ترس لە گۆران کارى و تازە گەرى و جووینەوەى سونەتى
پڕۆژەى دیوارى ڕاگرى شەقامى سالم, ئاسیا سێل بە نموونە
لە سەرەتاى مانگى نۆ ئاسیا سێل پێشبڕکێى پڕۆژەى دیوارى ڕاگرى شەقامى سالمى ڕاگەیان, من یەکێک بووم لە کەسانە کە پڕۆژەم ئامادەکرد و بەژداریم کرد لەژێر ناوى ( ژینگەیەکى تەندروست ) لەڕێى ئەم پڕۆژەیەوە ویستم ئەو کارە ناشرینەى کە پێشتر کرابوونەیهێڵم و هاولاتى ڕزگاریان بێت لەو وێنە ناشرینانە بەلام پرۆژەکە بۆمن دەرنەجوو, وا بیرم دەکردەوە کە ئاسیا سێل شتێکى زۆر ناوازە و جوان دەکات وتم لەوانەیە داهێنان بکات بە پێى ئەوەى وەک گەورەترین کۆمپانیایەکى کۆمینیکەیشن وە بەو توانا گەورەیەى کە هەیەتى هەم وەک زانست و زانیارى هەم وەک پارە بودجە, بەلام ئەوى دەرکەوت وانەبوو وە پڕۆژەى نوێ نەبوو تەنها دووبارەکردنەوەبوو هەمان مادە و هەمان تەکنیک وە هەمان هونەرمەند کە پێشتر کارى کردبوو لەسەر ئەو دیوارە ڕاگرە,
کێشەى زۆربەى خەڵک لە یەک شتدا کۆبووبووە ئەوەیش گۆرینى وێنەى کەسایەتیە بەناوبانگەکانى شار بە هۆتێلى شارى جوان بوو, لێرەدا وەک سۆزێکى دەستە جەمعى دەتوانم تێبگەم بۆ وا توڕەبوون, بەڵام بۆ ئەمە ڕوویدا؟
ئاسیا سێل هات هەمان شتى دووبارە کردەوە لە کارە سونەتیەکە دەرنەجوو هیچى تازەى پێشکەش نەکردین کەسمانى شاگەشکە نەکرد بە شاکارێکى هونەرى ناوازە, بەڵکو بە پێجەوانەوە هات هەمان هەڵەى پێش خۆى دووبارە کردەوە فەزاى شارى پیسکرد بە بۆیاخێکى کوالیتى نزم دواى یەک ساڵ ڕەنگەکانى دەگۆردرێت و خڕاپ دەبێت, وێنەى هۆتێلێکى بۆ دووبارە کردینەوە کە لە هەموو شوێنێکى شارەوە دیارە, بەلام با لە خۆمان بپرسین؟ ئەو کارەى پێشتر ئەوەندە شاکارێکى هونەرى بوو کاریگەرى هەبوو بەسەر هاوڵاتى شارەکەوە بووبوو بە بەشێک لە مێژووى شارەکە , بە دڵنیایەوە نەخێر بەلام ئەمەى ئێستا دەکرێت زۆر خراپترە لەوەى پێشووتر بۆیە هاوڵاتى هاتە دەنگ و بەدڵین نەبوو,
دەبێت هۆکار چی بێت ئێمە ترسمان هەبێت لە گۆرانکارى و تازەگەى چى وامان لێدەکات ئەم جووینەوە سونەتیە وا پیرۆزبێت کەنەتوانین لێى دەربازبیت بە تایبەتى کۆمانیایەکى گەورەى وەک ئاسیا سێل, ئەمە پێوستى بە تێڕامانە بیر کردنەوە هەیە.
لێرەوە دەمەوێت ئەو پڕۆژەیەى خۆم بڵاو بکەمەوە کە وەک بەدیلێک بوو بۆ ئەو دیوار بەندە کە پێشووتر وێنەى کێشرابوو وە کە لەلایەن ئاسیا سێلەوە قبوڵ نەکرا...
ناوى كارەكە:- ژینگەیەكى تەندروست
بیرۆكەى كارەكە:-
لە دڵسۆزى مەوە بۆ شارەكەم و لە پێناو دابین كردنى ژینگەیەكى تەندروست بۆ شارى سلێمانى وهاولاتى شارەكە, بیرۆكەى ( ژینگەیەكى تەندروست ) كارێكى ژینگە پارێزیە كە پێكهاتووە لە پاك كردنەوەى دیوارە ڕاگرەكە لەو وێنە و بۆیاخانەى كە پێشتر لە سەرى نەخشاندراوە, واتا كارەكەى من بریتیە لە پاك كردنەوەى دیوارە ڕاگرەكە بە شێوازێك كە بگەڕێتەوە سەر شێوەى یەكەمى دیوارەكە پێش 50 ساڵ دروستكراوە كە ئەویش بەردەى ( نقاریە ) كەیە كە دیوارەكەیان پێدروست كردووە , بە واتایەكى دى دیوارە ڕاگرەكە بگەڕێتەوە سەر دۆخى یەكەمى و سەر لە نوێ جوانى ئەو بەردى ( نقاریە ) دەربكەوێتەوە لە گەڵ بنكەشیەكەى خۆى, بەم شێوەیە ئەو بەردە وەك بەشێك لە پێكهاتەى شارەكە و ناسنامەى بیناسارى شارى سلێمانى دەردەكەوێت.
ئامانج لە كارەكە:-
وەك هەموومان دەزانین كە زۆربەى زۆرى دیوارى ڕاگرەكانى ناو شار هەمووى بە وێنەى ناشرین و ریكلامى شێواز نزم یان بە كارى هونەرى لاواز و كوالیتى خراپ داپۆشراوە , وە ئەم دیاردەیە زۆر زیاى كردووە لەم ساڵانەى دوایدا كە واى كردووە ژینگەى شار بەرەو پیسبوون بڕوات كە فەزاى ( سپیس ) شار بەوەو فەزایەكى ئاست نزم بڕوات وە نە گونجێت لە گەڵ ئەو شارستانێتیە كە ئێستا هەرێمى كوردستان و ناوجەكە پێیدا دەڕوات, بە واتایەكى تر شار پێوستى بەوەیە كە خۆى بگونجێنێت لە گەل ئەو هەموو تازە گەریە كە ئێستا ڕووى داوە لە بەرەو پێش چونى شارە مۆدێرنەكان كە ئێستا واى لێهاتووە بە شارى زیرەك ناودەبرێت, لە سەر بنەماى ئەم مۆدێرنیەتییە ئێمەش بتوانین شارى سلێمانى بەرەوپێشبیبەین, لە جیاتى دیوارە ڕاگرەكانمان بۆ ریكلام و وێنەى بێ مانا و كوالیتى نزم و زۆر جاریش كارى نەشیاو دروست بكرێت لە سەر ئەم دیوارانە وە بتوانین پارێزگارى لەو دیوارانە بكین كە نەبێت بە هەڵگرى هیچ ئایدیەكى سیاسى و مەزهەبەى و تایەفە گەرى و كەس پەرستى وەك خۆى بیپارێزین , ڕزگارى بكەین لەو پیسبوونە كە توشى هاتووە كە بووە بە هۆكارى سەرەكى بۆ پیسبوونى ژینگەى بینینى شار , لێرەدا مەبەستم ئەو دیوارە ڕاگرانەیە كە بە بەردى ( نقارى ) دروست كراون ,
مێژوى بەردى نقارى:-
لە سەرەتاى دروست بوونى شارى سلێمانى باڵەخانەكانى شار بە قور دروست دەكرا شار بەرەو گەورەبوون دەجوو هاتن بەردى ( مەڵكەندیان ) بە كارهێنا و بە هاتنى وەستاى لێ هاتى بیناسازى لە كوردستانى ئێرانەوە خشتى زەردیان تێكەلاو كرد لە گەلأ بەردى مەڵكەندیدا بۆ دیزاین و بناغەى باڵەخانەكان , هەتا واى لێ هات شار زۆر گەورە بوو و بەردى مەڵكەندى بەشى ئەو هەموو باڵەخانەى نە دەكرد, لە نزیك شارەوە لە دامێنى شاخى پیرەمەگرون كانى بەردى ( نقاریان ) دوزیەوە بە بڕێكى زۆر كە بەشى هەموو پێداوستى شارى دەكرد وە لە نرخا زۆر جیاواز بو لە چاو بەردى مەڵكەندى وە زۆر بەهێزتربوو لە بەردى مەڵكەندى, بەم شێوەیە زۆربەى باڵەخانەكانى شار بە بەردى نقارى دروستكران وە بە هۆى هەرزانى و ئاسانى بە كارهێنانى بەردى نقارى لە بیناسازیدا هەستان بە بەكارهێنانى ئەم بەردە بۆ دیوارى ڕاگر ى شارى سلێمانى چونكە شارى سلێمانى لە ڕووى جیۆلۆجبەوە بەرزو نزمى زۆرە بۆ چارەسەركردنى كێشەى داڕمان هەستاون بە دروستكردنى دیوارى ڕاگر بۆ ئەو شەقامانەى كە پێوستى پێیە, بۆ نموونە شەقامى سالم دیوارى ڕاگرى (ماڵى محافز ) كە ئەو كات وا دەناسرا.
لێرەوە بۆمان دەردەكەوێت كە بەردى ( نقارى ) چەند پیوەندى بە مێژوى شارى سلێمانیەوەیە, وە ئەو دیوارە ڕاگرانەى كە بە بەردى نقارى كراون زۆر كەمن وە پەیوەندى بە بەشێك لە مێژووى شارەكەو , بە تایبەتى دیوارى ڕاگرى شەقامى سالم كە ئێستا بووە بە سەنتەرى شارەكە وە قەرەباڵغ ترین شەقامە لە شارەكەدا بۆیە پاراستنى ئەم دیوارە ڕاگرە پاراستنى مێژوى شارەكەیە وە گەڕانەوەى بۆ دۆخى جارانى و پاك كردنەوەى لەو ناشرینیەى كە ئێستا هەیەنتى كارێكى گرنگە بە باوەرى من .
پەیوەندى ژینگە پارێزى و دیوارى ڕاگرەكە:-
لە زۆربەى شارەگەورەكانى دونیا هونەرى ( گرافیتى ) قەدەغیە, مەبەست لە هونەرى ( گرافیتى ) دیواربەندى ( جدارى ) ئەو هونەرەیە كە بە ( بۆیەى پەمپ ) دەكێشرێت لەلایەن هونەرمەندەكانەوە بە شێوەیەكى نایاساى دەكریێت وە زۆربەى كات لە شەوانى درنگدا ئەم كارە ئەنجام دەدەن , وە زۆربەى كات ئەم هونەرە بە هونەرى بەرگرى دەناسرێت وە هەمووكات دژى دەسەلاتى ئەو ولآتەیە كارى كردووە , وەك چۆن لە سەردەمى ڕژێمى پێشوى گۆر بە گۆر ڕژێمى بەعسدا شورشگێرەكان بە بۆیەى پەمپ ( دروشم ) دژ بە فاشستى و دیكتاتۆرەكان دەنوسى,وە جۆرێك بوو لە بەرخودان , بەلام ئەوەى ئێستا دەیبینین لە سەر دیوارەكانى شارى سلێمانى جۆرێكە لە پیسبوونى ژینگەى شارەكە, پیسبوونى ژینگەى شار تەنها بە خۆلأ و خاشاك و ئاو هەوا و دوكەلأ پیس نابێت, لە گەلأ پێشكەوتنى شارستانیدا و دروست بوونى كەرەستەى جیاواز ژینگەش بە شێوازى جیاواز پیس دەبێت بۆ نموونە پیسبونى بیستن و هاژەهاژى پۆتۆمبێل و موەلیدەى كارەبا و چەند ئامێرێكى جیاواز, یان دروست بوونى ئەو هەموو پەیكەرە ناشرینەى شار كە بە خراپترین كوالیتى و ناشرینترین فۆرمى هونەرى لە هەموو شەقامەكانى شاردا هڵتۆقیووە, هەروەها كێشانى ئەو هەموو وێنە یە كە لە سەر دیوارەكانى شار بە دى دەكرێت بە ڕەنگى ناشرین و زەق و نەشاز وە بە بابەتى نەشیاو و بێ سەلیقەى هونەرمەندەكە و خراپى كوالیتى كەرەسەكان كە بە كاردەهێنرێت لە جێبە جێكردنیدا, واى كردووە بینینمان پیس بكان و حاڵەتى دەرونى خەڵكەكە نا جێگیربكات وە دیدى چاوەكانمان فێرى ناشرینى بكات, بە ركەوتەى بەردەوامى ئەم وێنانە ئەو پەیكەرانە لە گەلأ خەڵكى شارەكە و منداڵەكانمان وا دەكات مامەڵمان لە گەلأ شاردا بگۆرێت وە ئەو خۆشەویستیە كە دەبێت هەبێت لە نێوان خەڵك و شاردا ببێت بە جۆرێك لە ڕقە و كینە لە نێو خەڵك و شاردا.وردە وردە یبرەوریمان كالأ بێتەوە بەرامبەر بە یادگاریەكانمان و مۆرك و مێژوى شار.
جۆنێتى جێبە جێكردنى كارەكە:-
بە پێى ئەو پانتاییەى كە ئاسیاسێل دایناوە بۆ ئەم پڕۆژەیە دەتوانین ( قیاسى ) بكین و پانتایەكەى بزانین , وە لە سەر ئەو پانتاییە گرێبەست دەكێت لە گەلأ یەكێك لە گۆمپانیامانى پاكەرەوە ئەو دیوارى ڕاگرەمان بۆ پاك بكاتەوە, بەلام بە پێى ئەم خالانەى خوارەوە ,
1/ كۆمپانیاكە خاوەن ئەزمونبێت لە بوارى پاك كردنەوەى دیوارى بەردى نقارى
2/ بە هیچ جۆرێك كەرەسەى دژە ژینگە بە كارنەهێنرێت لە كاتى پاك كردنەوەدا
لە دواى پاك كردنەوەى دیوارى ڕاگرەكە لە گەلأ كۆمپانیایەكى بیناسازى گرێبەست دەكرێت كە كارە نۆژەنكردنەوەى دیوارەكەت بۆ بكات بە دوو شێوە,
1/ گۆرینى ئەو بەردە نقاریانى كە شكاون
2/ جاك كردنەوەى ئەو بن كەشیانەى كە خراپ بوون و كەل بووە
پیوەندى ئەم كارە و ئاسیاسێل:-
هەر چۆن لە سەرەتاوە دروست بوونى بیرۆكەى ئاسیاسێل لە سلێمانیەوە دەستى پێ كردو بە پێشەنگ لە سەر ئاستى عراق ئاواش دەتوانین لە ڕووى ژینگە پارێزییەوە بە هاوكارى ئاسیاسێل شارى سلێمانى بكەین بە یەكەمى بێ ڕەكابەر لە ڕووى ژینگە پارێزییەوە , وە بتوانین ژینگەیەكى تەندروست و شایستە بۆ خۆمان و منداڵەكانمان و نەوەى داهاتوو دابین بكین,لە رێگەى ئاسیاسێلەوە وە بە سپۆنسەرى ئێوە شارى سلێمانى بكەین بە نموونەى شارى تەندروست بە هەموو ماناكانى ژینگە پارێزیەوە لەو لە هەموو ڕویەكەوە تا بتوانین شارەكانى ترى عراق جاو لە شارى سلێمانى بكەن و ئاسیاسێل ببێن بە یەكێك لەو كۆمپانیا گەورانەى جیهان كە هەوڵدەدەن لە كارى ژینگە پارێزیدا وە ئەمە خۆى بۆ خۆى دەسكەوتێكى كەورەى مەعنەوییە كە هەموو كۆمپانیایەك خەوى پێوە دەبینێت.
لە كۆتایدا لە سەر دیوارى ڕاگرەكە قگعیك لە ئاسن دادەنرێت ئاماژە بە بیرۆكەى كارەكە دەرێت و لۆگۆ و ناوى ئاسیاسێل لە سەرى دەبێت .
تێبینى:-
لە گەلأ پڕۆژەكەمدا نموونەیەكى بەردى نقارى پێشكەش دەكەم تا بتوانم ماناى پڕۆژەكەم بە جوانى پێشكەش بكەم .
No comments:
Post a Comment
kurdistan art