▼
هەڕەشەكردن له خهونی شارهكانی ڕهنگ
نووسینی .نیهاد جامی دەربارەی چەند تابلۆیەكی شێوهكاری كور عومور دهروێش
ئامادەبوونەوەی مرۆڤەکانی ناو ژیانە، ئەوە گەڕانەوەیە بۆ دوالیزمەکانی ژیان و مەرگ، ئامادەبوونی ھونەر ونبون دەگۆرێتە سەر نەمریی، ھێزی ژیان گەرانەوەی مانایە بۆ ناو جوانی کوژراو، کوشتن لەھەردوو ئاستی جەستەیی و فیکریەوە، تابلۆی شێوەکاری دەکاتە رووبەرێک بۆ ئەوەی بتوانین ئاسۆیەک لەناو ڕەنگدا بدۆزینەوە، ئەگەر کوشتنی ژن پاساوی کەوت ی بەھای مرۆڤ بێت، ئەوا لەرێگەی فیگوری ژنی کوژراو بەھا بۆ جوانی دەگەرێنێتەوە، لەو کاتەدا رووبەری مەرگ دەگۆرێتە سەر رەنگی شین، شین کە چەندە دەلالەتە بۆ زەوتکردنی ئارەزوی ژیان لەجەستە، لەھەمان کاتدا دەلالەتی ئاو دەبەخشێت، ئەوە پاکیزەی دۆخی ژنبوونە، کە دەچێتەوە سەر پەڵە ھەورێکی ئاسمان، بۆ ئەوەی ئەو رەنگی شین نەبێتە رووبەرێکی ناتەواو، لەبەرزایی ئەودیوی فیگور ئێمە پەڵەی خوێنی ڕژاو دەبینین، ئەگەر رەنگی شین گوزارشت لە شینبونی جەستە و شینگێران بێت بۆ جەستە وەک