▼
تەیسەفون
تەیسەفون ناوی پایته‌ختی مێژوویی ئیمپراتۆریەتی ساسانیەڪان(226پ،ز- 651ز) بوو شاره‌ڪه پێش تــــــــریش پایته‌ختی پارثه‌کان(٢٤٧پ.ز-٢٢٤ز) بووه تەیسەفون ده‌که‌وێته که‌ناری ڕۆژهــــه‌ڵاتی ڕووباری دیجله، له 35 کیـلۆمەتری خوار به‌غدا. واتا به‌رامبه‌ر شوێنی جــارانی شاری سلوکیای گرێکیی سه‌رده‌می هێلینیی. دیارە مەبەستم هەمان شاری کۆن و مێژوو
ییە کەئێستا بەناوەکانی (المدائن، مەدائین)و (سەلما
ن پاک)یش دەناسرێت ...
کۆنترین دەرکەوتنی ناوی شارەکە، له ته‌ورات، کتێبی عه‌زرا، به شێوه‌ی Kasfia، کاسفیا هاتووه، که شاره‌زا
یان لایان وایه هــــــاوڕه‌گه له‌گه‌ڵ ناوی کاسییه‌کان و ده‌ریای کاسپێن یان قه‌زوین واتاناوەکەی دەگەڕێتەوە سەر ناوی گەلی هیندۆروپیی کاسیی، کە ڕەنگە هەر ئەوانیش ئاوەدانیان کردبێتەوە ...
ته‌یسه‌فون له سه‌ده‌ی شه‌شه‌می زایینی‌دا، به گه‌وره
ترین شاری سه‌رگۆی زه‌وی داده‌ندرا، به‌ڕووبه‌ری 30 کلم چوارگۆشه‌ییه‌وه. سه‌ره‌تا به زمـــــــانی گرێکیی پێیگوتراوه T(h)esifon، تهێسیفۆن، ئینجـــــــــــــا Et(h)esifon، ئێتهیسیفۆن. دره‌نگتریـــــــــش بۆته ktesiphon، کتێسیفۆن. له لاتینیی Ctesifon، که به تێسیفۆن گۆکراوه له‌ده‌قه‌کانی پارتیی وسوغدیی
و سریانییش Tyspun، تیسپوون. له په‌هـــــــله‌ویی Tisfun، تیسفون. له عـــەره‌بییدا، ناوی شارەکە، بە شێوەکانی (طیسفون، ته‌یسه‌فون) و (قــــطیسفون، قه‌ته‌یسفون) هاتووە. دواتر، له‌به‌ر گه‌وره‌یی شارەکە، ناویان ناوه (المـــــــدائن، مه‌دائین)، به واتای شاران، چونکە کەناڵەکانی ڕووباری دیجلە، شارەکەی کردبووە سێ بەشی لێکدابڕاو، کە وەک سێ شاری سەربەخــۆ وابووە له‌ئه‌رمه‌نیی کۆن شارەکە پێیگوتراوە Tizbon، تیزبۆن ...
قەڵای زێوێ
قەڵای زێوێ ...
قەڵای زێوێ دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەباکوری ڕۆژئاوای شاری سەقــــــز بەدووری 55 ڪم دەکەوێتە گــــوندی زێوێ مێژووی دروست کردنی ئەم قەڵایە بۆ سەردەمی مانای یەکان و مــــــــادەکان دەگەڕێتەوە لە 900 بۆ 700 ساڵ پێش زاین ...
لەساڵی 1947 بەهۆی بەفر و بارانەوە چەندین پارچە شوێنەواری گــــــــــرنگ لەقەڵای زێوێ دەرکەوت دوای هەڵکۆلین بەسەدان پارچە شوێنەوار دۆزرانەوە لەوانە سەری هەوڵــۆ و ڕیتۆن و بازن و ملوانکە و پلیتی زێڕ وپەیکەرو گۆزە و چەندان شتی تریش کە زۆربەیان لە زێر‌و زیو عاج و کانزایی تر دروست کراون ....
قەڵای زێوێ لەبەر گـــرنگی و دەوڵەمەند بەو هەموو شوێنەوارە بەنـرخانەی تیایدا دۆزرایەوە ناونراوە بە گەنجینەی قەڵای زێوێ ...
ئەوەی جێگای داخە فارس ئەوپارچە شوێنەوارانەی لەمۆزەخانەکانی سنەو تاران هتتتد داناون و بەناوی شوێنەواری خۆی واتە ئەخمینیەوە نمایشیان دەکات
ئامانج لەوکارەسرینەوەو شێواندنی ڕابردوو مێژووی
گەلی کوردە