هونه‌رێکی ئارام به‌ڵام پڕ جووڵه
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ کاره‌کانی ناسر فه‌یزوڵڵابه‌یگی
وریا بوداغی
هونه‌ری ناسر فهیزووڵڵابهیگی جووڵه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆیه له فه‌زای دیاری کراوی تایبه‌ت بههۆنهری خۆیدا که کاریگه‌ری هه‌یه و کاریگه‌ری داده‌نێ،
هه‌ر کات ده‌بیسرێته‌وه که ناسر پیشانگای هه‌یه، زه‌ینی بینه‌رانی هونه‌ری ئه‌و بۆ سه‌ر شه‌قام و قه‌برستان ، ناوماڵی خۆی، گونده‌کان و شوێن گه‌لی تر ده‌چێ، هونه‌ری ناسر تایبه‌ت نییه به گه‌له‌ری ، به‌ڵکوو له‌کارکردنی ڕاسته‌وخۆ بۆ به‌رده‌نگ دایه و ساده‌ش ده‌یخاته به‌ر دیده‌یان. هونه‌ری ئه‌و ئارامتره له‌ساڵانی پێشووی به‌ڵام ناڕازی. له ئێکسپێرسیۆنیزم و تابلووه بۆ کۆنسێپت و پێڕفۆرمانس، له پۆرترێت و فیگۆره ئێکسپێرسیۆنیستیهکانهوه بۆ ماتریاڵێکی وه‌کوو شه‌تره‌نج، ئاوێنه، کێلی قه‌بره‌کان و شته‌کانی ده‌ورووبه‌ر و سروشت.
هه‌ر کات ده‌بیسرێته‌وه که ناسر پیشانگای هه‌یه، زه‌ینی بینه‌رانی هونه‌ری ئه‌و بۆ سه‌ر شه‌قام و قه‌برستان ، ناوماڵی خۆی، گونده‌کان و شوێن گه‌لی تر ده‌چێ، هونه‌ری ناسر تایبه‌ت نییه به گه‌له‌ری ، به‌ڵکوو له‌کارکردنی ڕاسته‌وخۆ بۆ به‌رده‌نگ دایه و ساده‌ش ده‌یخاته به‌ر دیده‌یان. هونه‌ری ئه‌و ئارامتره له‌ساڵانی پێشووی به‌ڵام ناڕازی. له ئێکسپێرسیۆنیزم و تابلووه بۆ کۆنسێپت و پێڕفۆرمانس، له پۆرترێت و فیگۆره ئێکسپێرسیۆنیستیهکانهوه بۆ ماتریاڵێکی وه‌کوو شه‌تره‌نج، ئاوێنه، کێلی قه‌بره‌کان و شته‌کانی ده‌ورووبه‌ر و سروشت.
له پرۆژه‌کانی ناسردا هه‌میشه بابه‌ت لایه‌نی زاڵی پڕۆژه‌یه و ناوه‌ڕۆک ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌یه و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یکه هونه‌ری ئه‌و ئه‌گه‌رچی خاوه‌ن فۆڕمێکی نوێی هونه‌ریش بێت،به‌ڵام له سه‌ره‌تادا هه‌مان ناوه‌ڕۆکه که سه‌رنج ڕاکێشه. وه‌کوو ڕه‌گه‌زه ئێکسپێرسیۆنیستیهکان که‌هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌تا پڕۆژه‌کانی دواتریش که به نیشاندانی قه‌تڵ و کوشتار له پڕۆژه‌کانی ده‌یکا، ده‌رده‌که‌وێ . ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که هونه‌ری ئه‌و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هونه‌رێک نه‌بێ که به‌ڕووی کو‌لتوور و کۆمه‌ڵگادا ئاژاوه درووست بکا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هونه‌ری ناسر ناڕازییه به ده‌سه‌ڵات و له لایه‌کی تریشه‌وه دواجار که زه‌ینی بینه‌ر داگیر ده‌کا و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیدا ده‌ژی. پرۆژه‌ی شه‌تره‌نجه‌کانی ناسر چه‌مکی عه‌داڵه‌ت ، دیمۆکراسی و یاسا ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه ، لانیکه‌م له‌و شوێنه‌ی که ئه‌و لێی ده‌ژی. تێکشکانی مۆره سپیه‌کان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی یاری و داگیرکردنی فه‌زا له لایه‌ن مۆره ڕه‌شه‌کانه‌وه ڕاسته‌قینه‌ی جۆری سیاسه‌ت و یاسا له ده‌سه‌ڵاتی ئاماده‌دا پیشان ده‌دا. هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر یاریش بێت ، به‌ڵام ده‌گاته هه‌مان ئاستی ڕاسته‌قینه‌کان له فه‌زای داسه‌پاو به‌سه‌ر ناسر و بینه‌ره‌کانیدا. ناسر له‌م پڕۆژه‌یه‌دا گرنگترین فۆڕمی هونه‌ریی چه‌مکی خۆی پیشان ده‌دا، که بینه‌ر ده‌خاته به‌رده‌م گومان و پرسیار. گومان کردن له‌وه‌ی که ئایا یاسا به‌هه‌مان ڕاده‌ی پڕۆژه‌ی شهترهنجهکان بۆی هه‌یه پێشێل بکرێت؟ و پرسیارکه‌رن له‌وه‌ی که ئایا له ڕاستیدا ئه‌م کایه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی شه‌تره‌نجه یا خود ناسر پێی وایه که ئه‌مه‌ش ده‌توانێ ببێته کایه‌یه‌کی شه‌تره‌نج؟
ناسر ساڵی 2003 پیشانگایه‌کی له زێده‌که‌ی خۆی( گوندی قلیچ) کرده‌وه که پڕبوو له میهره‌بانی و خۆشه‌ویستی و پێشوازییه‌کی باشی لێ‌کرا ، ئه‌م پڕۆژه‌یه کۆمۆڵه تابلۆیه‌کی ناتۆرالیستی و ئێکسپێرسیۆنیستی بوون که به دیواری ماڵه‌کانه‌وه ههڵواسرابون ، گرینگی ئه‌م پڕۆژه‌یه به باوه‌ڕی من نه‌ک له‌به‌ر خودی تابلۆکان بووه به‌ڵکوو له‌به‌ر ئاماده‌بوونی ناسر له کاتی پڕۆژه‌که‌دا له زێده‌که‌ی خۆی و گرینگتر له‌وه‌ش به‌سه‌رکردنه‌وه و سه‌ردانێکی مێهرهبانانهی ناسر بوو که جووڵه‌یه‌کی پڕ ئێحساسی گرینگیشی
تێدا بوو.
ناسر فه‌یزوڵڵابه‌یگی له هه‌ڵبژاردنی شوێن و گواستنه‌وه‌ی فه‌زای پیشاندان و که‌ڵک وه‌رگرتن له فه‌زاو شوێنی به‌ڕێوه‌بردنی تر بۆ پڕۆژه‌کانی هیچ کات نیگه‌رانی تووشی خۆی ناکات و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه له‌م دۆخه‌شدا ئه‌و هیچ کات نامۆ نییه، تێپه‌ڕین له سنووره‌کانی ئیکسپێرسیۆنیزمی دووپات بووه‌وه و هه‌ڵبژاردنی فۆڕمه نوێیه هونه‌رییه‌کان شوناسێکی هونه‌ری هاوچه‌رخی پێداوه و ئه‌و شته‌ی که‌بۆ من گرینگه ئه‌وه‌یه که زۆرجار فۆرمه نوێیه هونه‌رییه‌کان له‌هه‌ر شوێنێک ده‌رده‌که‌وێ سه‌رێشه‌ی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام له هونه‌ری ناسردا به نوێترین فۆڕمه‌کانیه‌وه که‌متر وایه کێشه‌یه‌ک دروست بێ و په‌یوه‌ندی هه‌ر به‌رده‌وامه و ئه‌مه جیاوازییه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ هونه‌ری «نامۆ»دا هه‌یه. ناسر به تایبه‌ت له ئێکسپێرسیۆنیزمدا له ژێر کاریگه‌ری «نامۆ»دایه که ماوه‌یه‌ک قوتابی «نامۆ» بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هونه‌ری «نامۆ» هونه‌رێکی پڕ کێشه و پڕ ئاژاوه‌یه و دوو هونه‌ری تاڕاده‌یه‌کی زۆر لێک جیاوازن، هونه‌ری نامۆ زۆر جار زه‌حمه‌ته لێی تێبگه‌ی ، به‌ڵام ناسر به تایبه‌ت له پڕۆژه‌کانی دواتریدا ساده‌کردنه‌وه‌ی – شته‌کان و گۆڕانکاری له‌فۆڕمی گرته به‌ر. من پێم وایه ناسر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که له فه‌زا و ده‌ورووبه‌ر که‌ڵک وه‌رده‌گرێ ، به‌ڵام هه‌وڵی سه‌ره‌کی بۆ نیشاندانی زه‌ینیه‌تی خۆیه‌تی له پڕۆژه‌کانیدا و به تایبه‌ت ئه‌مه‌ش له پڕۆژه‌ی ناو ماڵه‌که‌یدا به ئاشکرا خۆی ده‌رده‌خا و نیشانی ده‌دا که ناوه‌ڕۆک زاڵتره له فۆڕم ، واته به‌ر له‌وه‌ی هێڵ و فۆڕم و ماتریاڵ فه‌زای ماڵه‌که‌ی داگیر بکا ، بابه‌ت و ناوه‌ڕۆک به‌رجه‌سته‌ترن و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیداره به هه‌مان ئێکسپێرسیۆنیزمی سه‌ره‌تای هونه‌ری ناسر که له‌م کۆتایی و پڕۆژانه‌ی ئاخردا به جۆرێک به دژه هونه‌ر ده‌گا. به تایبه‌تیش له هه‌مان پڕۆژه‌ی ناوماڵه‌که‌ی که هونه‌رێکی ئارام نییه.
پڕۆژه‌یه‌ک که ناسر له ماڵه‌که‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌ی برد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که فؤڕمێکی نوێ بوو له لایه‌کی تریشه‌وه پێداگری کردنی زیاتری ئه‌وه له‌سه‌ر زه‌ینیه‌تی خۆی وئه‌و شتانه‌ی که زه‌ینی پێوه سه‌رقاڵ کردووه. ماڵێک که به‌تاڵ کراوه له هه‌موو شتێک و پڕ بووه له وێنه و فۆڕمه هونه‌رییه‌کانی ناسر. ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌نیا تۆمارکردنی وێنه‌کان نییه له‌سه‌ر دیواری ناو ژووره‌کان ، به‌ڵکوو هه‌وڵدانه بۆ گه‌یاندنی زه‌ینی بینه‌ر بۆ فه‌زای ژیان که دووباره خۆی تێدا بدۆزێته‌وه و ورووژاندنی هه‌مان زه‌ینییه‌ته بۆ ئیش کردن له‌سه‌ر خود تا دواتر له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا ی خه‌سار و تێرۆرکراو. له پڕۆژه‌که‌دا کاره‌سات به ئاشکرایی نیشان دراوه پیاوێک که به‌ره‌و سووچی دیواری ژووره‌که هه‌ڵدێ و نیوه‌ی له‌شی له داوه‌وه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دایه و له گه‌یشتن به دۆخێکی تردا سه‌رکه‌وتوو نابێ، پۆرترێتی دوو ژن له سووچی دیواره‌که که کێشراوه‌ته‌وه و به شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراو له چوارچێوه‌یه‌ک گیراون و ته‌نیا وه‌کوو وێنه و یادگارێکی لێ هاتووه که له‌مانه تۆمار کراوه ، یادگارێکی تاڵ و پڕ له نیگه‌رانی ، له لایه‌کی تره‌وه له‌سه‌ر پۆرترێتی ژنێک، نیشاندانی منداڵان و مناڵێکی چه‌ند مانگه‌ی هه‌مان ژن که ڕووخساری نیشان نه‌دراوه و له جێگه‌ی سه‌ر و ده‌م و چاوی به ڕه‌نگێکی سوور کێشراوه‌ته‌وه و جگه نیشاندانی ئیحساسێکی دایکانه که به ڕوخساری هه‌ر دایکێکه‌وه دیاره که نیگه‌رانی له دایک بوونی منداڵه‌که‌یه‌تی له‌م دۆخه‌دا که ناسر پێی وایه و له ژووره‌که‌یدا خولقاندوویه‌تی . له لایه‌کی تره‌وه له دایک بوون و داهاتوویش به مه‌ترسی ده‌بینێ ، منداڵێک که هێشتا له دایک نه‌بووه، به‌ڵام جێگرهوهمی سه‌رچاوه‌ی دایکێتی و هه‌مان داهاتووشی بۆ چاوه‌ڕوان ده‌کرێ، که ئێستا دایکی تیێدا به‌سه‌ر ده‌با.
به باوه‌ڕی من هونه‌ری ناسر هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به داهاتوو نییه و ئه‌وه‌نده‌ی جه‌خت له‌سه‌ر ئێستا ده‌کاته‌وه که گرینگه بۆ ئه‌وه‌ی که واقێعی ئیستا ئه‌وی – به‌ره‌و ڕیالیسمێکی نوێ بردووه به تایبه‌تی به‌و جۆره‌ی خۆی پێی وایه و خوازیارێتی نیشانی بدا. هه‌ندێک جار وه‌کوو ئه‌و شته‌ی که بینراوه. پڕۆژه‌ی ناو ماڵه‌که‌ی ناسر به هه‌موو شێوه‌یه‌ک کاره‌سات نیشان ده‌دا و ئه‌مه‌ش له سۆنگه‌ی واقێعێکی تاڵ و داسه‌پاوه ، له‌جێدا نه‌بوونی چوارچێوه‌کانی ده‌وروبه‌ری تابلۆکان و جێگیر بوونی پۆرترێت و فیگۆره‌کان له‌و شوێنانه‌دا که هاوسه‌نگی له ده‌ست ده‌ده‌ن نیشانه‌ی ڕوونی لێکترازانی باری مرۆیی و ژیانی مرۆیی کۆمه‌ڵگایه‌که ناسر تێیدا ده‌ژی.
گۆڤاری وته2
ئادار، 2008
Source:Site Kurdistan ART
No comments:
Post a Comment
kurdistan art