شێوه‌كارو په‌یكه‌رسازی كورد(فاروق عه‌بدولرحمان)ساڵی ١٩٧١ له‌شاری سلێمانی له دایك بوه . ناوبراو ده‌رچوی به‌شی په‌یكه‌رسازیه له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی شاری سلێمانیه ساڵی ١٩٩٠ - ١٩٩١
فاروق عه‌بدولرحمان به‌شداری چه‌ندان پێشانگه‌ی هاوبه‌شی كردوه له كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات جگه له‌به‌شداری كردنی له دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كانی شار به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ په‌یكه‌ر سازی كورد(شۆرش ئه‌مین) له‌وكارانه‌ش په‌یكه‌ره‌كانی ئاسكه‌كانی كانیسكان له شاری سلێمانی
په‌یكه‌ری ئه‌سپه‌كانی به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر له شاری هه‌ولێر جه‌گه له نافوره‌كان هه‌ر له شاری هه‌ولێر كه‌هه‌ندێكیان له ئێستادا بونیان نه‌ماوه له‌ئێستادا شێوه‌كارو په‌یكه‌رسازی كورد(فاروق عه‌بدولرحمان)له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژیت
ناوبراو به‌رده‌وامی هه‌یه له سه‌ركاره هونه‌ریه‌كانی له وڵاتی ئه‌ڵمانیاو هه‌رله‌وێش خه‌ریكی كارێكی مۆنومێنتیه بۆ شاری(Etzenricht)له وڵاتی ئه‌ڵمانیا