پەردەلادان لەسەر پەیکەری (لەتیف قادر)


ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢١/٦/٢٣) پارێزگای هەڵەبجە مەراسیمی پەردەلادان لەسەر پەیکەری خوالێخۆشبوو(لەتیف قادر) ی سازکرد .
سەرەتا بەکردنەوەی پێشانگه‌ی وێنەی ئەرشیفی هەڵەبجە بەرنامەکان دەستی پێکردو پاش وتەی بەخێرهێنان ،بەڕێز مامۆستا(محمد فتاح) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە وتاری بەخێرهاتنی پێشکەش ئامادەبووان کردو لەوتارەکەیدا باسی دڵسۆزی و خۆشەویستی خەڵکی هەڵەبجەی کرد  بۆ ئەوکەسانەی دێنە ئەم شارەو خزمەتێک بەم شارەدەکەن .پاشان پارێزگاری هەڵەبجە لەوتەیەکدا ڕۆڵی کۆچکردوی بەرزنرخاند لەڕوی خزمەتکردن بەهەڵەبجەو ئاوەدانکردنەوەی ،پاشان بروسکەی (فواد بابن)  خوێنرایەوە و ئەندازیار (عومەرعینایەت) چەند یادو یادەوەریەکی لەگەڵ کۆچکردو گێڕایەوەو .پاشان هونەرمەند (میدیاحسێن) بەدەنگە پڕسۆزەکەی گۆرانیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و پاشان چەند گۆرانیەک لەلایەن هونەرمەند (خالید عومەر) ـە وە پێشکەش ئامادەبووان کرا ،پاشان لەلایەن کەسوکاری کۆچکردو بەڕێزپارێزگاری هەڵەبجەوە پەردە لەسەر پەیکەری (لەتیف قادر)لادرا و لەلایەن ئامادەبوانەوە تاجەگوڵینەی ڕێزو وەفا دانرا.
فۆتۆ /ڕاگەیاندنی پارێزگا









No comments:

Post a Comment

kurdistan art