37 ساڵ لە شکست و فەشەل...
لە یادى دامەزراندنی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستاندا,
دەبێت ئەم یادە هەروەک یادەکانى تر بە سەرماندا تێنەپەرێت وە هەڵوێستەى خۆمان لەسەر ئەم سەندیکایە بخینە ڕوو.
سەرەتا من وەک خۆم پیرۆزبایتان لێناکەم, بەڵکوو داوادەکەم بە زووترین کات سەندیکاى هونەرمەندان دابخرێت بۆ هەتاهەتایى...
لە دواى تێپەڕینى ( 37 ) ساڵ بەسەر دامەزراندنى سەندیکاى هونەرمەندان دەمەوێت هەندێ پرسیار بروژێنم و بتوانم داواکاریە بگەیەنمە هەموو کەسێک تا بتوانین بە هەموومان ئەم سەندیکایە لە کاربخین وە بتوانین بەدیلێک بدۆزینەوە بۆ ئەم سەندیکایە کە شایستەى سەردەم و کاتى خۆیبێت! گرنگ نییە لە ژێر چ ناێکدا بیت گرنگ ئەوەیە سەربەخۆبێت و خیتابى ڕەخنەى و هەڵوێستى و جارەسەرى تایبەت بە خۆى هەبێت بەرامبەر بە کێشەکانى ناو هونەر و کۆمەڵگە و هونەرمەندان.
پرسیار...؟