داڕمانى کولتورى و نەبوونى سیاسەتێکى کولتورى تۆکمە...
كن- زامۆئا داراغا 2019
داخستنى مۆزەخانەى نیشتمانى ئەمنە سوورەکە بە نموونە,
ئەوەى لە ئێستادا دەگوزەڕێت دەرئەنجامە هۆکارى ئەو سیاسەتە کولتوریە هەڵانەیە کە لەم 28 ساڵەى رابووردودا کراوە, قوربانى یەکەمى هەموو شکستێکى سیاسى هونەر و ڕۆشنبیرى و کولتورە ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەرێتەوە, یەکێک لە و هۆکارانە ئامادە نەبوونى ئەعەقڵیەتى بەرێوەبرنە ( منجمێنت ) و نەبوونى سیاسەتێکى کولتورى سەربەخۆ کە ئەمە وایکردوە هونەر و ڕۆشنبیرى وەک پاشکۆ دەربکەوێت وە لە پێناو بەرژەوەندى دەستە و تاقمێکدا.
لەگەڵ نەمانى ئەو دەستە و تاقمانەدا ئەم دەزگا هونەریانەش نامێنن, هەموو مان مێژووى ئەمنە سوورەکە دەزانین چەند گرنگە بۆ شارێکى وەک سلێمانى لە ڕووى سیاسی و مێژوویەوە, لێرەدا دەمەوێت ئەو خاڵە بخەمە ڕوو کە چۆن کێشەى نەبوونى سیاسەتێکى ڕوون و