Hawler Qishla
گەڕەكی عەرەب ئەم گەڕەكە دەكەوێتە خوارووی قەڵای هەولێر و یەكێكە لە گەڕەكە كۆنەكانی شاری هەولێر. خانووەكانی ئەم گەڕەكە لەكەرپووچ دروستكراون و دەرگا و پەنجەرەكانی لە دارو ئاسنە هەندێك لەم خانووانە نەخش و نیگاری تێدابەكارهاتووە كە هەندێكیان زۆر جوان و سەرنج ڕاكێشن. وەستای بیناسازی توانیویەتی بەكەرپووچ شێوازی جوان بۆ داپۆشینی خانووەكان (واجهە) بەكاربهێنێت ، كۆڵانەكانی ئەمگەڕەكە بەشێوەی پەناوپێچ دروستكراون كە ئەمەش تایبەتمەندی ئەوكاتە لەخۆ دەگرێت ،یەكێك لە شوێنەگرنگەكانی ئەم گەڕەكە قشلەی(سواری) یە مێژووی گرنگی تایبەتی هەیە
Source:Site Kurdistan ART
Photo:RebazOmar
No comments:
Post a Comment
kurdistan art