و به‌رهه‌مه‌کانییه‌تی. له ئێستادا چ وێنه‌یه‌ک ده‌توانین هه‌ڵبژێرین که نوێنه‌ری هونه‌رمه‌ندی سه‌ده‌ی بیسته‌م بێت؟ وێنه‌یه‌ک له مارسێل دووشان له کاتی کۆ کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه یادداشتێکی درێژ و به ڕواڵه‌ت زانسهتی بۆ شیشه‌یه‌کی گه‌وره یان له کاتی یاری شه‌تره‌نجدا؛له مووهۆی ــ نادی له جلوبه‌رگی یه‌کده‌ستیدا، له کاتی ته‌له‌فوون کردن و فه‌رمانکردن به تابلونووسێک که به‌رهه‌مه شێوهکاریهکهی به ئه‌نجام ده‌گه‌یێنێت؛له ئه‌ندی وارهۆڵه‌وه به چاویکله ڕه‌شه‌که‌یه‌وه که له نێوان کۆمه‌ڵێک مرۆڤی سه‌رنجڕاکێش که هاوگرووپی هاوکارانی پێکدێنن و هه‌م « کارگه »که‌یشی؛لا هانری ماتیز له کاتی کێشان و کێشانی دووباره‌ی سیمایه‌کی یه‌که؛ له په‌یکه‌رتاشێک له کاتی ڕێک و پێک کردندا ؛ له فۆتۆ ــ رێئالیستێک له کاتی شێوه‌کاری له ڕووی وێنیهیهکهوه که [به پرۆژێکتۆر] خستوویانه‌ته سه‌ر لهوحهکهوه؛ له هونه‌رمه‌ندێک له کاتی کار کردن به کامێرایه‌کی ویدئۆیی ، ماشێنێکی گواستنه‌وه‌ی خۆڵ ، کامپیوترێک و.. هتد؟ هیچ کام له‌مانه ته‌واو نین بۆ مه‌به‌سته‌که . بۆ نیشاندانی ئه‌م فره‌چه‌شنیه ده‌بێت کۆلاژێکی وێنهنما له‌و وێنانه درووست بکه‌ین تا بتوانین جۆراوجۆری هونه‌ری سه‌ده‌ی بیسته‌می پێ‌نیشان بده‌ن و، له ڕووی هێماینهوه ، به جێیه ڕوو له ته‌کنیکێک بکه‌ین که کوبیسم هێنایه نێو هونه‌ره‌وه.لانیکه‌م له ڕووی ته‌کنیکیه‌وه، به‌شێکی زۆر له‌م جۆراوجۆریه ، به ڕواڵه‌ت له داهێنانی کوبیستهکان له که‌ڵک وه‌رگرتن له کۆلاژ سه‌رچاوه ده‌گرێت ، له ڕوانگه‌ی ئیدئۆلۆجیکیهوه ، ته‌نیا کوبیسم نه‌بوو به‌ڵکوو فۆتۆریزم و ، هه‌ندێک لایه‌نی ئێکسپێرسیۆنیزم و ، به تایبه‌ت پێشکه‌وتنه شۆڕشگێڕانه‌کان له هونه‌ری ڕووسیاش بوون، که تاڕاده‌یه‌ک هونه‌ریان له پانتای سنوورداری چالاکیه‌کان ده‌برد به‌ره‌و پانتای به‌ڕواڵه‌ت به‌رینی که‌ڵکه‌ڵه هه‌نووکه‌یه‌کانی.
ده‌ربڕی بۆچوونی خۆلی به‌رباسی ده‌باره‌ی هونه‌رمه‌ند و به‌رهه‌مه‌کانییه‌تی. له ئێستادا چ وێنه‌یه‌ک ده‌توانین هه‌ڵبژێرین که نوێنه‌ری هونه‌رمه‌ندی سه‌ده‌ی بیسته‌م بێت؟ وێنه‌یه‌ک له مارسێل دووشان له کاتی کۆ کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه یادداشتێکی درێژ و به ڕواڵه‌ت زانسهتی بۆ شیشه‌یه‌کی گه‌وره یان له کاتی یاری شه‌تره‌نجدا؛له مووهۆی ــ نادی له جلوبه‌رگی یه‌کده‌ستیدا، له کاتی ته‌له‌فوون کردن و فه‌رمانکردن به تابلونووسێک که به‌رهه‌مه شێوهکاریهکهی به ئه‌نجام ده‌گه‌یێنێت؛له ئه‌ندی وارهۆڵه‌وه به چاویکله ڕه‌شه‌که‌یه‌وه که له نێوان کۆمه‌ڵێک مرۆڤی سه‌رنجڕاکێش که هاوگرووپی هاوکارانی پێکدێنن و هه‌م « کارگه »که‌یشی؛لا هانری ماتیز له کاتی کێشان و کێشانی دووباره‌ی سیمایه‌کی یه‌که؛ له په‌یکه‌رتاشێک له کاتی ڕێک و پێک کردندا ؛ له فۆتۆ ــ رێئالیستێک له کاتی شێوه‌کاری له ڕووی وێنیهیهکهوه که [به پرۆژێکتۆر] خستوویانه‌ته سه‌ر لهوحهکهوه؛ له هونه‌رمه‌ندێک له کاتی کار کردن به کامێرایه‌کی ویدئۆیی ، ماشێنێکی گواستنه‌وه‌ی خۆڵ ، کامپیوترێک و.. هتد؟ هیچ کام له‌مانه ته‌واو نین بۆ مه‌به‌سته‌که . بۆ نیشاندانی ئه‌م فره‌چه‌شنیه ده‌بێت کۆلاژێکی وێنهنما له‌و وێنانه درووست بکه‌ین تا بتوانین جۆراوجۆری هونه‌ری سه‌ده‌ی بیسته‌می پێ‌نیشان بده‌ن و، له ڕووی هێماینهوه ، به جێیه ڕوو له ته‌کنیکێک بکه‌ین که کوبیسم هێنایه نێو هونه‌ره‌وه.لانیکه‌م له ڕووی ته‌کنیکیه‌وه، به‌شێکی زۆر له‌م جۆراوجۆریه ، به ڕواڵه‌ت له داهێنانی کوبیستهکان له که‌ڵک وه‌رگرتن له کۆلاژ سه‌رچاوه ده‌گرێت ، له ڕوانگه‌ی ئیدئۆلۆجیکیهوه ، ته‌نیا کوبیسم نه‌بوو به‌ڵکوو فۆتۆریزم و ، هه‌ندێک لایه‌نی ئێکسپێرسیۆنیزم و ، به تایبه‌ت پێشکه‌وتنه شۆڕشگێڕانه‌کان له هونه‌ری ڕووسیاش بوون، که تاڕاده‌یه‌ک هونه‌ریان له پانتای سنوورداری چالاکیه‌کان ده‌برد به‌ره‌و پانتای به‌ڕواڵه‌ت به‌رینی که‌ڵکه‌ڵه هه‌نووکه‌یه‌کانی.
مامۆستا گامبریج نێوی«هونه‌ری ئه‌زموونی » ناوه‌ته سه‌ر پاژێک له کتێبه‌که‌ی خۆی که ده‌رباره‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌مه و به یه‌کێک له گراوێرهکانی پیکاسۆ کۆتایی پێده‌هێنێت که بۆ چاپی 1931ی کتێبی شاکاری نه‌ناسراوی باڵزاک ئاماده کراوه. ئه‌م چیرۆکه ، چیرۆکی هیوا و سه‌رلێشێواویه‌کانی هونه‌رمه‌ندێکی ئازاده ، هونه‌رمه‌ندی ڕۆمانتیک و پۆست ڕۆمانتیک که کۆمه‌ڵگا له نێو خۆی دایناوه تاکوو پڕۆگرام و پێوه‌ره‌کانی کاره‌که‌ی له لایه‌ن خۆیه‌وه دیاری بکات . باڵزاک چیرۆکی شێوه‌کارێک ده‌گێڕێته‌وه که ساڵانێکی زۆر هه‌وڵ و باڵاترین ئامانجه‌کانی خستوه‌ته گه‌ڕ بۆ خۆلقاندنی تابلۆیه‌کی شکۆدار له ژنێکی جوان له ئه‌نجامدا کاتێک ڕازی ده‌بێت که کاره گه‌وره‌که‌ی به دوو دۆست نیشان ده‌دات ، ئه‌وان شتێک نابینن جگه‌له « کۆمه‌ڵێکی شپرز له ڕه‌نگه‌کان و که‌ڵه‌که‌یه‌ک له هێڵه سه‌یر و نامۆکان که دیوارێکی سافی ڕهنگکراویان پێکهێناوه ». خودی شێوه‌کار بۆ چرکه‌یه‌ک له سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی دوو دڵ ده‌بێت ، شه‌وی دوایی ، دوای ئاگردانی شاکاره‌که‌ی، ده‌مرێت، سه‌رله نوێ پیکاسۆ ئه‌م خاڵی به‌ر بوونه‌وه‌یه نانوێنێته‌وه ،به‌ڵکوو شێوه‌کار له فۆرمێکدا نیشان ده‌دات که پێداگرانه به هه‌وڵێکی بێ کۆتاییه‌وه ، ده‌یه‌وێت وێنه‌ی مۆدێله‌که‌ی خۆی بێنێته سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی کاره‌که، مۆدێلێک که له ژێر چاوی وردبینیه‌وه، هه‌رساته پیرتر ده‌بێت . هه‌ندێ هێڵی سه‌یرو نامۆن؟وێنه‌یه‌ک که شێوه‌کار پیکاسۆ به هێڵی ڕاست و چه‌ماوه ده‌یکێشێته‌وه، بچووکترین هاوشێوه‌ی له‌گه‌ڵ مۆدێله‌که‌دا نییه به‌م گشته‌وه ، پیکاسۆ له ساڵی 1932 دا کۆمه‌ڵێک ڕووتی سه‌رنجڕاکێشی کێشا، یه‌کێک له‌وانه له ژێر ناوی ژنێکی ڕووت له سه‌ر مۆبلێکی سوور ، که له گاڵۆری تیتی له‌نده‌ن پارێزگاری لێده‌کرێت، له‌وانه‌یه له نێوان وه‌ها هێڵێکه‌وه سه‌ری هه‌ڵدابێت . له هه‌ر شێوه‌یه‌کدا ، ئه‌م گراوێره به هێزێکی له ڕاده به‌ده‌ر ، مامه‌ڵه‌ی نێوان هونه‌رمه‌ند ، مۆدێل و وێنه نیشان ده‌دات، مامه‌ڵه‌یه‌ک که ئاخێزگه‌که‌ی و، تا ڕاده‌یه‌کی زۆریش ناوه‌ڕۆکی گشت هونه‌ره فیگۆراتیوهکانه.
له‌وانه‌یه دڵمان بسووتێت بۆ ژنێک که بووه‌ته مۆدێل ، به‌ڵام شێوه‌کار ، به‌ڵام شێوه‌کار له‌به‌ر هه‌وڵه به‌تینه ده‌رک پێکراوه‌که‌ی ، ستایش ده‌که‌ین. ئه‌م تێکۆشانه ، له ئه‌کامی کاره‌که گرینگی زۆرتره :هیچ جۆره ڕازی کارییه‌ک بۆ ههڵگهڕاننهوهی مرۆڤێکی زیندوو به «دیوارێکی ڕه‌نگکراو »ه‌وه بوونی نییه. هونه‌رمه‌ند که بێ ڕۆڵێکی دیاریکراو به حاڵی خۆی جێ‌مان هێشتووه ، به‌رهه‌مه‌که‌یمان قووڵ و به‌ر به‌رین کردۆته‌وه : ئه‌و هه‌ست ده‌کات و ده‌بینێت زیاتر له‌وه‌ی که ئێمه ده‌یبینین و هه‌ستی پێده‌که‌ین، و له‌م ئه‌زموونه گه‌لێک به‌رهه‌م دێته ئاراوه که ئێمه به‌ره‌و ئه‌زموونێکی هه‌مه‌گیرتر ڕێنمایی ده‌کات. ئه‌و تابلۆیه‌ی که هونه‌رمه‌ند پیکاسۆ له حاڵی کێشانیدایه بۆ هیچ شوێنێک یان کارکردێکی تایبه‌ت له به‌رچاو نه‌گیراوه و، شێوه‌کار هیچ گرینگیه‌ک ناداته دنیایی ده‌ره‌وه‌ی ئاتۆلیهکهی خۆی . واته له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیه سێ لایه‌نه‌ی نێوان شێوه‌کار، مۆدێل و به‌رهه‌م ، که له ڕوانگه‌ی زۆربه‌ی ئێمه‌وه نۆرمێکی بێ به‌ڵێن و پرسیاره. له خۆمان بپرسین که شێوه‌کار چیده‌کات و،له نه‌بوونی وڵامێکی باشتر بڵێین ئه‌و«له خۆی ده‌دوێت » . به واتایه‌کی دیکه ، ده‌زانین که ئه‌و کارێ زیاتر له کۆپیکردنی ڕووت ده‌کات و ، ته‌نانه‌ت کاتێکیش که به‌رهه‌می هونه‌ریش « وێکچوو»ی شتێکه که له جیهاندا شێاوی دیتن بێت، له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه هونه‌ریی بوونه‌که‌ی و به‌هاکه‌ی له شتێکیتردا، له جۆرێک پڕۆسه‌ی گۆڕانکاردا ، جۆرێک شهوود له دڵی به‌رهه‌مدا شاراوه‌ته‌وه که به دووری گرتن له پێدراوه دیتنییهکان به‌رهه‌مدێت . هه‌روه‌ها ئێمه باوڕمان به هانده‌ر و بزوێنه‌رێک هه‌یه که هونه‌رمه‌ند له دیکه‌ی مرۆڤه‌کان به‌رزتر ده‌کاته‌وه به‌م پێیه ئه‌و ده‌کاته سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مه‌که.ئه‌فلاتوون شاعیری « وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی سووک و باڵدار » وه‌سفکردووه، که « پێش ئه‌وه‌ی ــ ئیلهامێکی بۆدێت و له خۆی ده‌بێته‌وه و له به‌ندی عه‌قڵ ڕزگاری ده‌بێت ، هیچ ئافراندنێکی نییه » ، له‌و ڕووه‌وه شێوه‌کاران مه‌حکووم ده‌کات که به ته‌واوی ڕواڵه‌ته‌کان کۆپی ده‌که‌ن[یان لاسایی] ده‌که‌نه‌وه. ئێمه شێوه‌کار به شێوه‌کار ــ شاعیرێک ده‌هێنینه ئه‌ژمار و باوه‌ڕمان به سه‌رچاوه‌یه‌کی ئیلهام به‌خشه ، ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ ئه‌م ئیلهام گرتنه زۆرتر له په‌یوه‌ندیدا به نسته‌وه ده‌زانین،به خه‌زێنه‌یه‌کی شاراوه‌ی شه‌خسی و به پانتایه‌کی هاوبه‌شی پێدراوه هێمایینه‌کان ، که توێژینه‌وه له نه‌ستی فه‌ردی ، ده‌ستڕاگه‌یشتنمان پێیان مه‌یسه‌ر ده‌کات.
ئێمه باوه‌ڕمان به هونه‌رمه‌نده‌و له هه‌مان کاتیش‌دا گۆمانی لێده‌که‌ین ، له‌به‌رئه‌وه‌ی باوه‌ڕمان پێیه‌تی که پێویستمان به کاره‌که‌ی هه‌یه. به ڕاستی خۆلێکی سه‌یره ، خۆلێک که تێیدا هه‌ستی پێویستمان به هونه‌رمه‌ند کردووه. خۆلێک که هونه‌رمه‌ندمان تێدا داناوه تا به جۆرێک کار بکات که چیتر هیچ پێوه‌رێکی بابه‌تی بۆ داوه‌ریکردن ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مه‌که‌ی بۆ ئێمه بوونی نه‌بێت، خۆلی گه‌لێک شۆڕشی یه‌ک له دوای یه‌کی پیشه‌سازی، نا سه‌قامگیری سیاسی ، په‌ره‌سه‌ندنی به‌په‌له‌ی شار و، دیکه‌ی گۆڕانکاریه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ، له ڕسته‌یه‌کدا، له خۆ نامۆیی . له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا چما هونه‌رمه‌ند له به‌رهه‌می کاره‌که‌ی نامۆ[و جیا] ببێته‌وه. (هه‌رچه‌نده که ئه‌م جیا بوونه‌وه له بهرههمهکهیا که په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی به‌رهه‌مده‌هێنێت). به‌ڵام له هه‌ندێک ئاراسته‌ی دیکه‌وه ، له خۆ نامۆ بوونی له هه‌ر کرێکارێکیتر که‌متره، کاری ئه‌و که‌رتێکی سروشتیه له ژیانی گشتی ئه‌و، ئه‌و بۆ خۆی دیاریکه‌ر ، هه‌ڵسه‌نگێنه‌ر، ڕازیاکاری خۆیه‌تی ، به‌رهه‌مه‌که‌ی ئه‌و ته‌نانه‌ت چه‌نده‌ها فه‌رسه‌خ له‌و دوور بێته‌وه ــ له‌گه‌ڵ شۆناسی ئه‌ودا یه‌کن. هه‌رچه‌نده‌که ئێمه باوه‌ڕمان به‌م مرۆڤه سه‌ربه‌خۆ و ناوازه هه‌یه و،له‌و وه‌ک ئانتی بیۆتیکێکی هێمایین له به‌رانبه‌ر هه‌ندێک هاوئاهه‌نگی که‌ڵک وه‌رده‌گرین که ئه‌و جیهانه‌ی به میرات به‌رمان کهوتووهبه سه‌رماندا ده‌یسه‌پێنێت ، گۆمانیشمان لێده‌که‌ین _ چونکوو له هه‌ر جۆره پێوه‌رێکی داوه‌ری کردن بێبه‌رین و به داماوی ، چاو و گوێ به‌ستراو ، ڕه‌سه‌نایه‌تی به‌رهه‌مه‌که‌ی وه‌رده‌گرین. ده‌مانه‌وێت هونه‌رمه‌ند به‌ته‌واوه‌تی ئازاد بێت، سه‌رنموونه‌ی کرداری ئازاد بێت، به‌ڵام له ترس ئه‌وه‌ی نه‌کا باوه‌ڕمان به گاڵته بگرێت ، ناتوانین ئازادی ئه‌و تا ئه‌و ڕاده‌یه ته‌حه‌مول بکه‌ین . که بکه‌وێته ئه‌ودیوی پانتای تێگه‌یشتن و فامی ئێمه‌وه .
دۆخێکی ناکۆکه، زۆر ڕوونه که دڵخۆشکه‌ر نییه. ئه‌و به‌شه له خه‌ڵک که هۆگری هونه‌رن پێیان خۆشه له ڕابردوو بڕوانن ، چونکوو له‌گه‌ڵیدا هه‌ستی پارێزراوی ده‌که‌ن . گه‌ر ده‌چنه لای ڕامبڕانت یان وانگۆگ هۆی ئه‌وه نییه که له‌وان هاسانتر له شێوه‌کارانی سه‌ده‌ی بیسته‌م تێده‌گه‌ین، به‌ڵکوو هۆی ئه‌وه‌یه کات و ستایشی به‌رده‌وام ، هونهرهکهیانی له سنووری گۆمان تێپه‌ڕاندووه (ههرچهنددهبێت بڵێین ڕامبڕانت تابه‌ر له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م له وه‌ها پێگه‌یه‌کی به‌رز بێ به‌هره بووه و، وانگۆگ له سی ساڵی ڕابردوودا یان له‌و ده‌ورووبه‌ره‌دا ، باوهڕپێکراویهکی هه‌نووکه‌یی په‌یدا کردووه):ده‌توانین بێ هیچ ڕامان و گۆمانێک ئه‌وان وه‌ک شوێنی ده‌رکه‌وتنی ئازادی ، یان ته‌نانه‌ت هه‌ڵچوون و شۆڕش ، بپه‌رستین ، ئه‌و مرۆڤه گه‌ورانه‌ی که به‌رهه‌مه تازه‌و نوێخوازیان چیتر ده‌ڵێی له‌گه‌ڵ په‌یمانه باوه‌کان له دژایه‌تیدا نین . په‌ره‌ستن جۆرێک وه‌لانان و ڕزگار بوونه : له‌وکاته‌وه که ڕامبڕانت و وانگۆگ له شوێنێکی پڕ ئاسایش جێگیر بوون ، ده‌ستمان لێ هه‌ڵگرتوون و چیتر کارمان به‌ر کاریانه‌وه نییه . ئه‌م ڕاستیه که هونه‌رمه‌نده مۆدێرنه‌کان هێشتا له پێگه‌یه‌کدا نین که چاو به‌ستراوانه په‌رستشیان بکه‌ین. هه‌م ده‌بێته ڕزگاری خۆیان و هه‌میش ڕزگاری ئێمه ، کۆمه‌ڵێک هه‌وڵ دێته ئارا که هونه‌مه‌ندانی تهجهسۆمی مۆدێرن[ وه‌کوو هه‌ندێک ئه‌کته‌ری به‌ناوبانگی سینه‌ما یان کۆمه‌ڵێک پاڵه‌وانی وه‌رزشی] له بوونی هۆگرانی دهمارگرژو به کهف و کوڵ به‌هره‌مه‌ند بن ــ بۆ وێنه هه‌وڵ دراوه له دنیای ڕۆژئاوادا پیکاسۆ وه‌ک جادووگه‌رێک بناسین له‌به‌ری ئه‌وه‌ی که ده‌ست و برده‌کانی خۆی له کێشانا سه‌لماندووه، هر شتێک که ده‌یکات ، چاو به‌ستراوانه شیاو و په‌سه‌ندکراو دێیته ئه‌ژمار. به‌ڵام وانگۆگ و، له‌وانه‌یه، ڕۆده‌ن دواین هونهرمهندانێکن که له باوه‌ڕپێکراوی و ئیمانه تهواوهتیهی هۆگرانیان به‌هره‌مه‌ند بوون. له‌وانه‌یه سێزان که‌سی دوایی بێت، به‌ڵام پێموایه. که کاری ئه‌و خۆپارێزانهترو نا لووت بهرزانهتر له‌وانه بێت که وه‌ها باوشێک له به‌رانبه‌ریدا بکرێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ، سێزان ، له پێگه‌ی یه‌کێک له دواین ئێمپێرسیونیستهکان ، شایانی وه‌ها ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌که و،من له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته جه‌خت ده‌که‌م چونکوو گه‌ر سێزان بتوانێت ببێته هونه‌رمه‌ندێکی پاڵه‌وان و، له ئه‌نجامدا گه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی بتوانن سه‌رنجی به‌رده‌نگه به‌ربڵاوه‌کانی به‌ره‌و خۆی ڕاکێشێت، له وانه‌یه گرفتێکی گه‌وره چاره‌سه‌ر بکرێت . نه‌ک ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کۆی شێوه‌کارانی ئه‌م سه‌ده‌یه ئه‌ویان وه‌ک باوکی خۆیان بینیوه به‌ڵکوو له‌به‌ر هۆی ئه‌وه‌ی که چیه‌تی ئه‌و په‌یوه‌ندیه سێ کۆچکییه ــ واته هونه‌رمه‌ند ، مۆدێل و وێنه ــ که گراوێرهکهی پیکاوسۆ ده‌ینوێنێته‌وه، زۆر ڕازیکارانه ڕه‌نگده‌داته‌وه، چما له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌توانین له کرداری هێور و بێده‌نگی هونه‌ری پێگه‌یشتووی ئه‌و، کۆی ئه‌و تاقه‌ت و سه‌رنجه‌ی که هونه‌رمه‌ندێکی پڕ بایه‌خ پێویستیه‌تی ، فێری بین.
پرسی سه‌رنج ، پرسێکی هه‌ره گرینگه. ڕوونترین کێشه‌ی هونه‌ری [شێوه‌کاری] ئه‌وه‌یه که ده‌توانرێت به چاوێک ببینرێت . کتێبێک ، شانۆیه‌ک ، شێعرێک ، سۆناتێک، ئاهه‌نگێکی پاپ ــ گه‌ر بمانه‌وێت پێشوه‌خت له‌سه‌ریان داوه‌ری بکه‌ین ، ماوه‌یه‌ک سه‌رنجمان بۆ خۆی ڕاده‌کێشن. به خێرایی ده‌رباره‌ی شێوه‌کاری داوه‌ری ده‌که‌ین . ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش خۆمان هه‌ڵده‌کێشین که ده‌توانین کاریگه‌ری کاتی کارێک که خۆشمان ده‌وێت ستایش بکه‌ین و، ئه‌و کارانه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که «له‌گه‌ڵمان نادوێن » دوور ده‌خه‌ینه‌وه، تابلۆیه‌ک قسه ده‌کات ، تابلۆیه‌ک هاوار ده‌کێشێت، به‌ڵام ده‌بێت باشترین شێوه‌کاری بۆ ماوه‌یه‌ک بخه‌ینه به‌ر پرسیاره‌وه و زیاتر گوێ بۆ قسه‌که‌ی ڕابگرین . له سه‌ره‌تادا ئه‌م کاره ئه‌سته‌مه وتێکۆشانی پێویسته و، هه‌ر به‌م هۆیهیشهوهیه که ئیمان ده‌توانێت هه‌روه‌ها ڕۆڵی خۆی بگێڕێت
من له زه‌مینه‌کانی تردا به یه‌ک ڕاده له به‌رانبه‌ر ئیمان و گۆماندا که‌م تاقه‌تم . هونه‌رمه‌ندان [وه‌ک ئه‌وانیدی] مرۆڤن و ئه‌م ڕاستیه که ئه‌م ئهوهکیهیهی خۆیان به هێنراوه‌کانیان بپارێزن ده‌بێت هاریکاریمان بکه‌ن که هه‌مان باوه‌ڕپێکراوی بنچینیهیان پێببه‌خشین که پاڵپشتی هه‌ر بوونێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه. گه‌ر هونه‌رمه‌ند ده‌یتوانی بگه‌ڕێته‌وه پێگه و ڕێزی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی وه‌ک مرۆڤێک نه‌ک وه‌ک گه‌وره مرۆڤێکی ستایشکراو. له‌وانه‌یه ئه‌وکات بمانتوانیایهت خۆمان له ویسته درۆینه‌کان و لایه‌نگریه نابه‌جێکان ڕزگار بکه‌ین که ئه‌ندێشه‌ی هونه‌ری مۆدێرن له زۆربه‌ی به‌رده‌نگه‌کانیدا ده‌یورووژێنێت. جۆراوجۆری هونه‌ری مۆدێرن ،کۆمه‌ڵێک ڕۆڵی هه‌ره جیاواز که تیایاندا هه‌نووکه هونه‌رمه‌ند که له بهامبرماندا ده‌رده‌که‌وێت،چما له ئه‌نجامدا وه‌ها گۆڕانی پێگه‌یه‌ک له زه‌ینی ئێمه‌دا درووست بکه‌ن: له‌وێدا که هونه‌رمه‌ند ڕۆژانه هه‌ندێک که‌ره‌سه‌ی ده‌ربڕین و شێوه‌ی نوێ [بۆ کاری خۆی] ده‌دۆزێته‌وه، ده‌بێت ئه‌و وه‌ک درووستکه‌رو به‌ڕێوه‌به‌رێک وه‌ک ، جۆرێک کرێکار له نێو کرێکارانیتردا ، بناسینه‌وه.
له پێش ڕۆمانتیسمدا داهێنان به‌و مانایه بوو که جوانیه‌کان و تۆخمه واتاییه نوێکان بهناواخن و شێوه‌به‌ندییه کۆن و ڕیشهدارهکان زیاد بکه‌ین. پاشان، داهێنان بریتی بوو له ستایلێکی شه‌خسی یان لانیکه‌م ستایل و سووژه‌یه‌ک بوو که ده‌نگی شه‌خسی تیایدا ده‌رکه‌وێت . له‌وه‌یدا که داهێنان ده‌توانێت له ووشیاری و دهرفهتناسیهکی ڕووت به‌رهه‌م بێت ، پێویستمان به گه‌ره‌نتیه‌که بۆ ڕاستگۆیی هه‌یه. تاسه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م هه‌بوونی هیچ جۆره شه‌رمه‌زاریه‌ک بۆ نووسراوێکی بێ بنه‌ما یان کۆپیکراو له به‌رهه‌می هونه‌ری بوونی نه‌بوو . وشه‌ی «ڕه‌سه‌ن» کاتێک هێنرایه ئاراوه که بانگه‌شه‌ی ڕه‌سه‌ن[یان ئۆرژیناڵ ] بوون بۆ هه‌ر به‌رهه‌مێک که شیاوی پێشکه‌ش کردن بێت گرینگی په‌یدا کرد . ئه‌مڕۆکه حه‌زمان لێیه له به‌رانبه‌ر تابلۆیه‌کی ڕاوه‌ستین و ستایشی بکه‌ین ، به‌ڵام شێوازێکی متمانه‌پێکراومان بۆ تلنیشانکرنی له به‌رده‌ستماندا نییه.
ئێمه به‌دوای کۆه‌مه‌ڵه هێمایه‌کدا ده‌گه‌ڕێین که شایه‌دی بده‌ن له سه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه پڕبایه‌خانه. یه‌کێک له‌وانه «ته‌واو کامڵ » بوونه‌که له ڕاستیدا له کاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵیدا ، ڕووی لێوهڕدهگێڕین. هونه‌رمه‌ندێک که باوکه‌کانمان ڕوویان لێوهردهگێڕان ستایش ده‌که‌ین و به چاوی برایه‌که‌وه سه‌یری ده‌که‌ین. له شێوه‌یه‌کدا پشتکیری له ڕادیکالیزم ده‌که‌ین که نه‌یه‌وێت ڕه‌گه‌کانی خۆمان له زه‌وی هه‌ڵکه‌نێت. هێمایهکیتر «خۆڕسک » ییه. ئێمه خوازیاری«هه‌ڵچوونی خۆڕسکی هه‌سته به‌تینه »کانین و ئه‌و وشانه‌ی که وێردێزوێرس له درێژه‌ی پێنهسهکهی له شیعری چاک به‌کاری ده‌هێنا له‌به‌رچاو ناگرین «شیعری باش له هه‌ستێک سه‌رچاوه ده‌گرێت که له ئارامی و بێده‌نگیدا دێته‌وه بیر ». هه‌روه‌ها بیسه‌ر باوه‌ڕی خۆی به هه‌ندێک هێمای داهێنانی کاتی ده‌پارێزێت: ئێمه ناکۆکیه‌ک که له‌م ڕوانینه‌دا شاراوه‌یه له‌به‌رچاو ناگرین
له ده‌یه‌ی 1930 دا زیاد له پێشوو ده‌باره‌ی گرێدراوی له جۆرێکی‌تر دواوین . ده‌مانه‌وێت که هونه‌رمه‌ند نه‌ک ته‌نیا کۆی بوونی بۆ هونه‌ری خۆی ته‌رخان بکات ، به‌ڵکوو ده‌مانه‌وێت هه‌موو سهرچاوهکانیخۆی ته‌رخان بکات بۆ پێشکه‌وتنی سیاسی خۆی. له کۆنه‌وه ده‌ڵێن هونه‌ر شتێک جگه له جوانکاری و که‌رسته‌ی خۆشی خه‌مڵاندن وسه‌رقاڵی و دهستگهرمی نه‌بووه؛ ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه که هونه‌رمه‌ند به‌رپرسایه‌تی تهمنداری وه‌رگرێت و هونه‌ر بکاته چه‌کێک . هونه‌رێک که له مه‌یدانی جه‌نگدا که‌ڵکدار نه‌بێت، پشت گوێ ده‌خرێت، ئه‌مه‌ش له ڕۆمانتیزمه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت . شێلی [شاعیری ئینگلیسی] شاعیران نه‌ک وه‌ک هه‌ندێک بوونه‌وه‌رانێکی سووک و باڵدار و پیرۆز ، به‌ڵکوو وه‌ک «یاساداڕێژه‌رانی نافه‌رمی جیهان»ناوزه‌د ده‌کات . به‌رله‌وه‌ی ئه‌و له ساڵی 1821دا وه‌ها قسه‌یه‌ک بکات ، ئه‌ورووپا به‌رهه‌می یه‌که‌م شێوه‌کاری گه‌وره‌ی سیاسی خۆی بینی و سایشی کردبوو. ژاک لوویی داڤیدا ڕاسته‌و خۆ هه‌نگاوی له ڕێگه‌ی ئارمانی شۆڕشی فه‌رنسه‌دا هه‌ڵگرتبوو. له‌وه زیاتر ، ئه‌و له ڕێگه‌ی ڕاهێنانه‌وه ، شێوه‌کاری و هونه‌ری تێپهڕبووتری به‌ڕێوه‌بردنی فستیڤاڵکان ، ده‌سه‌ڵاتی له‌بن نه‌هاتووی خۆی ده‌سه‌پاند، ئه‌و فێستیڤاڵانه‌ی که ڕوبسپیر هیوادار بوو له ڕێگه‌یانه‌وه بتوانێت باوه‌ڕی سیاسی ــ ئاینی نوێ به سه‌ر خه‌ڵکدا بسه‌پێنێت . داڤیدا به ئاماژه‌یه‌ک بۆ کردنی هونه‌ر به هێزێکی ئه‌خلاقی له کۆمه‌ڵگادا وڵامی دابووه‌وه.
زێده‌باری ئه‌مانه به‌رده‌نگه‌کان زیاد له‌وه‌ی که حه‌زیان له‌وه بێت که هونه‌ر له خزمه‌ت سیاسه‌تدا په‌سه‌ند که‌ن حه‌زیان له‌وه‌یه هونه‌ری پێشڕه‌وی جوانیناسانه ستایش په‌سه‌ند بکه‌ن. ڕوانگه‌ی ئێمه به نیسبه‌تی هونه‌رمه‌ندانی سه‌رده‌می خۆمان ــ کۆمه‌ڵێک ڕوانینه که میدیاکان به ناوی vox populi [ده‌نگی خه‌ڵک] ده‌یناسێنن ــ شێواوتر له‌وه‌ن بتوانن له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه‌ی هونه‌رمه‌ندێک ڕابێن که هیوای خۆی نه‌ک له خۆشی ئه‌م دنیادا و نه‌ک له‌سه‌ر به دوادا چوونی ئایدیا هونه‌رمه‌ندانه‌که‌ی خۆیدا ، به‌ڵکوو له سه‌ر ئامانجێکی مرۆڤ دۆستانه کۆ ده‌کاته‌وه. یان هونه‌رمه‌ندمان وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی دوور له ده‌ست ده‌وێت که وه‌ک جادووگه‌رێکی شێت ئاڵتوونمان بۆ به‌رهه‌م بهێنێت و یا خۆد مرۆڤێکی ئاماده که له چوارچێوه‌ی « که‌سایه‌تییه‌کدا »ئامرازی سه‌رگه‌رمی و ڕابۆردنمان فه‌راهه‌م بکات. هه‌م سه‌رکه‌وتنی هونه‌رمه‌ندی [شێوه‌کار]یش ستایش ده‌که‌ین که گه‌یشتووه ناوبانگی ئه‌ستێره‌یه‌کی سینه‌ما و، له عینی حاڵ‌دا هه‌م له وێنه‌ی هونه‌رمه‌ندێک چێژ ده‌به‌ین که له لاته‌ریکی و شاراوه‌یدا بۆ ناوبانگی پاش مه‌رگی به هه‌ژاری و دوورکهوتووییهوه ژیان ده‌باته سه‌ر . له ڕاستیدا هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و دووانه‌مان هه‌بێت ، له‌م ڕێگه‌یه‌وه که مشتێک له هونه‌رمه‌ندانی سه‌رکه‌وتوو و به ناوبانگ له‌ڕاده‌به‌ده‌ر گوره ده‌که‌ینه‌وه و خه‌ڵاتیان ده‌که‌ین ، له حاڵێکدا هه‌ندێک له هونه‌رمه‌نده‌کانی دکه له‌به‌ر چاو ناگرین که چما له هه‌مان شایسته‌یی و یاخود شایهستهگیهکی واڵاتر به‌هره‌مه‌ندبن.
ئێمه مامۆستایان ، به ڕێوه‌به‌ری مووزه‌کان ، ڕه‌خنه‌گرانی هونه‌ر ، مێژوونووسانی هونه‌ر که سه‌باره‌ت به هونه‌ر ده‌نووسین و ده‌دوێن هێشتا شێوه‌یه‌کمان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م ئاڵۆزییه نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. نه مێتۆده‌کانی کردنه‌وه‌ی ئه‌م کێشه‌یه‌مان هه‌یه و نه کۆمه‌ڵێک ڕێکخراوه‌ی پێویست . ئێمه به ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی هونه‌ر ڕاڤه‌ده‌که‌ین، ده‌رباره‌ی پێشکه‌وتنی هونه‌ر ، پێگه‌ی هونه‌رمه‌ند له ناویدا ، ڕۆڵی هونه‌رمه‌ند له فۆرمگرتنی مێژووی هونه‌ر باسده‌که‌ین؛ به ڕاده‌یه‌کی زۆریش ده‌رباره‌ی پێگه‌ی هونه‌رمه‌ند له کۆمه‌ڵگادا ده‌دوێین ، وته‌یه‌ک که به شێوه‌ی جۆراوجۆر دهمانگهڕێنێته ئه‌و شوێنه‌ی که داماوی جیهانی مۆدێرن له‌گه‌ڵ هونه‌رو خه‌ڵکی فێلۆرانسدا به‌راوه‌رد بکه‌ین که ته‌خته نیگاره‌ی میحراب به‌رهه‌می چیمابووئه[شێوه‌کاری ئیالیایی سه‌ده‌ی سێزده‌هه‌م]که به ڕێ‌و ڕهسمێکیی شکۆدار له کارگه‌ی شێوه‌کار تا کلیسه هه‌ڵیده‌گرن ، یان به وێنه‌یه‌کی زیندوو که نیگارکێشی ئه‌شکه‌وت له هێشتنه‌وه‌ی هاوجۆرهکانیدا هه‌یه‌تی به‌راوردبکه‌ین. وه‌ها ڕوونکاریهک خاڵی نییه له ڕاستی و ده‌توانن ڕووناکی به‌خشبن. ئه‌وان گرێدراوی جه‌وهه‌ری و به‌ستێنی خۆیان هه‌یه. به‌گشتی ئه‌وان نه‌ک ده‌رباره‌ی هونه‌ر به‌ڵکوو ده‌رباره‌ی هونه‌رمه‌ند ، نه‌ک ده‌رباره‌ی خودی به‌رهه‌می هونه‌ری به‌ڵکوو ده‌رباره‌ی بابه‌تی به‌رباس یا پاژێک له هونه‌ر ڕۆشنگه‌ری ده‌که‌ن، ئه‌م بابه‌ته له‌مه‌ڕ هونه‌ری مۆدێرن ڕاست ده‌شکێته‌وه.
مێژووی هونه‌ری [ته‌جه‌سومی] له سه‌ره‌تاکانی ڕۆمانتیزمدا سەری هەڵدا و مووزه‌ی هونه‌ر ، به یانی هه‌مان ڕۆژ . مووزهیش کۆمه‌ڵێک سنووردارێتی خۆی هه‌یه ، ئه‌و وه‌ک یه‌کێک له پارێزگارانی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کان و کۆ که‌ره‌وه‌ی زانیارییه په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌وان، له ڕاده‌به‌ده‌ر بایه‌خداره . به‌ڵام زۆر ئاشکرایه که پێگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هونه‌ر نییه. به‌م وه‌سفه‌وه له‌وانه‌یه ته‌نیا شوێنێکه که تیایدا هۆگران ده‌توانن هونه‌ر ببین . مووزهش جه‌غد ده‌کاته سه‌ر جۆرواجۆری هونه‌ری جیهان و هه‌میش له‌سه‌ر یه‌کگرتوویی زه‌مینه‌ی خه‌لاقییه‌تی مرۆڤ و، گه‌ر له کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌می خۆی ، هونه‌ری هاوچه‌رخیش جیابکاته‌وه ، چما له‌م گۆمانه‌ی بینه‌ران که‌م بکاته‌وه که هونه‌ری نوێ شتێک جگه‌له کۆمه‌ڵێک کاری نابرپرسانه و خۆسه‌رانه نییه. به‌ڵام مووزه چییه‌تی پیشانگایه‌کی گیایی هه‌یه، نه‌ک باخێک یان گۆشه‌یه‌ک له سروشت . مووزه ناتوانێت هونه‌ر نالۆکاڵی بکات. بۆ نموونه تابلۆی دهستدرێرژی بۆ سه‌ر ئه‌ورووپا[ به‌رهه‌می ڕامبڕانت]،نیوه‌ی جه‌سته‌ی دووکێک، دیمه‌نێک له گراندکاناڵی وێنیز، سروشتی بێ‌گیان[یان ڕۆڵی چه‌شته‌کان]کاسه‌یه‌کی مسی و هه‌ندێک سه‌وزی و،مریه‌می په‌تیاره‌ی تۆبه‌کار، هه‌موویان له دیوارێکی بێده‌نگ و هه‌وایه‌کی کۆنتڕۆڵکراو، له ته‌نیشت یه‌کدا هه‌ڵواسراون و کۆمه‌ڵێک پاسه‌وان چوارچاوانه ده‌یانپارێزن . ئه‌مڕۆکه گه‌ر ده‌رباره‌ی کارکرده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌م به‌رهه‌مانه لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ین هۆی ئه‌وه‌یه که ئه‌و کارکردانهیان له ده‌ستداوه. ته‌نانه‌ت ده‌بێت[بۆ تێگه‌یشتن] له بابه‌ته‌کانی ئام تابلۆیانه و ناوه‌ڕۆکه پاڵهکیهکانیان ده‌گێڕینه‌وه بۆ یاده‌وه‌ری. پێش هه‌موو شتێک ده‌بێت له بیرامان بێت که کاتێک ئه‌م تابلۆیانه دهکێشرانهوه، گۆناه و تۆبه گرینگیرکی بێ به‌ڵێن و پرسیاری بوو و وتنه‌وه‌ی بێژه‌ری حیکایه‌تی شازاده‌خاتوونی سوور[یان تووروس]له ڕێگه‌ی ئۆید، چما گۆشه‌یه‌ک له مێژوو له چوارچێوه‌ی ئه‌فسانه‌یه‌کی چێژ به‌خش، به‌شێک له زانستهکانی هه‌ر مرۆڤێکی خوێنه‌وار بووه؛ چیدی له‌وانه‌یه دووکه‌کان له پێگه‌یه‌کی تایبهتردا بووبن، چونکوو هێزێکی زیاتریان هه‌بووه‌و هه‌ندێک کاسه‌ی مسی و سه‌وزی ڕاسته‌قینه باوتر بوون ، له به‌رانبه‌ریشدا وه‌ها له به‌ر ده‌ستدا نه‌بوو و کامێرای وێنه‌گری وه‌ها سه‌حنه‌یه‌کی نه‌کردبووه شتێکی ئاسایی، سه‌رده‌مێک که خه‌ڵک له‌و سۆنگه‌وه بۆ ئه‌م جۆره شێوه‌کاریانه بایه‌خیان داده‌نا که هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک زانیاری ده‌رباره‌ی دووکه‌کان و ده‌رباره‌ی وێنیز بوون و له به‌رهه‌مهێنانیدا کارامه‌یی و زه‌وق به‌کار هێنرابوو. ئایین به‌شێک له ژیانی هاوبه‌ش و هه‌ر ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی پێکده‌هێنا، جگه‌له‌مانه، تاکه‌کان له ئاشنا بوونی ورووژێن له‌گه‌ڵ نووسه‌رانی گه‌وره‌ی خۆله کلاسیکه‌کان وهۆگری به‌ره‌و ڕاکێشانی مادی په‌یکه‌ره‌کان و ده‌رفه‌ته‌کان ، خاڵی هاوبه‌شیان هه‌بوو . ئه‌مڕۆ شێعری ئۆید ، نامۆیه‌و ناخوێندرێته‌وه؛ به ته‌واوی دووک مرۆڤێکه به که‌ش و هه‌وای ئه‌و خۆله؛ و هه‌میش کارت پۆستاڵێکه ؛مریه‌می پیرۆزی په‌تیاره کۆمه‌ڵێکه له ناڕوونییه فرۆیدیه‌کان و ، په‌یکه‌رێکی ژنانه‌و ، که‌سایه‌تییه‌که له چیرۆکێکی نیوه فه‌رامۆشکراودا و؛تابلۆی ڕۆڵی چه‌شته‌کان ، فۆتۆیه‌کی ورووژێن له گۆڤارێکی ڕه‌نگی لووکسدایه.سه‌ره‌ڕای ئه‌مه سه‌رنجمان بۆ خۆی ڕاده‌کێشێت ، خۆل و شێوازه نه‌ک بابه‌تی تابلۆکان ، ته‌نانه‌ت گه‌ر بابه‌ته‌کان بۆ ئێمه به‌رزتر له ڕاستی بن ، که‌ش و هه‌وای مووزه به‌ربه‌سته له به‌رانبه‌ر پرچه‌کرداری ئێمه‌دا. مووزه‌کان خه‌زێنه‌ی چه‌شته به‌هاداره‌کانی مێژوون و، ئه‌وه‌ی که تیایاندا ده‌یبینین ، مێژوو و شته پڕ بههاکاننن . هه‌وڵێکی ئه‌سته‌می ده‌وێت که سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر به‌رهه‌مێک چڕ بکه‌ینه‌وه و نه‌ک وه‌ک نوێنه‌ری چاخێک ، هونه‌رمه‌ندێک ، کولتوورێک به‌ڵکوو به شوناسی خۆیه‌وه بیبینین.[له مووزه] هیچ شتێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو نییه،ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌ک نایێته ئاراوه
له میدیاکاندا ، هونه‌ر دووباره مه‌ودایه‌کی زۆرتر وه‌رده‌گرێت،و هونه‌ر له چواچێوه‌ی فیلمێکی پۆلیسی یان ورووژێنه‌ردا پێشکه‌شده‌کرێت ، کاتێک که چیرۆکی دزیه‌کی گه‌وره یان دهغهڵیهکی گه‌وره نمایشده‌کرێت ؛ هونه‌ر وه‌ک سپۆرتێک یان قۆامارێک پێشکه‌شده‌کرێت کاتێک که نرخه‌کان له هۆڵه‌کانی هه‌ڕاج سه‌ر ده‌دا له ئاسمان ، هونه‌ر وه‌ک جۆریكێتری سپۆڕت و وه‌رزش كاتێک که پێشکه‌شده‌کرێت که مووزهیهک بۆ به‌ده‌ست هێنانی به‌رهه‌مێک ، پاره‌یه‌ک زۆر باڵاتر له سنووری فامی ڕۆژنامه‌وانان خه‌رج ده‌کات . ڕه‌خنه‌گرانی هونه‌ر ، پێدا چوونه‌وه‌کانی خۆیان له‌و لاپه‌ڕانه‌ی که تایبه‌تن به سه‌رقاڵکردنی خوێنه‌رانه‌وه له چاپدهدهن. تێلویزیۆن، ئه‌م میدیا ده‌ق نهبهستو و داهێنه‌ره دیتنییه ، هێشتا شێوه‌یه‌کی بۆگواستنه‌وه‌ی هونه‌ری دیتنی بۆ ماڵه‌کان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. گۆڤاره هونه‌ریه پڕۆفێشناڵه‌کان جه‌نگێکی ماڵ وێرانکه‌ر ڕیدهخهن و خوێنه‌رانی خۆیان یان له ڕێگه‌ی کۆمه‌ڵێ ته‌فسیری پڕۆفێشناڵ وته دووپاتکراوه سیاسیه‌کان ده‌خه‌نه به‌ر باسی ئه‌وانه‌وه به‌ڵام لانیکه‌م ئه‌وان له ڕێگه‌ی ڕاوه‌رگرتن ده‌رباره‌ی «چیرۆکێکی» باش یان«پرۆگرامێکی تێلویزیۆنی باش» ده‌رباره‌ی ڕووماڵی گه‌یاندنی په‌یامی کاری خۆیان بڕیار ناده‌ن.
مووزه‌کان و میدایاکان له‌به‌ر ئه‌وه درووست بوون که کاری په‌یام گه‌یاندن و ڕێنوێنی گرنه ئه‌ستۆ . ڕێنوێنی زه‌وق [له بابه‌تێکدا] ، کۆمه‌ڵێک ڕوانینی سوننه‌تی له بابه‌تێکی دیکه‌دا . ئێمه به‌ره‌به‌ره به‌و چه‌واشه‌ی که ئه‌وان له به‌رهه‌مه هێنراوهکانیاندا ئه‌نجامیده‌ده‌ن زیاتر پێیده‌زانین. میدیاکان هه‌موو شته‌کان ده‌که‌نه هه‌واڵ و سه‌رقاڵی ، مووزه‌کان هه‌موو شتێک به مێژوو. هیچ کام نه میدیاکان نه مووزه‌کان هێشتا به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و ئه‌زموونه [هونه‌ر]یه ڕاسته‌قینه نین ، به‌ڵام سه‌یره تینی ئێمه بۆ ئه‌م ئه‌زموونه‌یه که ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م ڕێکخراوانه.
له‌م نیوانه‌دا هه‌ڵوێستی هونه‌رمه‌ند به هه‌مان ڕاده دووبه‌ره‌کی و به‌ری له بنبڕێتی،به‌ڵام ئه‌و له پێگه‌ی تاکێکدا ده‌توانێت ڕووانینێکی ڕوونی له دۆخی خۆی هه‌بێت. تاکه ئیمتیازێک که ئه‌م دۆخه بۆ هونه‌رمه‌ند هه‌یه‌تی ئه‌وه‌یه که ئه‌و ده‌توانێت کۆمه‌ڵێکی ته‌واو له شێوه جۆراجۆره‌کان ، یه‌کێکیان که شیاوی که‌سایه‌تی و ئامانجه‌کانی بن ،هه‌ڵبژێرێت. ڕابردوو ، کۆمه‌ڵێکی فره چه‌شن له سهرنموونهکان ده‌خاته ڕوو. به وته‌ی ئهدڕاینهارت مووزه‌کان به هونه‌رمه‌ندان نیشانده‌ده‌ن که چیتر پێویست نییه کۆمه‌ڵێک کار ئه‌نجام بده‌ن. هه‌روه‌ها مووزه‌کان جۆراوجۆری به‌ربه‌رینی هونه‌ر ده‌رده‌خه‌ن و مافی هونه‌رمه‌ند به زیادکردن به‌و په‌سه‌ند ده‌که‌ن ــ مافێک که ڕۆمانتیزم به شێوه‌ی ئه‌رکێک ده‌ریهێناو هه‌روه‌ها بارێکی خسته سه‌ر شانی هونه‌رمه‌ند.
بۆ باس ده‌رباره‌ی ئه‌م ڕۆلانه ده‌بێت جۆره‌کانیان دیاری بکه‌ین و ، کاتێک ده‌مانه‌وێت ئه‌م کاره ئه‌نجام بده‌ین ده‌رباره‌یان زێده‌ڕۆیی ده‌که‌ین . هیچ ڕۆڵێک به‌ته‌واوی ناتوانێت له‌باربێت بۆ حاڵی هونه‌رمه‌ندێک ، و هه‌رچه‌نده قووڵایی به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌که‌ی زێده‌تر بێت ، له‌وانه‌یه ڕۆڵه‌کانی چه‌ند لایهنهتربن،له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا ده‌توانین دابه‌شکردنێکی به سوود به کار بێنین و هونه‌رمه‌ند وه‌کوو مامۆستا یان توێژه‌رێک بناسێنین. هه‌ردووکیان، به‌ر له هه‌موو شتێک و گرینگتر له هه‌موو شتێک ، هونه‌رمه‌ندن ، به‌ڵام مه‌به‌ستی ڕاهێنه‌ر به بهردهنگکردنی کۆمه‌ڵگایه و له هونه‌ره‌که‌ی خۆیدا، یان لانیکه‌م له به‌شێکیدا ، بۆ کاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر به‌رده‌نگه‌کانیدا که‌ڵکی لێوه‌ر ده‌گیردرێت ، له حاڵێکدا توێژه‌ر بۆ گه‌ڵاڵه کردنی پرسی خۆی و هه‌وڵ بۆ دۆزنه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌ک ، قایل به له پێش بوونه. مامۆستا په‌یام یان که‌شفێکی هه‌یه که ده‌یه‌وێت بیگوازێته‌وه‌و به‌رهه‌مه‌کانی ، شێوه‌به‌ندی ئه‌و بۆ ئه‌م گۆاستنهوهیهیه.(به‌ڵام چما ئه‌ویش بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێوه‌به‌ندی گونجاوی خۆی، ڕێگای توێژه‌ر ده‌گرێته به‌ر)مامۆستا به‌رهه‌مه‌کانی خۆی ده‌خولقێنێت که ببینرێن و ته‌نیا له ڕێگه‌ی دیتنه‌وه درێژه به ژیانی خۆیان بده‌ن. توێژره، تاڕاده‌یه‌ک بێده‌نگه . گه‌ر ئه‌و کاره‌که‌ی نیشان بدات چما ده‌بێته هۆی کێشه بۆی ، جۆرێک سه‌رقاڵی که ده‌توانێت ئیمتیازی کرده‌کی هه‌بێت ، به‌ڵام پچڕانێک له چالاکی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و درووست ده‌کات و چما وێنه‌یه‌کی ناڕاست له‌و پێشکه‌شده‌کات ئامانجێک که له ئاراسته‌یدا گه‌شه ده‌کات له‌وانه‌یه دووره‌ده‌ست بێت و له‌وانه‌یه ئه‌مه بزانێت . ڕۆژێک پیسارۆ به ماتیزی گۆت که جیاوازی نێوان ئێمپێرسیونیستێک وسێزان له‌وه‌دایه که سێزان له‌کۆی ژیانیدا ته‌نیا تابلۆیه‌کی ده‌کێشایه‌وه.ئه‌م وته‌یه هونه‌رمه‌ندێکی توێژه‌ر وه‌سفده‌کات. گۆمانێک نییه که ئه‌و مرۆڤێکی جیاواز له هونه‌رمه‌ندی مامۆستایه . له هه‌ر شێوه‌یه‌کدا ، ڕاده‌ی نۆرماتیڤ، له نێوانیاندا ئاماده‌یه: واته هونه‌رمه‌ندێک که پاڵنه‌ری کاره‌که‌ی له به‌شێک له پرسه [ڕووته] هونه‌رییه‌کاندایه له به‌شێکیتردا ، ئه‌و ڕایانه‌ی ده‌بێت ده‌رببڕێن.
ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که ڕاسته‌وخۆ له هونه‌ره‌که‌یان وه‌ک وته‌کان و پێشنیاره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌هره وه‌رده‌گرن بێگۆمان مامۆستاکانن، به‌ڵام ئه‌م وته‌یه ده‌رباه‌ی هونه‌رمه‌ندانێکی وه‌ک موندریان ، مالۆڤیچ، ولیسیتسکی ڕاست ده‌شکێته‌وه، له‌گه‌ل ئه‌وه‌یدا که توێژه‌ری هونه‌ری و خۆتوێژی تاکی بنه‌مای کاری خۆلی پێگه‌یشتنیان پێکده‌هێنێت، ئاوڵنای توێژه‌ر گونجاوی باری ئێکسپێرویونیسته ده‌رهه‌سته‌کان و بزوتنیان له گه‌یشتن به جۆرێک شێوه‌کاری په‌تی و زۆر ده‌ربڕه،به‌ڵام جه‌ختیان له سه‌ر داهێنانی خۆڕسک و غهریزیش وا ده‌کات که هه‌رکام له کاره‌کانیان وه‌کوو کارێکی ته‌واو و سه‌ر به خۆ وه‌ربگرین. پاوێل کله‌ی له زۆربه‌ی ساڵه‌کانی ژیانیدا ، خۆی له ئاتۆلیهکهیدا به‌ندکرد و هه‌وڵی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی تێکڵاویێکی نوێتردا له هێماکان و ئامراز و که‌ره‌سته‌کاندا، به‌و هیوایه که بتوانێت به سه‌نتزێکی ڕازیکار له شته شه‌خسی و هه‌موویی بگات.برانکووزی نیوه‌ی دووهه‌می چالاکی کاری خۆی به دووباره ڕاگه‌یشتنی ناوه‌ڕۆک و هه‌ندێک نوێخوازی بارستهسازی ، که له چه‌ند خۆلی پێشوودا له سه‌ریان کاری کردبوو، ته‌رخان کرد. ده‌توانین ئه‌م دوانه، بێ هیچ جۆره ڕامانێک، به نموونه‌ی جۆرێک توێژینه‌وه بزانین.
شێوه‌یه‌کی دیکه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندێک _ که که‌متر پێویستی به جهوسهربهندییه ــ ئه‌مه‌یه که پڕۆسه‌ی کاری ئه‌و، چ له ڕووی مادی و چ له ڕووی مینۆکییهوه(هه‌ڵبه‌ت تا ئه‌و جێگه‌یه بتوانین زانیاریمان هه‌بێت)لیکۆڵێنه‌وه و لێکدانه‌وه ده‌که‌ین. هه‌ندێک جار هونه‌رمه‌ندان چاوه‌ڕوانیان لێمان هه‌یه که کاره‌کانیان نه‌ک په‌تی به واتای هێنراوێکی ته‌واوکراو،به‌ڵکوو وه‌ک کۆمه‌ڵێکی ئاڵۆز له چالاکییه‌کان لێی بڕوانین . وه‌ک ئه‌وه‌ی که پاوێل کێله‌ی جه‌خت ده‌کات:«پێش هه‌موو شتێک کاری هونه‌ری ڕه‌وتێکی ئافراندنییه؛ ئه‌و هه‌رگیز به‌واته‌ی هاورده‌یه‌کی ڕووت ، ئه‌زموون ناکرێت».له‌و چرکه‌یه‌دا که ده‌بینین، هه‌ڵبه‌ت گه‌ر بیبینین، به جۆرێکی درووست کراو ئه‌زموونی ده‌که‌ین.به‌م پێیه وه‌ک ئه‌وه‌ی که به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان جیاواز بخوێنینه‌وه . ده‌بینین که جیاوازیه‌کانی نێوانیان ، خاوه‌ن چییه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تین. بۆ نموونه،پێکهاته‌خوازه‌کان هه‌ندێ جار به ئامرازێک کار ده‌که‌ن که نه‌ک ته‌نیا به‌رهه‌می کارگه‌ن به‌ڵکوو هه‌روه‌ها هێمایێکن له جیهانی ته‌کنۆلۆجیا. که‌سایه‌تی هونه‌رمه‌ند له هیچ ڕووێکه‌وه له به‌رهه‌مه‌که‌یدا نادیار نییه ، به‌ڵام به‌شێک له کاره بینراوهکهیشی پێکناهێنێت. ئه‌و کاری خۆی به پێی کۆمه‌ڵێک په‌یوه‌ندی فۆرمیک که ڕیشه‌ی له ماتماتیکدایه، چوارچێوه به‌ندی ده‌کات . هه‌ر نسخه‌یه‌کی ورد له کاری ئه‌و ، وه‌کوو لفهیهتی. گه‌ر به‌شێک له سازه‌یه‌کی [هونه‌ری] بشکێندرێت. ده‌توانێت جێگاکه‌ی به له‌تێک که به هه‌مان که‌ره‌سته‌و هه‌مان قه‌باره درووست کرابێت پڕبکه‌ینه‌وه. چما ئه‌م هونه‌رمه‌نده له پێگه‌ی توێژه‌رێک ده‌رکه‌وێت ، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک چه‌مکی شاراوه له ڕه‌وتی کاری ئه‌ودا هه‌ندێک چه‌مکی کۆمه‌ڵایه‌تین و له جۆرێک هاوئاوازی له به‌ستێنی مادی ئه‌ودا و په‌یوه‌ندی دروستکه‌رو خۆشبینانه له‌گه‌ڵ گشتێتی جیهان ، ده‌گێڕێته‌وه. چالاکی ئه‌و ، سه‌ر نموونه‌ی ژیانێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه. له جه‌مسه‌رێکی تردا، هونه‌رمه‌ندێک وه‌ستاوه که ته‌نیاوته‌نیا به پاڵپشتی نه‌ستی خۆی کار ده‌کات ، هونه‌رمه‌ندێک که چالاکییه‌کانی له بنیاتدا گرێدراوه به سه‌رئه‌نجامی وێنه ده‌رهه‌سته‌کانی نه‌ستی خۆیه‌وه‌یه. سوورئالیستهکان ده‌یانویست به واتای ئامانجی ده‌رخه‌ری خۆیان، به هه‌موو جیهان بسه‌لمێنن که ته‌ندروستی ڕۆح له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و نه‌زم وه‌ده‌ست نایه‌ت ، به‌ڵکوو ده‌بێت ئه‌و له خه‌یاڵی ئازاد و مهترسیدۆزییه ههستهکیهکاندا بدۆزینه‌وه. پڕۆسه‌ی داهێنانی ئه‌وان ده‌بوا به قووڵی شه‌خسی بوونایه ، به‌ڵام ئامانجی ئه‌وانیش ناوه‌ڕۆکی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوو.ئه‌و په‌ڕی کاری ئه‌وان، واته گواستنه‌وه‌ی دۆزینه‌وه‌کانیان له چوارچێوه‌ی هونه‌ر، به گشتی کۆمه‌ڵایه‌تی و رێفۆرم خوازانه بوو. ئێکسپێرسیونیستهکانیش به‌م شێوه ، ناوه‌کی کار ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌نجامی ده‌ره‌کییان هه‌یه.ئێکسپێرسیونیستی ده‌رهه‌ست که وه‌کوو شێوه‌کاری کرده‌کی کار ده‌کات وه‌ک دۆزه‌ره‌وه‌ی هه‌ندێک پانتای تایبه‌تی و شاراوه، که ڕێگه‌ی خۆیان له هاوتاکانیان جیا ده‌کات ، ده‌ناسێنێت، به‌ڵام گه‌ر ئه‌و له حاڵی کاردا جیسمان بکه‌ین ده‌بینین که ئه‌ویش هۆگری ئه‌ده‌ب و ئایینه و، چالاکییه‌ک که دوور نییه کۆمه‌ڵگای، نه‌خۆش یان له‌نیکه‌م ناهاوجۆر له‌گه‌ڵ زه‌مانه بڕوانێت، له چوارچێوه‌یه‌کی کۆمهڵگردا پێشکه‌شده‌کات. پاڵک وه‌ک باران هێنه‌رێک له خێڵێکی [سوور پێست] کاری ده‌کرد ، نه‌ک وه‌کوو پێغه‌مبه‌رێکی تووڕه یان قدیسێک له حاڵی خه‌لسه‌ی ڕۆحانیدا؛ کردارێک که ئه‌و به سووڕان له ده‌وری لهوحهکهیدا[که به حاڵه‌تی خه‌وتوو ئاسۆییدا ئاماده بوو] به ڕێوه ده‌بات، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی که به‌رهه‌مهێنه‌ری ناوه‌ڕۆکی به‌رهه‌مه‌که‌ی ئه‌ون که پاڵنه‌رێکی نه‌ست له‌سه‌ر جووڵه‌کانی کاریگه‌ریان داده‌نا . بێ فۆرم بوونی ڕووکار‌ی شێوه‌کاریه‌کانی، خۆیان وه‌ک جۆرێکی‌تر له فۆرم ده‌نوێنین و ، هه‌روه‌ها که له به‌رانبه‌ر ئه‌م فۆرمه نوێیه‌دا پرچه کردارێک نیشان ده‌ده‌ین و ، لێی فێر ده‌بین که ئه‌گه‌ری کۆمه‌ڵێک ڕێژه‌ی بێ ئه‌ژمار له جیاتی هه‌ندێک ڕێژه وه‌رگرین که بۆمان وه‌ک ڕیزبهنیه درووسته‌کان فێرکه‌رانه که‌وتوونه‌ته‌وه، له‌سه‌ر گۆناویهتی تاکی ، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی خۆ زیادده‌که‌ین.هیچ کارێکی هونه‌ری بوونی نییه که جۆرێک که‌ڵکی تیا نه‌بێت بۆ کۆمه‌ڵگا
تۆمه‌تی ناچهمکیبوون که هه‌نێک جار ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵێک کاری هونه‌رمه‌ندانی مۆدێرن ده‌هێنرێته ئاراوه، زۆر نابه‌جێیه . چما که سهدهیهکیتر ، هونه‌ر ئێمه به ساده‌کاری تاوانبار بکات. زۆربه‌ی به‌رهه‌مه هونه‌ریه مۆدێرنه‌کان له به‌راورد له‌گه‌ڵ هونه‌ری کلاسیک‌دا ، هونه‌ری ڕێنسانس و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌شێکی گه‌وره‌ی هونه‌ری سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م ، به شێوه‌ی ڕاسته‌و خۆ و بێ یارمه‌تی مامۆستا ، هه‌ڵگری تێگه‌یشتنه . دیتمان که دووشان و ئه‌وانیدی له‌م ڕووه‌وه ڕووبه‌ڕووی کێشه ببوونه‌وه. له ئه‌ورووپادا به شێوه‌ی سوننه‌تی باڵاترین ده‌ستخۆشی له هونه‌رێک کراوه که بنیادی فیکری / عهقڵیێکی تایبه‌ت نمایش ده‌دات و زانستێک ده‌رباره‌ی مێژووی ئه‌ده‌بیاتی که‌ونینه یان مه‌سیحی له بینه‌ردا گریمان کردبێت. ئه‌و جۆره هونه‌رانه ، به تایبه‌ت دیمهنداڕێژییهکان و شێوه‌کاریه‌کانی ڕۆڵی چه‌شته‌کان [یان سروشتی بێ‌گیان]که پاڵیداوه به زه‌وقی هاوبه‌شه‌وه که به پێوانه[ یان ئێشێل]ی ئاکادێمیک ، خوارترین ڕاده‌یان به‌ده‌ست ده‌هێنا ،به‌ڵام ئه‌م جۆره شێوهکارایانه بوون ، که ناوی پێشڕه‌وترین به‌رهه‌مه ڕادیکاڵه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزدیهمیان پێدرا. هونه‌ری مۆدێرن نه‌ک ته‌نیا به که‌می بینه‌ری کارامه ده‌کاته بینه‌ر به‌ڵکوو کۆمه‌ڵێک له به‌رهه‌مه‌کانیان ، به هه‌ندێک په‌یامی ڕوون و به که‌ڵک وه‌رگرتن له ناوکۆییه ساکاره‌کان له‌گه‌ڵ بینه‌ردا په‌یوه‌ندی درووست ده‌که‌ن. ئه‌و کات هیچ خۆلێک[زۆرتر له خۆلی مۆدێرن]سه‌رقاڵی پرسی کاریگه‌ریدانانی په‌یوه‌ندیانه نه‌بووه. ئه‌م وته‌ییه‌ی کاندینێسکی که «هه‌رچی فۆرم، دهرههستتر بێت، ڕاکێشانی ئه‌و ڕوونتر و ڕاسته‌وخۆتره »و هه‌میش پاڵیداوه به دۆزراوه‌ی توێژه‌ره ده‌روونناسه‌کانی تێگه‌یشتن و هه‌م له سه‌ر ئه‌زموونی که‌سیه‌تی خۆی.دیکه‌ی پێشڕه‌وانی هونه‌ری ده‌رهه‌ست که‌ڵکه‌ڵه‌ی وێکچووی له‌مه‌ڕ تێگه‌یشتنی[ به‌رهه‌می خۆیان ] هه‌بووه.
مرۆڤ نه بینایی خۆی له‌ده‌ستداوه و نه به‌هره‌ی ستایشکردنی. ئه‌وه‌ی که مرۆڤی ڕۆژئاوایی له ده‌ستیداوه لێدانی ئاهه‌نگێکی گونجاوه که پێویستی ڕوانین و ، ئارامی و بێده‌نگییه. ئه‌مه به جێگه‌ی خۆی که هونه‌ری مۆدێرن ، به هونه‌رێکی تووڕه‌و پڕ هه‌راو هۆریا ده‌زانرێت، به‌ڵام ڕاستیه‌که ئه‌مه‌یه که به‌شێکی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ئاشتی و ئارامی و گه‌وره‌یی سه‌رو کاریان هه‌یه . به گشتی هونه‌ری مۆدێرن له مێلۆدرامه کۆن و دووپاته‌کی سه‌رده‌می ڤیکتۆریا دووره په‌رێزی کردووه ، و ده‌توانێت تاوانبار بکرێت به‌وه‌ی ته‌نیا هه‌ندێک جار سه‌ر قاڵ بووه به دراما واقیعییه‌کانی ژیانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه. به‌ڵام ئه‌ونده ناخایێنێت که ده‌رباره‌ی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ش ، میدیاکان له سه‌ر ڕه‌وتی پێشوو کۆمه‌ڵێک زێده‌ڕۆی ده‌که‌ن و ژاوه‌ژاو ده‌خه‌نه‌ڕێ وبه فره‌وێژی و دووپاتکردنه‌وه‌ی ، بێ بایه‌خیان ده‌که‌ن . کردنی هونه‌ر به چه‌کێکی سیاسی ته‌نیا ئه‌م مه‌ترسیه‌ی له‌دوایه که ئه‌و له‌م ده‌نگه ده‌نگه‌دا تێوه‌گلێنێت و له‌مه، بووکه‌ڵه‌یه‌کی گچکه له ته‌نیشت سیسته‌مه قه‌به میدیایه‌کاندا، هه‌مووییان بکاته‌وه.
جیهان له حالی گۆڕاندایه . سه‌رمایه‌داری و ئامانجی به‌ربه‌ره‌کانێی جیدی، ڕووله ڕووخانه. ئه‌خلاقی کار له سه‌رده‌می بێ‌کاری زیاده و کۆمپیۆتێره‌کان چیتر ڕاست نین. ده‌سه‌ڵاتی ئامانجه نائه‌ورووپییه‌کان تا ڕاده‌یه‌ک بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌نگاو له‌گه‌ڵ هه‌نگاو زۆرتر هۆگری ژیان کردن بین تابه به‌رهه‌مهێنان . هه‌ر ڕۆژه زۆرتر ووشیارتر ده‌بینه‌وه که ده‌بێت له‌گه‌ل سروشتدا بژین نه‌ک ئه‌وه‌ی که بۆ دزینی خۆ ته‌یار که‌ین ،و زۆرتر تێده‌گه‌ین به ژیانکردنی کۆرنۆمتریک چه‌ندان زیان له خۆمان ده‌ده‌ین . به هۆکاری جۆراوجۆر ، لێدانی ئاهه‌نگی ژیانمان خاو ده‌بێت و ده‌نگه ده‌نگ ڕوو له که‌مایه‌سی ده‌کات.له ڕێگه‌ی ئه‌م گۆڕانه‌وه جۆرێک یه‌کیه‌تی له نێوان چێژ و ژیان، و چێژ و کاردا ساز ده‌بێت ، چێژ وه‌ک شتێک که له درووستکردنیدا خاوه‌ن به‌ش بین نه‌ک ئه‌وه‌ی که په‌سیڤانه وه‌ری بگرین
هه‌ست ده‌که‌م ده‌رفه‌تێک له پێشماندایه . ئه‌ێمه هه‌موومان پێویستمان به هونه‌ره وه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌موومان پێویستیمان به سروشته ؛له هه‌ردوویاندا هاوسه‌نگیه‌ک ئاماده‌یه. ئێمه پێویستمان به مۆمارسهی ساده‌و خۆمانه له‌گه‌ڵ هونه‌ردا هه‌یه . نابێت چیدی به جۆرێک قسه بکه‌ین که ده‌ڵێی ته‌نیا شاکاره هونه‌ریه‌کان گرینگ‌یان هه‌یه. نابێت چیدی به زمانی جه‌نگ له‌سه‌ر هونه‌ر بدوێین . تاک تاکی هونه‌رمه‌ندان ده‌تواننن به‌رهه‌مه‌کانیان به ئه‌زموون و تێگه‌یشتنی قوولتر باشتر بکه‌ن ، به‌ڵام هونه‌ر له خۆیدا پێش ناکه‌وێت و هیچ هونه‌رێک به سه‌ر هونه‌رێکی دیکه‌دا سه‌ر ناکه‌وێت. چما هونه‌ری ئالف له هونه‌ری ب نه‌ترسانه‌تر بێت ، به‌ڵام به‌و مانایه نییه که هونه‌ری ب له هونه‌ری الف نه‌ویتره . هه‌ردووکیان ده‌توانن به‌های تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت. گه‌ر سه‌رنموونه‌ی ئۆرگانیکی پاوێل کێله‌ی بۆ ڕاڤه‌کردنی ژیانی هونه‌ر وه‌رگرین ــ سه‌رنموونه‌یه‌ک که ڕۆمانتیزمی سه‌ره‌تاییی خۆلقاندی به‌ڵام دوایین ڕۆمانتیزم زمانی جه‌نگی هێنایه ئاراوه ــ ده‌توانین وێنه‌یه‌کی درووستتر و کهڵکدارتر له په‌یوه‌ندی نوێ و تاز ، له هۆگری و یه‌کگرتووییی به‌رانبه‌ریان ، هه‌مان بێت. هونه‌ر، له ڕوویه‌کی گرینگ و ڕیشه‌ییه‌وه ، له سروشت به‌رزتر ده‌بێته‌وه ،و ئه‌مه به‌هێزی هونه‌ره که ده‌توانێت به‌رو بوومدارتر بێت بێ ئه‌وه‌ی بمرێت. بۆ نموونه هۆکاره‌کانی پاساوی توێژینه‌وه و نووسینی مێژووی هونه‌ر ، و به تایبه‌ت نووسینی مێژوویی هونه‌ری هاوچه‌رخ ، ئه‌مه‌یه که یه‌کیه‌تی ڕوان و هه‌ڵدانی هونه‌ری نوێ له‌گه‌ڵ هونه‌ری که‌ونینه و نوێ نیشانبدات . هه‌ر ئه‌مه‌ی که ئه‌م ئامانجه هاته دی ، ده‌توانین کتێبه‌که ببه‌ستین ، شریتی ڕێنمایی بکوژێنینه‌وه و گوێ بهینه چاوه‌کانمان.
سه‌رچاوه:هنر مدرن ، نوربرت لینتن ، ترجمه علی رامین ، نشر نی
Source:Site Kurdistan ART
No comments:
Post a Comment
kurdistan art