پێشانگه‌ی تایبه‌تی سیرامیك له‌ گەلەری ئاهوو له‌ شاری سلێمانی٣١-٨-٢٠١٩


كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی تایبه‌تی كاری هونه‌ری سیرامیك بۆ خانمه‌ هونه‌رمه‌ند مه‌هابات  جه‌مال
له‌ گەلەری ئاهوو  له‌ شاری سلێمانی
بە ئامادەبونی ( حەمەی حەمە سەعید ) وەزیری رۆشنبیری و لاوان و هونەرمەندان 

تایبه‌تمه‌ندی شوین و كات له‌ دوو قۆناغی‌ كاره‌ فۆتۆكانی هه‌ڵۆ لانۆ

تایبه‌تمه‌ندی شوین و كات له‌ دوو قۆناغی‌ كاره‌ فۆتۆكانی هه‌ڵۆ لانۆ
لە نوسینى:- هونەرمەند ئاڤان سدیق

هه‌ڵۆ لانۆ كاره‌ فۆتۆ كانی له‌ سی قۆناغدا خۆی ده‌بینیته‌وه‌ كه‌ له‌نیوان كۆتای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان تا ئه‌مرۆ به‌رده‌وامیان هه‌یه‌ ، قۆناغی یه‌كه‌م كه‌ سه‌ره‌تای كاركردنیه‌تی وه‌ك فۆتۆگرافه‌ر به‌ خولیا ده‌ست پیده‌كات بۆ ئامیری كامیرا و وینه‌گرتن . له‌سه‌ره‌تادا فۆتۆكان زیاتر له‌ دیكۆمینتكردن و كاری ستریت فۆتۆگرافی و فۆتۆ جۆرنالستیه‌وه‌ نزیكه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تایبه‌ت مه‌ندی له‌ فۆتۆ سه‌ره‌تایه‌كانیدا به‌دی ده‌كریت وه‌ك وینه‌گرتنی ئازاره‌كانی مرۆڤه‌كانی ناو نه‌خۆشخانه‌كان و مناڵه‌ بی خانه‌كانی سه‌ر جاده‌كان و مرۆڤه‌ وپه‌ناهه‌نده‌ی ناو كه‌مپه‌كان و زۆر جار وینه‌ی مرۆڤه‌كان ته‌ڵخ و ناروونه‌ به‌ربه‌ست له‌ نیوان مرۆڤ و