پلاستیك بۆمبێكی بێ ده‌نگه‌


ناوی كار_ پلاستیك بۆمبێكی بێ ده‌نگه‌ 
كاری هونه‌رمه‌ند وریا عومه‌ر
شوێن- وڵاتی ئه‌ڵمانیا 

 

لادانی پەردە لەسەر پەیکەری مامۆستای شێوەکار (حوسێن عەبدوڵا)


ئەمڕۆ دووشەمە (٨-٧-٢٠١٩) لە مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومی و حزبی و هونەرمەندان و دۆستان و کەسوکاری هونەرمەند، پەردە لەسەر پەیکەری هونەرمەندی شێوەکار مامۆستا (حوسێن عەبدوڵا) لادرا.
لەو مەراسیمەدا، سەرەتا نووسەر و مامۆستا (ئیسماعیل بەرزنجی) وتەی بەخێرهێنانی میوانانی پێشکەش کرد و ئینجا تیشکی خستە سەر ئەرک و بەرپرسیاریی دامەزراوە هونەری و رۆشنبیریەکان بەرامبەر بەو هونەرمەندانەی تەمەنێکی زۆر لە خزمەت بواری هونەر و رۆشنبیریدا دەبەنە سەر، هەروەها تیشکی خستە سەر رۆڵی مامۆستا (حوسێن عەبدوڵا) لە خزمەت بە بواری هونەر لە شاری هەولێر.
ئینجا  به‌رێز(نەزاد هادی) پارێزگاری هەولێر، وتەیەکی پێشکەش کرد و بەگشتی رۆڵی هونەرمەندان و رۆشنبیرانی لە پێشخستنی پرۆسەکەدا بە گشتی و مامۆستای شێوەکار بەتایبەتی بەرز نرخاند و ئەم کارەیشی بە نواندنی وەفایەک بەرامبەر بە خزمەتی ئەو هونەرمەندە و تەواوی هونەرمەندان زانی.
پاشان به‌رێز(فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، سەرەتا بیرەوەرییەکی کۆنی خۆی لەگەڵ مامۆستا حوسێن عەبدوڵا گێڕایەوە، ئینجا باسی لە پێگە و رۆڵ و توانای مامۆستای هونەرمەند کرد و هیواشی خواست، کە هونەرمەندان و ئارەزوومەندانی بواری هونەر سوود لە ئەزموونی ئەو مامۆستا و هونەرمەندە بەتوانایانە وەربگرن.
دوای بەدوای ئەم وتارانە، فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی مامۆستای شێوەکار بە سکرین نمایش کرا. ئینجا پەردە لەسەر پەیکەرەکە لابرا.
 فۆتۆ: میران سیروان چاوبەخاڵ