شەوی 30/1/2021 لەلایەن چەند کەسێکەوە په‌یكه‌ری( فەقێ ئەحمەدی دارشمانە ) لە شاری قەڵادزێ شكێنرا


شەوی 30/1/2021 لەلایەن چەند کەسێکەوە په‌یكه‌ری( فەقێ ئەحمەدی دارشمانە ) لە شاری قەڵادزێ شكێنرا


كوردستان ئارت بۆپشت راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ په‌یوه‌ندی كرد به‌ په‌یكه‌رساز (هادی هونه‌ر) 

ناوبراو گوتی شەوی 30/1/2021 لەلایەن چەند کەسێکەوە ئه‌م په‌یكه‌ره‌ی ( فەقێ ئەحمەدی دارشمانە )هێرشی کراوەتەسەر و شکێنراوە ، ئامێری شۆڤڵ بەکارهاتووە بۆ ڕووخاندنی ، بنکەی نەهێشتنی تاوان و پۆلیس و ئاسایشی قەڵادزێ لێکۆلینەوەیان دەست پێکردووە.

له‌ پرسیارێكی كوردستان ئارت ئاخۆ هۆكاری شكاندنی ئه‌م په‌یكه‌ره‌ چیه‌؟ ناو براو گوتی هۆکاری شکاندنی ئەم پەیکەرە نادیارە ، 

بەڵام ئەمە ھەر شکاندنێکی ئاسایی نیە، بەڵکو زەنگێکی مەترسیداری دروستبوونی فکرێکی کۆنەپەرست و تاریک بین و دوور لە سەقافەتە. ئەمە سەرھەڵدانی  ڕەشبینی و دژایەتی کردنی جوانیەکانە  لەلایەن کەسانیێک کە  خاوەن ئایدۆلۆژیایەکی ترسناکن.

شکاندنی پەیکەر  لەم سەردەمەدا ، ئاماژەیەکی ترسناکە بۆ سەرھەڵدانی بیرێکی دەمارگیرو توندڕەوو عەقڵیەتێکی تاریک و کۆنەپەرست و دواکەوتوو ، جا ئەم ڕقە ڕقی دینی بێت یان ڕقی شەخسی و چینایەتی ،  بەرھەمی بیرێکە ژیان و دنیا بەھەموو جیاوازیەکانەوە ڕەتدەکاتەوە.

پەیکەری فەقێ ئەحمەد لە ڕووانگە مێژووییەکەوە تایبەتمەندی خۆی هەیە کە کەسایەتییەکی مێژوویی و سەرکردەیەکی لێهاتوو بووە لەسەردەمەکەی خۆیدا ، ئەمە هۆکارێکە بۆ شکاندن و رووخاندنی ، هەروەها ئەو پاڕکەی کە پەیکەرەکەی لێ دانراوە لە سەرەتای شارە و شوێنەکە کەمێک چۆڵە بەتایبەت لە کاتی شەودا ، ئەمەش دەرفەتی زیاتری داوە بەو کەسانەی ئەم کارە قێزەونە ئەنجام بدەن

له‌پرسیارێكی تری كوردستان ئارت ؟

پێش ئەو پەیکەرەش پەیکەری تر هەبوە شکێنڕابێت ، کەسیش نەی زانیبێت کێ بوە ؟

ناوبراو گوتی. بێگومان پەیکەر هەبووە کە پێشتر لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە شکێنراوە ، بەتایبەت پەیکەری شەهید سنەوبەر ، چەندین پەیکەری تر هەیە کە لە ناو شار و لە دەروازەی شار دانراوە بەڵام تا ئێستا ماونەتەوە و نەشکێنراون.

له‌ دووا وته‌ی په‌یكه‌رساز هادی هونه‌ر ده‌ڵێت هیوام ئەوەیە ئاستی ڕۆشنبیری هاوڵاتیان بەرامبەر هونەر و کارە هونەرییەکان بەرزتر بێت ، ئەم پەیکەرە بوو بە موڵکی گشتی ، بۆیە بە کارێکی تیرۆرستی دەزانم ، هیوادارم تاوانباران دەستگیر بکرێن و بە هەمان مادەی تیرۆر سزا بدرێن. وە لایەنی پەیوەندیدار و بەرپرسانی ئیداری ناوچەکە زیاتر لە خەمی پاراستنی هونەر و کلتور بن، ڕێز گرتن و پاراستنی هونەر ، گێڕانەوەی شکۆی هونەرمەندە.

شایه‌نی باسه‌ پەیکەری فەقێ ئەحمەدی دارشمانە  لە شاری قەڵادزێ لە بەردەم پاڕکی شنە دانراوە، بەرزی پەیکەرەکە دوو مەتر و سی و پێنج سانتیمەتر بەرزە و قاعیدەکەشی دوو مەتر بەرزە ، ماتڕیاڵی  فایبەرگڵاس بەکارهاتووە، ڕێکخراوی دینکە لە چوارچێوەی پڕۆژەی بەکەلەپورکردنی پشدەر سەرپەرشتی کردووە ، کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت بە سپۆنسەری بەرێز د. تەها رەسوڵ  ئەنجامدراوە.

هادی هونەر و زانیار قادر کاری پەیکەرسازییەکەیان کردووە.

لە بەرواری 27/10/2020 پەردەی لەسەر لادرا

شەوی 30/1/2021 لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشی کراوەتەسەر و شکێنراوە ، ئامێری شۆڤڵ بەکارهاتووە بۆ ڕووخاندنی  









  

No comments:

Post a Comment

kurdistan art