چیرۆكی تابلۆی به‌ناوبانگی خاتو جودايفا


 ده‌گێرنه‌وه‌ له‌ شاری (كوفنتر) له‌ ئینگلترا پادشایه‌كی زۆر سته‌مكار هه‌بوه‌ به‌ناوی ( لیۆفریك) ئه‌م پادشایه‌ باجێكی زۆر ده‌خاته‌ سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژاروو نه‌داری شاره‌كه‌ . به‌ شێوه‌یه‌ك ژیانیان و حاڵیان لێ تاڵ ده‌كات، 
 خه‌ڵكه‌كه‌ پاش ئه‌وه‌ی بێ ئومێد ده‌بن له‌ گوێ نه‌گرتنی پادشا بۆیان . هانا و سكاڵا ده‌به‌نه‌ به‌ر خێزانی پادشای سته‌مكار (خاتو جودايفا - Lady Godiva ) كه‌ ئافره‌تێكی زۆر جوان و میهره‌بان بووه‌ 
 (خاتو جودايفا ) داوا له‌ مێرده‌كه‌ی ده‌كات كه‌ باج له‌سه‌ر هه‌ژاران كه‌م بكاته‌وه‌ . به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێ ئه‌نجام ده‌ بێت پادشای سته‌مكار قایل نابێت به‌ داواكاریكه‌ی خێزانی (خاتو جودايفا ) 
پادشای سته‌مكار بۆ ئه‌وه‌ی رزگاری بێت له‌ داواكاریه‌كه‌ی خێزانی. به‌مه‌رج دانان له‌سه‌ر(خاتو جودايفا )قایل ده‌بێت باج له‌سه‌ر هه‌ژاران كه‌م بكاته‌وه‌ 
 مه‌رجه‌كه‌ی پادشا له‌سه‌ر (خاتو جودايفا )ئه‌وه‌یه‌ به‌بێ هیچ جلێك و به‌ رووتی به‌ سواری ئه‌سپێك به‌ ناو شاردا بسورێته‌وه‌ 


(خاتو جودايفا ) له‌ پێناو ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌ به‌مه‌رجه‌كه‌ پادشا قایل ده‌بێت . داواش له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌كات له‌ ماڵه‌وه‌ بمێنه‌وه‌ په‌نجه‌ره‌و ده‌رگاكان دابخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بادا له‌ شه‌رم بچیته‌وه‌ 
پادشای سته‌مكار سه‌ری سورده‌مێنێت له‌ هاوكاربونی ته‌واوی خه‌ڵك و مانه‌وه‌یان له‌ ماڵ و داخستنی دوكان و بازار بۆ ئه‌وه‌ی (خاتو جودايفا )به‌ بازاری شار تێپه‌رێت به‌ روتی 
 له‌ پێناو میلله‌ته‌كه‌ی (خاتو جودايفا )ئه‌م مه‌رجه‌ی پادشا جێ به‌ جی ده‌كات وه‌ك له‌ وێنه‌ی تابلۆكه‌ی (خاتو جودايفا ) ده‌ر ده‌كه‌وێت به‌رووتی و سه‌رنزمكردنه‌وه‌ی شه‌رم به‌ قژێكی درێژ و جوان ده‌رده‌كه‌وێت 
به‌مه‌ش پادشا قایل بوو به‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر هه‌ژاران 
به‌ گوێره‌ی گێرانه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ستوره‌یه‌ ده‌ڵێن له‌ كاتی تێپه‌ربونی (خاتو جودايفا ) به‌ناو شار ته‌نها به‌رگ دوورویه‌ك به‌ چاوی ته‌ماحكاریه‌وه‌ سه‌یری (خاتو جودايفا ) ی كردووه‌ و پاش ماوه‌یه‌ك چاوه‌كانی كوێر ده‌بێت 
له‌م رۆژه‌وه‌ تا ئێستا قوربانی دانی (خاتو جودايفا )بۆ میلله‌ته‌كه‌ی به‌هه‌ند وه‌رگیراوه‌و چه‌ندان شاكاری هونه‌ری له‌ سه‌ر دروستكراوه‌ 
تێبینی :ئه‌م تابلۆیه‌ یه‌كێكه‌ له‌ تابلۆ به‌ناو بانگه‌كانی شێوه‌كار(John Collier) 
وه‌رگێرانی له‌ ئینگلیزیه‌وه‌ : رێباز عومه‌ر

No comments:

Post a Comment

kurdistan art