کولتورى براگەورە ... پارێزگارى سلێمانى بە نموونە,


کولتورى براگەورە ... پارێزگارى سلێمانى بە نموونە,

یەکێک لەو میراتیانەى کە بۆمان ماوەتەوە لە ڕژێمى پێشوى بەعسى فاشست قۆرخ کردنى هونەر و ڕۆشنبیرى بوو وە بە کردنەوەى پێشانگاکان و کار و چالاکى هونەریە لە لایەن پارێزگارى شارەکان و بەرپرسە حیزبیەکانەوە, ئەم دیاردەیە دەبوایە لەگەڵ گۆرانکاریە سیاسى و ئابورى و کۆمەڵایەتیەکاندا کاڵ ببوایەوە و نەمایە وە بە تایبەتى لەم بیست و نۆ ساڵەى ڕابووردوودا.
بەڵام... گەر ئێمە سەرنجێکى ورد بدەین لە کارو چالاکیەکانى ساڵى ڕابوردوو تەنها لە شارى سلێمانى دەبینین پارێزگارى سلێمانى بە خۆی و مقەستەکەیەوە لە هەموو نمایشێکى هونەرى و ڕۆشنبیرى ئامادەى هەبووە لە گەڵ بەرپرسە حیزبەیەکانى شارەکە,
پاریزگارى سلێمانى دەورى ئەو پاڵەوانەى بینیوە لەسەرەتاى فلیمەکەوە ئەرکى دیفاع کردنى لەسەر شان بووە تا دوا کاتەکانى فلمەکە سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت بە سەر هێزى دوژمندا و ئەبێت بە پاڵەوانە ئەفسانەى دونیا کە دونیا قەرزارى ئەم پاڵەوانە فریادڕەسەیە,
پارێزگارى سلێمانى ئەو فریادڕەسە پاڵەوانیە کە پارێزگارى لە هونەر و کولتورکردوە وە پاراستویەتى لە فەوتان و لە ناوجوون بە مقەستە تیژەکەى کە قردێلەى نمایشەکانى دەبڕى ,
لێرەوە هەندێ پرسیار خۆیان دەسەپێنن وە دەبێت بکرێت کە ئەم کولتورە بۆ تا ئێستا ماوە و پەیڕەو دەکرێت بۆ دەبێت کار و چالاکیە هونەریەکان بەرپرسێکى حکومى یان حیزبى بۆمان بکەنەوە.