مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر
سەرەتای سەرهەڵدانی قوتابخانە لە کۆیە
یەکەم قوتابخانە لە ساڵی ( ١٨٨٦ ) کرایەوە
لەسەردەمی فەرمانڕەوایی ( مدحت پاشا ) و دانانی بە والی بغدا ئاسۆیەکی نوێ لەبەردەم پڕۆسەی خوێندن کرایەوە ئەوە بوو یەکەم قوتابخانە لە شاری کۆیە لە ساڵی ( ١٨٨٦ ) کرایەوە ، دووا بە دوای ئەوە لە ساڵی ( ١٩٠٠ ) قوتابخانەیەکی تر لە گەڕەکی ( بەفری قەندی ) کرایەوە ئەو قوتابخانەش بە ناوی ( کۆیسنجق الابتدائی ) بوو ، کە لەو قوتابخانە زیاتر منداڵی موچە خۆر‌و ئەفسەرو دەسەلاتدارانی ( عوسمانی ) بوو ، ژمارەی قوتابیانی ئەو قوتابخانەش نزیکەی ( ٢٠ ) قوتابی بوو ، لە کاتی کردنەوەی ئەو قوتابخانە ( مەلا عبداللەی جەلی زادە ) وتارێکی خوێندەوە ، دوای ئەوە لەسەردەمی قایمقام ( ابراهیم بەگ ) دا قوتابخانەیەکی تر بە ناوی ( کویسنجق اولی ) کرایەوە ، ڕەوشی خوێندن بەو شێوە بوو تاوەکو کۆیە کرا بە مەڵبەندی قایمقامیەت .
لە پایزی ساڵی ( ١٩١٩ ) کۆیە بوو بە جێنشینی ( قایمقامیەت ) و لە ساڵی ( ١٩٢٠ ) بە فەرمی قوتابخانە لە کۆیە کرایەوە ، هەموو سوختەی سوختەخانەکەی ( مەلا ئەسعەد ) کە ژمارەیان ( ٣٠ ) کەس دەبوو گوازرانەوە ئەو قوتابخانە
( مەلا رەسول ) بە یەکەم بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانە دیاری کرا ، ( مەلا ئەسعەد و عاکف ئەفەندیش ) بە مامۆستا دامەزران هەر وەکو لە ( بەرایی ) ئاماژەی پێدراوە ، لەسەرەتادا خوێندن و نوسین بە زمانی ( تورکی و فارسی ) بوو ، بەڵام ( ئینگلیزەکان ) ئامۆژگاری ئیدارەو قوتابیەکانیان کرد کە لەمەو دوا بە زمانی ( دایک ) زمانی کوردی بخوێنن ، لێرەدا مەلای گەورەی کۆیە ( مەلا محمد جەلی زادە ) ڕۆڵی گرینگی هەبوو کە خوێندن بە زمانی دایک بێت ، وە هانی قوتابیانی دەدا دوور کەونەوە لە ئەفسانەو بایەخ بە زانست بدەن .
قوتابخانەی کچان لە ساڵی ( ١٩٢٣ ) کرایەوە شوێنەکەی لە خانوی ( عبدالرحمن شەرەف ) بوو نزیک مزگەوتی گەورەی کۆیە دووای چەند ساڵێک گوازرایەوە بۆ گەڕەکی ( بایزاغا ) ناوەکەی گۆڕا بۆ قوتابخانەی
( کۆیسنجقی کچان ) ، سەرەتا بەشێک ناڕازی بوون بە کردنەوەی قوتابخانەی کچان بەڵام دوایی کچەکانیان ناردە بەر خوێندن و پەشیمان بوونەوە .
کاتێک کە ( عصبة الامم ) مافی خوێندنی بە زمانی کوردی دەرکرد بەو بۆنەوە مامۆستایان و قوتابیانی کۆیە ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا بۆ بەردەم ( سەرای کۆیە ) کە قایمقام و موفەتیشی ئیداری ئینگلیز بوو لەگەڵ خەڵکێکی زۆر لەوێ کۆبونەوە لەوکاتە ( مەلای گەورە ) لەوێ ئامادە دەبێ و ئەو پارچە شیعرەیان بۆ دەخوێنێتەوە
هەستە پێشکەوە ئەی لاوی کۆیی
ئاگات لە خۆبێ کاروان ڕۆیی
بە نوری عیلمی ڕێگا بە دەرخە
بە زۆری بازوو بارێ بەسەرخە .
تێبینی / وێنەکە خوا لێخۆش‌بوو مامۆستا ( عبدالمجید نورالدین جەلی زادە ) یە ساڵی ١٩٣٤ گیراوە .
ئا : دڵدار جەلی زادە
سەرپەرشتیاری پەیجی شاری كۆیە وەرگیراوە
٢٠
كامیرە - چە تۆ حسن
هاشم جەباری ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی دیده‌وانیی قوتابخانه‌ی ( ئەربیل ئولا ) ی سه‌ره‌تایی بووە له هه‌ولێر - ساڵی 1958 .
مامۆستا و پەروەردەكار (عه‌بدوڵڵا مه‌رعی) لەم وێنەدا له‌گه‌ڵ سۆزان و سامان و سالاری كوریشی له‌سه‌ر بۆنیتی سه‌یاره وێنەكە له به‌ستۆڕه ساڵی ١٩٧٢گیراوە.. مامۆستا عه‌بدوڵڵا ٤٨ ساڵ خزمه‌تی هه‌بوو له په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر.. مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ر بووه له ناوه‌ندی برایی و په‌یمانگای مامۆستایانی مه‌ركه‌زی و په‌یمانگای مامۆستایانی كوڕان و كچان له هه‌ولێر تا ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی به‌ڕێوه‌به‌ری چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی ناحكومی بووە
مامؤستاى گه وره ( على حسين كسرة )سال په نجاكانه و شوينيش ناو ياريگاى هه وليره ، مامؤستا له گه ل جگه ر گؤشـــه كانى دا كــه سه رپه رشتيارى په روه رده ى وه رزشى شارى هه ولير بوو
الهيئة التدريسية لإعدادية كردستان للبنين في أربيل للسنة الدراسية
1971ــ1972
1971ــ1972
ب-پەيج شێرزاد رەسول : چادرگه‌ی دیده‌وانی قوتابخانەى ئەربيل ئولا- ناوچه‌ی سه‌رمه‌یدانی بناری چیای سه‌فین - شه‌قڵاوه / سه‌رله‌به‌یانیی 12/7/1958
ئەرشيف و رابەرى ديدەوانى :سەيد هاشم جەبارى
ساڵی 1978 رۆژنامەنووس نازم دڵبەند دیدارێکی روژنامہ نوسی لہ گہ ڵ ھونہ رمہ ندی مامۆستای شێوہ کار خوالێخوشبو(ئەسکەندر عثمان)لہ ناو بازاری چہ خماخچی_یان۔لہ دوکا نی (مام حہ مید چہ خماخچی)لہ ھہ ولێربہ کامێرای وێنہ گر (ابوصباح)ی رہ حمہ تی ۔
هەڵمەتی نەهێشتنی نەخوێندەواری.ساڵی1979-1980
مامۆستا ( كه‌ریم حه‌مه‌د خدر) كۆیی
هونه‌رمه‌نده ڕه‌نگ ماندووهكه
ڕێك (51) ساڵ پێش ئێمڕۆ, تازه ده‌هات خولیایی ڕه‌نگه‌كان و قه‌ڵه‌مه‌كان بم, له كتێبخانه‌ی گشتی كۆیه، كه پێیان ده‌گوت( كتێبخانه‌ی سه‌ڵاحه‌ددینی گشتی)، له شوێنی (پاركی شه‌هیدانی قوڕه‌به‌رازه)ی ئێستا دا, بینیم پێشه‌نگایه‌كی هونه‌ری زۆر جوان و سه‌رنجڕاكێش كراوه‌ته‌وه, دیواره‌كانی هۆڵه به تابلۆی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی هه‌مه قه‌باره ڕازاندراوه‌ته‌وه. ئه‌مه یه‌كه‌م پێشه‌نگای نیگار بوو له ژیانمدا بیبینم. به ڕاستی وێنه و دیمه‌ن و نیگاره‌كان , هونه‌ر یان له‌لا خۆشه‌ویستتر كردم. ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی پێشانگایهكهی سازكردبوو, مامۆستا ( كه‌ریم حه‌مه‌د) بوو. من له‌م كتێبخانه‌دا, ساڵانی دواتر , ته‌نیا (3) پێشه‌نگای دیكه‌م بینی كه مامۆستایانی هونه‌ر( دڵشاد نه‌جیب ( 1969) و په‌رژین جه‌لال 1975)) سازیان كردبوو, سێًیهمین پێًشهنگاش، كه‌له نووسه‌ر و ئه‌دیبی كۆچكردوو( محموود زامدار) كردبوویه‌وه (1976) ، كه وێنه‌ی به‌رگی هه‌موو ئه‌و گۆڤاره كوردییانه و ڕووی هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه كوردییانه‌ی نمایشكردبوو, كه خۆی كۆی كردبوونه و پاراستبوونی.
ئێمڕۆ(25ی ئیلولی 2016), یه‌كه‌م ساڵیادی كۆچی مامۆستای هونه‌رمه‌ند ( كه‌ریم حه‌مه‌د )ه, كه مامۆستای مێژوونووس (تاهیر ئه‌حمه‌د حه‌وێزی) له كتێبی مێژووی كۆیه, به جوانی باسی ده‌كات. مامۆستا ( كه‌ریم حه‌مه‌د) باغێكی هونه‌ری جوان بوو ، زۆری گوڵه‌باغی جوانی پێًشكهش به هونه‌ری كوردی كرد و هه‌موو ته‌مه‌نی له پێناو هونه‌ردا, وه‌ك مامۆستا, به شاگردهكانی به‌خشی, له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا, چونكه كوردێكی پاك و خاكپهروهربوو، خۆی له هونه‌ر دزییه‌وه له ترسی ئه‌وه‌ی (تابلۆی وێنه‌ی سه‌ددام)ی پێنهكێشن و له بۆنه‌كاندا ناچاری نه‌كه‌ن درۆشم و نیگاری (قادسییهیان) بۆ بكێشێت.
داخی گرانم, كه‌سانێك هه‌ن ئێمڕۆ له‌سه‌ر شانۆی كوردستانی باشووردا, نه نووسه‌رن و نه هونه‌رمه‌ند, ته‌نیا له‌به‌ر خاترخاترانێی حیزبی ساڵانه شه‌ش حه‌وت جار خه‌ڵات ده‌كرێن, كه‌چی هونه‌رمه‌ندێكی خاكی و نیشتمان په‌روه‌ری وه‌كو مامۆستا (كه‌ریم حه‌مه‌د) به بێده‌نگی خزمه‌تی خۆی ده‌كات و به بێده‌نگی ماڵئاوایمان لێده‌كات. ئه‌مه ڕۆژگاره!
دروود له گیانی پاكی ئه‌و مامۆستایه‌ی من و هه‌زارانی وه‌ك منی به باده‌ی هونه‌ر سه‌رمه‌ست كرد.
فه‌رموون ئه‌مه ژیاننامه‌ی ئه‌م پیاوه جوانه‌یه:
• 1941 له كۆیه چاوی به دونیا هه‌ڵێناوه.
• 1962 په‌یمانگای هونه‌رجوانه‌كانی له به‌غدا ته‌واو كردووه.
• 1963 تا ....؟19وه‌ك مامۆستای هونه‌ر له قوتابخانه‌كانی كوردستان ده‌رسی گوتوته‌وه .
• چه‌ندین پێشانگه‌ی هونه‌ری له كۆیه و هه‌ولێر و شاره‌كانی كوردستان كردۆته‌وه.
• ئه‌ندامی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بوو.
• پێناسه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و, یه‌كێك بوو له‌و (3) پێناسه‌ی , كه تیپی مۆسیقای باواجی مۆڵًهتی پێوه‌رگرت.
• كتێبخانه‌ی (كۆسره‌ت)ی له هه‌ولێر كرده‌وه.
• له ڕۆژی 25 ی ئیلولی 2015 ماڵئاوایی یه‌كجاری لێكردین.
• دروود له ڕۆحی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی ڕه‌نگ و نیگاری بۆ نه‌وه‌كانی كورد كرده دیاریی.
فازیڵ شەورۆ
Source:Site Kurdistan ART
No comments:
Post a Comment
kurdistan art